ئەز لە ئامادەكردنی ئەم پەڕاوەدا شـتێكی وەهام نەكردوە كە خۆهەڵكێشانی پێوە دیاربێت، تەنيا مەبەستم خزمەتێكه به گەلەكەم كه دڵۆپێكە لە زەریای فرەوان و لەبن نەهاتووی زانین و زانست. ئەم بەرهەمە ڕشتەمرواریەكی ژمارەییە بۆ ئەوانەی تا دواهەناسە باوەڕیان بە گەشاندنی مێشك و بیروبۆچوونه ... پێگەیەكە بۆ ئەوانەی كە زانین بە ڕێبازی ڕۆشنكەرەوەی ژیان دەزانن ... هەر لەم سۆنگەیەوە وەك پێویستیەكی سەرشانم:
  • سـوپاس و ڕێز و پێزانینم بۆ برا و هاوڕیی به ‌ئەمەكم كاكە ئەســعەد قەرەداخــی كە هەر لە سەرەتا ڕۆژی كارەكەمەوە‌ بازووی مەردانەی لێهەڵكرد كە ئەگەر هەڵوێستی لەخۆبوردانەی ئەو نەبایە ئەم پرۆژەیە‌ نەدەهاتە ئەنجام. لە پێدا‌چوونەوە و شــەنوكەوی كارامەیی، لە نیگارنەخشــاندنی ڕووبەرگەكەیدا ...‌ ماندووبوونێكی زۆر تەواوی تێداكێشا. پێویستە بڵێم كە لە هاوكاریمدا هیچ پەستی و خۆدوورخستنەوەیەكم تێدا بەدینەكرد، بە درێژایی هەموو كاتەكە بگرە هەرجارە لە پێشووی ئامادەتربوو.
  • هەروەها سـوپاس بۆ هاوڕیم، مامۆسـتای بەڕێز و نزیكــدۆستم كاكە سـاڵح محەمەد ئەمین كە بەو نا‌تەندروسـییەوەی بە هانامەوه هات، خۆنەویستانە و دڵسۆزانە چەندین ڕوونكردنەوەی نادیاری بۆ دەسـنیشـانكردم.
  • ســوپاسـی بێپایانم بۆ هەموو ئەو دڵسـۆزانەیش كە چ لە دوور و چ لە نزیك هاوكارم بوون. دیسان هەر ئەوەندە لە توانمدایە كە بڵێم یەزدان نموونەیان زیاتركات بۆ خزمەتی گەل و نیشتمان .

فـەوزی ڕەمـزی مەلا مارف
مامۆستای ماتماتیك و فیزیا
Email: fausyramsy@yahoo.de
feuzyremzy@hotmail.com
10ی خاكەلێوەی 2708 ی كوردی
30 ی مارسی 2008 ی زایینی