تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئابدووزەک
[ [١- ئاب/ ١ + دووز = دز + ١- ئەک/ ٢ ]]
«کئێر.»، «نتـ..» ئامرازێکە لە شووشە و لاستیک و پلاستیک دروست ئەکرێ، دەرمانی تراوی پێ دەکەنە ناو لەشی ئینسانەوە. * سێرینگ، «کعر.» شرینقە.
ئابدووزەک
سەرچاوە: نالی
ئابنووس
درەختێکە دارەکەی زۆر قورس و ڕەقە.

بونیانی کیبر و سەرکەشییە طاقی کیسرەوی
دانانی ظوڵم و ڕووڕەشییە تەختی ئابنووس
ئابوور
ڕێز، شەرم، نامووس، ئابڕوو
سازدان، تەکووزکردن پێکهێنان: مەکارا خۆ ئابوور کر
ئابوور
«بکـ..»، «نا.» حەیا، داوێن پاکی، شانازی، شەرەف، نامووس: م ئابوور کر «م ئابوورم کرد» : ڕێکم خست، تەرتیبم کرد، بە خۆشی و دۆستانە بڕیمەوە «کار و مەسەلە»، دەفعم کرد «پارە» تمـ: بە ئابوور، بێ ئابوور. تێبــ. ـ ئەم وشەیەم هەروەکوو خۆی لەبەر قامووسەکەی «ژابا JABA - ٢» نووسیوەتەوە کە بەو مەعنایانەی سەرەوەی هێناوە و «م ئابوور کر» و مەعناکانیشی لە زمان «سۆسیین SOCIN» گێڕاوەتەوە. «کارومەسەلە» و «پارە» بۆ ڕوونتر کردنی مەعناکانی من لێم زیادکردووە. هس.: ئابڕوو.
ئابوور(باک)
ئابڕوویی، داوێن پاکی، ژیانی خۆ ڕێکخەر، دەست پێوەگر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئابووری
ئابووری
«تتـ.»، «نا.» - چاوەدێری ڕاگرتنی ڕێک و پێکی داهات و خەرجی ماڵ، ئیدارە و دەوڵەت. ئیقتیساد. تێبــ. - نازانم ئەو وشەیە لە کوێڕا هاتووە و چۆن داتاشراوە، بەڵام ئەوەندە بڵاو بۆتەوە، بەم مەعنایە جێگای خۆی کردۆتەوە.
ئابووریخوازی
بەهەندگرتنی ئابووری و بژێویی بە سەر سیاسەت و خەباتی سیاسیدا. لە کۆتایی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەم، لە حیزبی سۆسیال دیموکراتی سۆڤیەت، لاگیرییەک بۆ بەستنەوەی خەبات بە خەباتی ئابووری (باشترکردنی هەلومەرجی ئیش و کار و زیادکردنی مووچە و...) هاتە ئاراوە. ئەم لاگیرییە بە حیزب و ڕۆڵی شۆڕشگێڕانە بەو چەشنەی کە «لینین» بیری لێ دەکردەوە نەبوو. «لینین» لە کتێبی «ئەبێ چ بکەین؟» (1902)، بەدژی ئەم فیکرە ڕاوەستا.
ئابووریخوازی
اقتصادباوری
ئابووریی سیاسی
زاراوەی ئابووری سیاسی چەمکێکی نوێباوە کە کێشە و ئاریشەی زانستەکانی سیاسەت و ئابووری لێک دەداتەوە. بە واتایەکی دیکە ئابووری سیاسی لە شوێن دۆزینەوەی پێوەندی دوولایەنەی وزە سیاسی و ئابوورییەکان و کاردانەوەی ئەم هێزانەیە بەسەر پێکهاتەکانی سیاسەتی ئابووریدا. هەروەها کاردانەوەی بارودۆخی ئابووری بەسەر حکوومەتە هەڵبژاردە خەڵکیەکانیش لێک دەداتەوە. سەرکەوتنی حکوومەت لە بواری سیاسەتە ئابوورییەکان، شەرعییەت و ئەگەریی دووبارە هەڵبژاردنەوەی ئەو حکوومەتە زیاد دەکات. لە گوتاری پۆزیتۆڤیزمدا شەرعییەت و خۆشویستنی حکوومەتە هەڵبژێردراوەکان، دەگەڕێتەوە بۆ پێودانگە ئابوورییەکانی هەڵامسان، ڕادەی بێکاری و هاوتەرازنەبوونی خەرج و بەرج و…هتد
یەکێکی دیکە لەو مەسەلە گرنگانە، ئەوەیە کە تا چ ڕادەیەک بارودۆخی ئابووری وەڵاتەکان دەرەنجامی سیاسەتەکانی دەوڵەتە و تا چ ڕادەیەکیش بەرهەمی هۆکارگەلێکی بێ کۆنتڕۆڵ وەک بازاڕی جیهانییە؟
سەنگی هۆکارگەلی سیاسی لە پێکهاتنی سیاسەتە ئابوورییەکان گرانە و ئەم هۆکارانە ئەکەونە ناوەندی سەرنجی ئەم زانستەوە. بۆ نموونە دەگوترێ کە دەوڵەتان لە پێش هەڵبژاردنەکان و بەمەبەستی خۆشیرینکردن لە بەر چاوی ڕەشەگەلدا دەست دەدەنە بووژاندنەوەی ئابووری و تەنانەت تاکوو چەند مانگێکیش ئەو شتانەی کە بەرعۆدەی بوون بە ئەنجامی دەگەێنن، بەڵام دوای گەیشتن بە دەسەڵات، لەم ڕێبازە دوور دەکەونەوە.
پێوەندی ئایدیۆلۆجی حیزبی لەگەڵ مەسەلە ئابوورییەکانیش، بۆتە بابەتێک لە توێژینەوەکانی ئابووری سیاسی. ئەغڵەب حیزبە چەپییەکان هەوڵ دەدەن گرفتی بێکاری چارەسەر بکەن، کەچی حیزبە ڕاستییەکان هەوڵ دەدەن پلەی هەڵامسان دابەزێنن. کەواتە پێوەندی ئایدیۆلۆژی سیاسی و ئابووری سیاسی مەسەلەیەکی گرنگ لە ئەژمار دێت. ئابووری سیاسی بەم واتایە، لەگەڵ ئابووری سیاسی بە واتا کۆنەکەی کە بە ڕوانگەیەکی مارکسیەوە دەیڕوانییە سیاسەت، خۆبەخۆ جیاوازی هەیە.
ئابوون
آب شدن، گداختەشدن، گداختن، (آب شدن یخ یا فلزات مثلأ)
ئابوون
تاویانەوە. [توانەوە. [وەکوو: توانەوەی سەهۆڵ یا کانزا.)]