تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باکووڕە
گۆچان، گۆپاڵ، داردەستی سەرچەمیو
باڵاداهەڵکووتن
مست. مت.»، «کن.» باسی چاکەی کەسێ کردن، پەسن دان، تاریف کردنی.
باڵادەستی قانوون
سەرەکیترین بنەڕەتی مافی ئیداری وەڵاتەکان، باڵادەستی قانوونە کە بەو پێیە ئەبێ بەڕێوەبردنی کاروباری گشتی و دەرکردنی فەرمانی کاربەدەستانی ئیداری دەوڵەت، لەگەڵ یاسادا بگونجێ.
باڵادەستی قانوون سێ دەرەنجامی لێ دەبێتەوە:
1ــ یاسا ئەبێ پیادە بکرێت.
2ــ دیاریکردنی کاروباری گشتی ئەبێ بەپێی یاسا بێت.
3ــ هەڵسوکەوتی ئیداری ئەبێ لەگەڵ یاسادا بگونجێ.
باڵادەستی قانوون لە پێوەند لەگەڵ خەڵکدا بەسراوەتەوە بەم مەرجانەی خوارەوە:
1ــ خەڵک گوێڕایەڵی یاسا بن.
2ــ ملدان بە دەستوورەکانی یاسا.
باڵانووێن
ئاوێنەی باڵاڕووان
باڵاڕووان
ئاوێنەی گەورە کە باڵای مەردومی تێدا دیار بێ. پەنجەرەیێکە لە نزیک بنمیچەوە بۆ ڕووناکی و باکێشی
باڵتووز(باک)
دش، خوشکی مێردییە
باڵتێ سوولە(موک)
باڵندەیێکە وە تەڕنە ئەبابیلە ناسراوە، چەورۆکە
باڵداسووکە
سێروەفەلە، باڵندەیێکە ئێواره و سبەینان پتر دەگەڕێ و ناتووانێ بنیشێ
باڵق بوون
[[عا. كو]]
(مست.، لا.) پێگەیشتنی کوڕ یا کچ، گەیشتنە تەمەنێکی ئینسان هەوەسی ژن هێنان یا مێرد کردن دەکا.
باڵوون
باڵوون
[بالوون]
باڵوون
مُنطاد.(اِنطادَ - صَعَدَ )
باڵوون
[[له فرەنسی:بالۆن كه ‌له «پالۆن» ی ئیتالی وه‌رگیراوه]]
«نا.»، «کئێر،» تم: باڵا فڕ تێبــ.- ئەم وشەیه لەهێندێ زمانی ئورپاییدا بەمانای «کوره» یەکی گەورەیه که له قوماشی تایبەت دروست دەکرێ و پڕی دەکەن له «غاز» ێکی سووکتر لە هەوا و بەرز دەبێتەوه بۆ ئاسمان، بەڵام له موکریان ناوێکه بۆ «فرۆکه» وادەزانم چونکوو بۆ یەکەم جار فڕۆکه لەجلگەی شەڕی یەکەمدا هاتۆته ئاسمانی موکریان ناوێکە بۆ (فڕۆکە) وادەزانم چونکوو بۆ یەکەم جار فڕۆکە لە جەنگەی شەڕی یەکەمدا هاهۆتە ئاسمانی موکریان و ئەو کاته لەشکەری عوسمانی لێ بووه، ئەم ناوه بەمانای فڕۆکه لە زمان ئەوانە وه کەوتۆته سەرزمانی کوردان، ئاشکرایە کە لەباری زانستەوه جیاوازی زۆر له نێوان «باڵوون» و «فڕۆکه» دا هەیه.
باڵوون
بڕوانە: باڵۆن
باڵووپاڵ(باک)
بەراوەڵ، بەروەدە، فراوان. خۆش