تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەرزگرتن
لەرزهاتن لە یەکێک
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەقەمگرتن
لەلەگرتن
خزمەتکار بە کرێ گرتن بۆ بەخێو کردنی زارۆکان
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەنگەرگرتن
وەستان و نەبزووتنی باڵدار لە حەوا و کەشتی لە ئاودا
لەنگەرگرتن
ڕاوەستانی گەمی لە شوێنێ
خۆڕاگرتن لەسەر بەرزایی
تۆزێ پشودان
باڵ لەراندن و ڕاوەستانی باڵندە بە حەواوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەکۆڵگرتن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لەکۆڵگرتن
بەستنەمۆڵی کۆڵوانە
مانگ وەرگرتن
مانگ گییران
مانگرتن
ئەم وشە لە ناوی لێواری دەریایەکی فەرەنسی بە ناوی (پلاژدو گروــ (Plage de greve گیراوە کە کرێکارە بێکارەکان تێیدا ئاپۆرەیان دەبەست.
لە زاراوەی سیاسیدا بە مانای دەست لەکارکێشانەوەی کرێکاران یا کارمەندانی دەزگەێیکی ئابووری یا ئیداری یا خزمەتگوزارییە بۆ وەرگرتنی مووچە یان داوای زیادکردنی. مانگرتن لە دوای شوڕشی پیشەسازییەوە سەری هەڵدا و چینی کرێکار کە لەو شۆڕشەدا لەدایک بوو، بۆ گەیشتن بە مافەکانی خۆی لە بەرانبەر کاربەدەستاندا ئەم بزووتنەوەی ڕێکخست و لەم ڕێگەوە مافەکانی خۆی دەستەبەر دەکرد.
لە سەرەتا دا دەوڵەت و خاوەن کارەکان، بە شێوازی جۆراوجۆر و تەنانەت بە یارمەتی هێزی پۆلیسەوە مانگرتنەکانیان تێکدەشکاند و سەردەستەی مانگرەکانیش غەڵتانی خوێن دەکران بەڵام لە میانەی سەدەی 19 بەملاوە بەپێی خەباتی لەپسان نەهاتووی کرێکاران، هێدی هێدی مانگرتن ڕواڵەتێکی یاسایی بەخۆوە گرت و کارمەندان و خوێندکاران و… تاد گرتەوە. ئینجا لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکان لە مانگرتن بۆ گەیشتن بە ئامانجی سیاسی کەڵکیان وەرگرت. لایەنگرانی سەندیکالیزم و ئانارشیزم، مانگرتنیان وەک داردەستێک بۆ ڕوخاندنی دەوڵەت بەکار هێنا. لە مانگرتنی گشتیدا کرێکاران وفەرمانبەرانی تەواوی دەزگە ئابووری و پیشەسازی و خزمەتگوزارییەکانی وەڵاتێک، بۆ گەیشتن بە ئامانجی سیاسی یان پیشەیی خۆیان، دەستلەکار دەکێشنەوە. لە ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان بەپێی قانوون مانگرتن پاوان و قەدەغەیە.
لەم دەور و چاخەدا چونکە زۆر سەرنج دەدرێتە کۆمەڵ و کێشە ئابوورییەکانیش ڕەهەندێکی سیاسی لەخۆ دەگرن، جیا کردنەوەی مانگرتنی پیشەیی لەگەڵ مانگرتنێک کە ئاکامی سیاسی بە دواوە بێت، زۆر دژوار بۆتەوە.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مانگرتن
خیشکردنی گیاندار و تووڕەبوون و ئیش نەکردنی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مزەگرتن
سەندنی مزەی ئاش
مست لێ داگرتن
مشت لێ داگرتن