پرسیارەکان

391) چ ڕێگەیەکی پێچاوپێچ بگرین تا ئەو دووخاڵە پێک ببەستین؟

392) سۆلێن و لاس و لالش و وەشتی چوار هاوڕێن، کەوتنە گفتوگۆی ئەوەی كامیان له‌ بارست (کێش) قورسترن. سۆلێن به‌ بڕی 8 كگم قورستره‌ له‌ لاس. هەرچی لالشە به‌ 4 كگم قورستره‌ له‌ وەشتی. كۆی قورستر و سووکتریان به‌ 2 كگم كه‌متره‌ له‌ كۆی كێشی دوانه‌كه‌ی دواییان. ئه‌گه‌ر كۆی كێشی هه‌ر چواریان 402 كگم بێت. ئاخۆ قۆرسایی هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ند بێت؟

393) شاد بە یادی گوت: بزانم لەم خشتەیەی کە لە (1، 2، 3) پێک هاتووە چۆنچۆنی پر دەکەیتەوە، بەو مەرجەی هەر ژمارەیەک هێندەی خۆی خانەی دەورووبەر پڕ بکاتەوە و تێكەلێش نەبن؟

394) گەر زەنگی سێ فێرگەی نێزیک لە یەکدی بەم شێوەیە بێت: یەکەمیان هەر 60 خولەك جارێك لێ بدات، دووهەمیان هەر 90 خولەك جارێك لێ بدات، بەڵام سێهەمیان هەر 45 خولەك جارێك لێ دەدات. ئەگەر زەنگی بەیانیان لە هەرسێ فێرگەکە هاوکات بێت بۆ نموونە کاژێر «08:00» بێت. ئاخۆ دوای چەند خولەکی دیکە هەرسێکیان پێکەوە هاوکات زەنگ لێ دەدەنەوە؟

395) له‌م سێ نیگارە‌ نۆڕسکێنه‌ییه‌‌دا،‌ له‌ هه‌ر چوارگۆشه‌یه‌کی گەورە، 9 چوارگۆشه‌ی بچووک هەیە. چۆن ئه‌و خانانه‌ به ژمارەکانی 1 تا 9 پڕ ده‌کرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر‌ له‌ هه‌ر چوارگۆشه‌یه‌ک و ڕیزێکی سـتوونی و ئاسۆییدا ته‌نیا جارێك ئه‌و ژمارانە به‌کار بهێنرێن؟

396) سەرەنج لەم نیگارە گیر بکە، ژمارەکان بەشێوەی ئاسۆبار ڕیزکراون، بەکەڵک وەرگرتن لەم ڕیزبوونە کۆتا ژمارە بدۆزەوە.

397) ژماره‌ی نادیار له‌بازه‌كه‌ی ناو ئه‌م نیگار‌دا چه‌نده‌؟

398) بفەرموون ئەم ژمارانە بە هێڵ بگەیەنە بە هاوژمارەکانی خۆیان، بەمەرجێک هێڵەکان یەکدی نەبڕن. (نموونە: ژمارە یەک بگەیەنە بە ژمارە یەک ... هتد)

399) چۆنچۆنی ئەو بازنۆکانە بە ڕاستەهێڵی ئاسۆیی یا ستوونی پێکەوە ببەسترێن بەو مەرجەی بەسەر سپییەكاندا تێپەڕێت و لە ڕەشەكاندا بە 90 پلە وەرچەرخێت و بە چەقی خانەكانیشدا بڕوات یا لێوەی وەرچەرخێت؟

400) 1/ ئاخۆ ئه‌و ژماره‌ شه‌ش خانه‌یه‌ چه‌ند بێت گه‌ر به‌ بەردەوام بدرێت لە شمارەکانی 1 تـــا 6 و هه‌مان ژماره‌ ده‌ربچێته‌وه‌ به‌ڵام به‌ شێوازێكی جودا له‌ ڕێكخستنی خانه‌كاندا؟ 2/ ئاخۆ ئه‌و ژماره‌یه‌ چه‌ند بێت گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی خۆی لێ ده‌ركرێت، هه‌ر هه‌مان ژمارە ده‌ربچێت به‌ڵام له‌ جێگه‌ خانه‌ی جیاجیادا؟