تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Closed economy
ئابووریی داخراو. سەیری ئابووریی كراوە بكەن.
Command economy
ئابووریی ئاڕاستەكراو. ئەو تەرزە ڕێکخستنەی ئابوورییە كە بە گشتی ئەركە سەرەكییەكانی ئابووری واتە چی، چۆن و بۆ كێ، ڕاستەوخۆ لە لایەن حکومەتەوە دیاری دەكرێت. هێندێک جاریش پێی دەڵێن ئابووریی پلانمەندنی سەنتراڵ (centrally planned economy).
Market economy
ئابووریی بازاڕ. بریتیە لەو ئابووریەی كە پرسیارەكانی چی، چۆن و بۆ كێ لەبارەی تەرخانكردنی سەرچاوەكانەوە، بە شێوەیەكی بنەڕەتی بە هۆی خواست و خستنەڕووی بازاڕەوە دیاری دەكرێت. لەم شێوازەی ڕێكخستنی ئابووریدا، بەرزترین ئاستی قازانج پاڵنەری كۆمپانیایە كە سەرچاوە دەكرێ و شمەك بەرهەم دەهێنێ و دەیفرۆشێت. خێزانەكان كە داهاتیان هەیە دەچنە بازاڕ و خواستیان لەسەر شمەك دیاری دەكەن. كارلێكی خستنەڕووی كۆمپانیاكان و خواستی خێزانەكان نرخ و بڕی شمەك دیاری دەكات.
Mixed economy
ئابووریی تێكەڵاو. شێوازی باوی ڕێكخستنی ئابوورییە لەو وڵاتانەدا كە كۆمۆنیست نین. ئابووریی تێكەڵاو لە ڕێكخستنی ئابوورییەكەیدا زیاتر پشتی بە سیستەمی نرخ بەستووە، بەڵام حکومەتیش بۆ سەقامگیركردنی ئابووری و كەموكورتییەكانی بازاڕ، ژمارەیەك دەستوەردان دەكات (وەك لە باج و خەرجی و ڕێوشوێنەكان).
Monetary economy
ئابووریی پارە. ئەو ئابوورییەیە كە تێیدا بازرگانی لە ڕێگەی ئەو دراوەوە (ئەو ئامڕازەی ئاڵوگۆڕەوە) دەكرێت كە بە گشتی (لە لایەن خەڵكەوە) وەك ئامڕازێك بۆ ئاڵوگۆڕكردن پەسەند كراوە.
Open economy
ئابووریی كراوە. واتە ئەو ئابوورییەی كە بازڕگانیی دەرەكیی (بۆ نموونە هاوردە و هەناردە) شمەك و سەرمایەی لەگەڵ وڵاتانی تردا هەیە. ئابووریی داخراو ئەو ئابوورییەیە كە هیچ هاوردە و هەناردەیەکی نییە.
Open-economy multiplier
دووجاكەری ئابووریی كراوە. شرۆڤەی دووجاكەرە كە بۆ ئەو ئابووریە بە كار دەهێنرێ كە بازرگانیی دەرەكیی هەیە. دووجاكەری ئابووریی كراوە لە دووجاكەری ئابووریی داخراو کەمترە، چونكە پارە لە خەرجییەوە بۆ هاوردە و پاشەكەوت دەچێت.
سەرچاوە: سەلاحەدین
economy
[ll]
aborî,
political economy
ئابووریی سیاسی