تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وەڵەکە
(باڵە.): (شار.) وردەوەڵ٬ هەڵاش٬ ئەو وردە دارانەیە٬ کە لە سەر ئاڵووداران دادەنرێ
وەیکە
بازش کن
وەیکە
بیکەوە! ، بازی کە!: دەرگاکخ داخراوە وەیکە، گرێ کوێرەیە وەیکە
١-(-ئەکە)
(پب.) بەدوای ناوی نەناسراو (نکرە)ەوە دەنووسێ و دەیکا بە ناسراو (معرفە). کوڕەکە، منداڵەکە، پیاوەکە. تێبــ.- ١-ئەگەر ئەو ناوەی بەم پاشبەندەوە دەلکێ بە (دەنگ بزوێن)ێک دوایی هاتبێ کار دەکاتە سەر یەکەم کەرتی پاشبەندەکە (ئە): آ) ئەگەر ناوەکە بە دەنگ بزوێنەکانی(آ)، (ۆ) یا (ێ) دوایی هاتبێ (ئە)ی پاشبەندەکە دەبێتە (یە). چرا (چرایەکە)، درۆ (درۆیەکە)، تەشوێ (تەشوێیەکە)، دەشکرێ (یە)کە فڕێ بدرێ. چراکەی هێنا، درۆکەی سووربۆوە، تەشوێکە دەمەزەرد بکەن. ب) ئەگەر دوایی ناوەکە بزوێنی (وو) بوو ئەوە دەگەڵ (ئە)ی پاشبەندەکە دەبێتە (ۆ). بووزوو (بووزۆکە)، نردوو (نردۆکە)، مردوو (مردۆکە). ج) کاتێ ناوەکە بە بزوێنی (یی) بڕابێتەوە (ئە)ی پاشبەندەکە لەپێشدا دەبێتە (یە) و پاشان بە هەردووکیان (یی+یە) بزوێنی (ێ) دروست دەکەن. برسیی: برسییەکە. -پیاوە برسێکە چوار کوللێرەی خوارد. پشتیی: پشتییەکە. -پشتێکە بخەرە بن شانت. د) ئەگەر دوایی ناوەکە (ئە) بێ دەبێتە هۆی لەناو چوونی (ئە)ی پاشبەندەکە. دەستە (دەستەکە)، ڕستە (ڕستەکە)، کفتە (کفتەکە). ٢- ئەگەر ناوەکە سفەتێکی بە دوادا هات پاشبەندەکە لە باتی ئەوەی بە دوای ناوەکەوە بنووسێت بە ئاخری سفەتەکەوە دەلکێ. پیاوە ئازایەکە، درۆ گەورەکەی، منداڵە زیرەکەکە، گایە قەشکەکە. ٣- ئەو ناوانەی ئەم پاشبەندەیان چووبێتە سەر لە حاڵەتی جەمعا (ئەدوایی پاشبەندەکە فڕێدەدرێ و (ئان) جەمعی پێوە دەلکێندرێ. کوڕ، کوڕەکە، کوڕەکان. چرا، چراکە، چراکان، منداڵە زیرەکەکان. ٤- لە وشەیەکدا کە بەم پاشبەندە پێکدێ، قورسایی تەلەفوز دەکەوێتە سەر ئاخر کەرتی ناوەکە. هس.: ٢- ئەکە.
٢- (-ئەکە)
[[ئەک/١و٢ + ئە/١]]
(پب.) بۆ بچووک کردنەوە و وێکچواندن (تەشبیه) بە دوای هەندێ (ناو) و (سفەت)ەوە دەنووسێ و دەیکاتە ناوێکی تازە. پووڵەکە (پووڵ)، قووچەکە (قووچ)، کووژوکە (کووژ)، توورەکە (توور)، تێبــ.- قورسایی تەلەفوز لە وشەیەکدا بەم پاشبەندە دروست بووبێ دەکەوێتە سەر کەرتی هەرە دوایی. هس.: ١-ئەکە.
پارژماری یەکە
Unit fraction پارژمارێکە «سەربەش»ەکەی (ژمارەی بان کاریتەی دابەشین) هەمیشە 1 ـە و «ژێربەش»کەی (ژمارەی ژێر کاریتەی دابەشین) هەمیشە تامژماری ئایەتییە (ژمارەیەکی تەواو لە یەکەوە بەرەو ژوور)، بۆ نموونە: 1/1, 1/2, 1/3…. کەواتە «پارژماری یەکە» دەکاتەوە «بانوژێری» تامژماری خۆی. ئەنجامی جاراندنی دوو پارژماری یەکە هەمیشە هەر پارژماری یەکەیە:
(1/x) * (1/y) = (1/xy)
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پارکە
تەشیلەیەکە کڵافەی لەسەر هەڵدەکرێ
پارکە
پار، پارەکە، ساڵی پار
پارەکە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پاقلانچکە
گیایەکی بەهارییە گەڵایەکی درێژی بڕگە بڕگەی هەیە،بەرێکی وردی سوور دەگرێ و زۆر ڕەوانە
پاقلانچکە
گیاهی با برگهای کنگرەای
پاقلانچکە
گیایەکی ڕەوانە و گەڵای ددانەدارە
پاقلانچکە
گیایەکی بەهارییە گەڵایەکی درێژی بڕکەبڕکەی هەیە، بەرێکی سووری وورد دەگرێ و زۆریش ڕەوانە
پاناوکە
برکەای در میان جلگه
پاناوکە
گۆمێلکەی ئاو لە دەشتا
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
پانبانۆکە
پانپانۆکە
همجنس بازی زنان
پانپانۆکە
خۆ بەیەکتر ڕەحەت کردنی ژنان