تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چین
چین، بەو کۆمەڵە خەڵکانە دەڵێن کە لە چەند ئەندام پێکهاتوون و هەر یەکە بەپێی جێگە و شوێنی خۆی لە سیستەمی بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتی و ئابووری لەوانی دیکە جیا دەبێتەوە. بە واتایەکی دیکە، چین بریتییە لە بەگرووپکردن یا دیاریکردنی شوێنکات و هەڵوێستی تاکەکان بەپێی هایراکی کۆمەڵایەتی کە لەسەر بنەمای پێوەندی ئابووری لە کۆمەڵگە دابەش بووبێت. ئەگەرچی جەماوەر، ئەغڵەب چینەکانی کۆمەڵگە بە دوو چینی سەرمایەدار و هەژار دابەش دەکات بەڵام بەکاربردنی ئەم زاراوە، بۆچوونی جیاوازی لێبۆتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی موڵکدارێتی ئابووری، نەک تەنیا ڕادەی بەهرەداری لەسەروەت و دارایی. مارکس، کە لە سەدەی نۆزدە بەردی بناخەی بیرۆکەی چینایەتی دانا، پێی وابوو کە لە دوای پەیدابوونی پیشەسازی، دوو چینی سەرەکی لەدایک دەبێ: یەکەم، بۆرژوازی* یا چینی سەرمایەدار کە خەڵک بە ئیشەوە سەرقاڵ دەکات. دووهەم، پرۆڵتاریا* یا چینی کرێکاری بێسەروەت و سامان.
لێکدانەوەی زاراوەی چین، سێ تەوەری جیاواز لەخۆ دەگرێ: دەرفەتی کۆمەڵایەتی، شوناس و سیاسەت. یەکەم، ئەم پرسیارە دێنێتە ئاراوە کە ئایا ئەندامانی چینە جۆراوجۆرەکان، بۆ گەشەکردن لە کۆمەڵگە، لەگەڵ دەرفەتی نایەکسان بەرەوڕوون؟ (بۆ وێنە لە دەزگە پەروەردەییەکان یا لە مەیدانی ئیشوکار) یا لە ژیانی ڕۆژانەی خۆیان لەگەڵ ڕەفتاری ڕەگەزپەرستانە بەرەوڕوو دەبنەوە؟ دووهەم، ئایا ئەندامانی چینەکان، شوناسگەلی تایبەتی هاوبەشیان هەیە؟ (بۆ وێنە خودناسین، ڕوانگەی کەلتووری یا شێوازە کۆمەڵایەتییەکان). سێهەم، ئایا ئەندامانی چینەکان ئارەزووی سیاسی هاوبەشیان هەیە و لە پێناو گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی پێکەوە هاوکاری یەکتر دەکەن؟ مارکس، بۆ هەر سێ پرسیارەکە وەڵامی ئەرێ دەداتەوە. بەڵام پێی وابوو کە سەرەنجام چینە ژێردەستەکان هەست بە هەژاریی و چەوساوەیی خۆیان دەکەن و بە «وشیاری چینایەتی» دەگەن.
لەسەرەتای سەدەی بیستەم کۆمەڵناسی ئەڵمانی، «ماکس ڤێبەر»، بۆچوونەکانی «مارکس»ی ڕەت کردەوە. ڤێبەر ئەم بۆچوونەی مارکسی بەلاوە گران هات کە کۆمەڵگە تەنیا لە دوو چینی سەرمایەدار و کرێکار پێکهاتبێت! لە لایەکی دیکەەوە، ئەو پێی وابوو کە ئەو گرووپە هاوکووفانەی کە تەنیا بەپێی شێوازی ژیانیی هاوبەش پێک دێن، بە نیسبەت چینەکان باشتر دەتوانن کاریگەریی دابنێن بە سەر ئینتیما دەروونییەکان. ڤێبەر، دەوڵەت وەک هێزێکی چالاکی کۆمەڵایەتی ناوبردە دەکات کە تێیدا کاربەدەستان و حیزبە سیاسییەکان لەسەر دەسەڵات مشتومڕیانە. کەچی مارکس، دەوڵەت وەک گۆڕەپانێکی بێلایەن بۆ خەباتی چینەکان لە قەڵەم دەدا.
ئێستەکە جگە لەو پۆلێنبەندییە کلاسیکەی چین، جیاواز لە چینی مامناوەندی، چەندین چینی دیکەی کۆمەڵایەتی سەریان هەڵداوە کە دەکرێ بەم جۆرە ناوبردە دەکرێن: پسپۆڕانی پیشەیی، بەڕێوەبەرانی ناوەندی و خاوەن پیشەی بچووکی ئازاد.
چین
چینه، رَده، لاد، نسپه، نیسپه. (نیسپەی دیوار)
چین
چین، ماز، آژنگ، شکن، شکَنج.
چین
ڕزن، ڕەگ. [ویز، چینه (چینی دیوار)]
چین
چرچ، لۆچ. [لۆی بەسەر یەکداهاتوو.]
چین
صَف، ساف، سافَة، عَرَق، مَرتَبَة.
چین
خَبن، غَین، غَضن، تَني.
چین
قەد، دەق._ی جل و بەرگان: قەدی جلو بەرگان._کردن: قەد، دەقکردن، چەرمکاندن. (باک) پەڵە، نوختە، لەککە. (موک) جار، چەل، کەڕەت، نۆبە، ڕا._ی دیواری: ڕێزی دیواری. (موک) تیپ، دەستە، ڕێز._ە سووارێک: دەستە سووارێک._ێک لە چتێک، ڕێزێک لە چتێک. (موک) گرژی نێوچاوان، چینی جلو بەرگ. لۆچ، لۆچی ڕوو، کۆرمیچەک، چەچی._دار: لۆچدار، (دەر) چوون، ڕۆیشتن
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چین خوردن
[مص. ل ]
(چین خوردەن - çîn xûrden)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چین خوردە
[ا. مف ]
(چین خوردە - çîn xûrde)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
چین دادن
[مص. م ]
(چین دادەن - çîn daden)
قەدکردن، قەدو نوشت کردن.
چین دەم و چاو
چین دەموچاو
اَنجُج، آژَنگ، اَژَنگ. (چین رخسار که از پیری می¬آید.)
چین دەموچاو
لۆچ تەتڵه، لۆچ گوپ. [(چرچ و لۆچی دەموچاو به هۆی پیریەوه.)]
چین دەموچاو
غَضَن، غُضُون، قُطُوب.