تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بازاڕی کەساد
[[كۆ، عا]]
(نت)، بازاڕێکی کڕین و فرۆشتنی کەم بێ، بازاڕێ ڕمێنی لەسەر نەبێ.
بەبۆن کەوتن
مست. لا.» نەخۆشبوونی منداڵی ساوا لەبەر ئەوەی بۆنێکی به سەردا چوبێ. تێبــ.ینی: له کوردەواریدا وا دەزانن که منداڵی ساوا لە‌بەر ئەوەی که زۆر ناسکه، بۆنی توندی سابوون و عە‌تر و....ئەو جۆره شتانه کاری لێ دەکا و نەخۆشی دەخا.:؛ ئەیەڕۆ کچێ نزیکی منداڵەکە نەکەوی بۆنی لاوانەت لێدێ و منداڵەکەم به بۆن دەکەوێ.
بەلادا کەفتن
«مست.لا.»، «سن.» تم: بە لادا کە‌وتن
وە باژۆر کەوتن
(مصت. لا.) هەوا و کەلکەلە کردنی کارێ کەوتنە سەری کەسێ: نازانم نەوزاد بۆچی وەباژۆر کەوتووە هەر د‌ەیەوێ بچێتە ‌شار.ئە‌م کچە وەباژۆر کەوتووە بۆ مێرد کردن.
ئاو لەجێ ماڵی «کەسێنان
«کنـ.» ١- وێران کردنی ماڵی کەسێ «تەخت کردنی جێ ماڵەکەی، کە بکرێتە کێڵگە و ئاوی لێ بندرێ تا ئامادە بێ بۆ کێڵان. ٢- تووشی بەڵاکردنی کەسێک بە جوورێ وەکوو ماڵ وێرانی وابێ.
ئاوەکی کەوتن
[[ئاوەکی+کەوتن]]
«مستـ. لا.» دوور کەوتنەوە و تەرا بوونی مەڕ و ماڵات لە مێگەل، یا چوونە ناو مێگەلێکی تر.
ئاگر تێ کەوتن
«مستـ. لا.» تمـ: ئاگرتێ بەربوون /١.
ئاگر کەوتنە گیان
«مستـ. لا.» ١- ئاگر دە لەشی کەسێک بەربوون. ٢- «کنـ.» ا» ئاگر گرتن/ ٢. ب» کەوتنە تاڵووکە و جێگە بەخۆ نەگرتن. ئارام لێ هەڵگیران.
ئاگر کەوتنەوە
«مستـ. لا.» تمـ: ئاگر بەربوونەوە.
ئاگر گەشەو کەر
١- «نتـ.» تمـ: ئاتەشگەردان. ٢- «نفا.» ئەو کەسەی ئاگر دەگەشێنێتەوە.
ئیشکە کەڵەک
[[ئیشک + ئە + کەڵەک]]
(نت.) دیواری بەرد، کە بەردەکان چین چین لە سەریەک داندرابن بێ ئەوەی قوڕیان لە بەیندا بێ. بەردەمی ئەشکەوتەکەی (خلەگەر)مان بە ئیشکە کەڵەک هەڵچنی.
ئەستۆ کەچ
«ستـ.»، «مکـ.» تمـ: ئەستۆخوار/۲ «ئەستۆکەچە ڕاوەستاوە، حەزرەتی عیسا بۆی پاڕاوە» «تحفە: جـ۲- ۲۴۲».
ئەهلی کەیف
(نت.) ئەوەی هەمیشە حەزی لە بەزم و خواردنەوە و ڕابواردنی دیکە بێ.
باری کەللا
[[باتر + ئی + کەللا]]
(نت.)، (مک.) ئەو (متە)یە کە لە هێندێ یاری منداڵانەدا بۆ کەسێکی دادەکەن کە هەموو (مایە)ی دۆڕاندبێ و تەنیا دە سکە لای مابێ. تێبــ.- لە هەندێ یاری کوردەواریدا وەکوو (مووشێن)، (ماتێن)، (جەغزێن) و... و... کە هەر یاریکەرێ (دەسکەللا) و (مایەخۆی هەیە، ئەگەر هات و یەکیکیان هەموو (مایە)کەی دۆڕاند و بیەوێ هەر یاری بکا، بە یەکێ لە یاریکەرەکان دەڵێ (باری کەللا)م بۆ داکە و دەبێ بۆی داکا، ئەگەر ئەم جارەش دۆڕاندی (کەللا)کەی لەباتی (قەرز)ەکە هەڵدەگرن و لە یاری وەلا دەکەوێ، خۆ ئەگەر بردیشیەوە ئەوا دەکەوێتە (مایە) قەرزەکەی دەداتەوە.
بن کەوش
[[بن++كه‌وش؟]]
«نت.»، «هل.، کی.» تم: بنکەنگڵ.
بن کەڵیشه
[[؟]]
«نت.»، «مک.» 1- دەروونی ئادەمیزاد، ناو قەپێلک و قاڵبی ئینسان. 2- «مج.» ناو بیر و هۆش.
به کەڵک هاتن
مست. لا.»، «کعر.» تم: بەکارهاتن.
به گیر کەوتن
«مست. لا.»، «کعر.» 1- گرفتار بوونی کەسێک به دەستی کەسێکی تر «به هەر شێوەیێک و بۆ هەر مەبەستێ بێ». 2- تووشی ناڕەحەتی و گیر و گرفت بوون. * «کئێر.» وەگیر کەوتن. 3- پەیدا بوونی شتێکی کەسێک پێویستی بێ:: خەیار بەگیر نەکەوت، ترێزووم کڕی. * «کئێر.» وەگیر کەوتن. «کعر.» بە‌رگیر کەوتن، بەرگیر هاتن.
بە بایە و بە بارانێ لە عومری بەفری کەم دەبێتەوە
(کن.) بە هەر بارێکدا بێ هەر زیان دەبینێ، کارێکی لە هەموو سەرێکەوە زەرەربێ.
بەدان کەوتن
مست.لا.» 1- نەخۆش کەوتنی ئاژەڵ و پاتاڵ لەبەر زۆر خواردن. «مج.» نەخۆش کەوتنی ئینسان له ئەنجامی زۆر خۆریدا.