تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



یەکسانیی ئەزموون
اشتراکیة الاختبار
یەکسانیی ئەزموون
Test Communality
یەکلابوون:
دڵنیابوون.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
یەکچاوبوونەوە
بریتییە لە لاچوونی دوودڵی و ساغبوونەوەی کار بەلایەکدا
یەکڕوویی
دژی دوڕوویی، ڕاست و دروستی
نرخێ کە ناگۆڕێ و چەقیوە
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
یەکڕووە
یەکیەتی ئەورووپا
اتحادیەی اروپا
یەکیەتی ئەورووپا
European Union (EU)
یەکیەتی ئەورووپا
«ئەنجومەنی ئەورووپا» لە ساڵی 1993 بەملاوە بە «یەکیەتی ئەورووپا» ناوبانگی دەرکردوە کە ئەویش پێکهاتێکە لە: کۆمەڵەی ئابووری ئەورووپا (بازاری هاوبەش)، کۆمەڵەی خەڵووز و پۆڵای ئەورووپا و کۆمیتەی وزەی ئەتۆمی ئەورووپا کە لە یەکەمی ژوئییەی 1967 یەکیانگرت. ئەم ڕێکخراوە بریتیە لە ئەنجومەنی وەزیرانی وەڵاتانی ئەندام و پەرلەمانی ئەورووپا و دادگەی ئەورووپی. ئامانجی یەکیەتی ئەورووپا بریتییە لە:
بەدیهێنانی یەکییەتی ئابووری و پەرەسەندنی کۆمەڵایەتی، لابردنی سنوورەکان، ڕێکخستنی بازاڕ و دراوی هاوبەش، دەرکردنی پلان و سیاسەتێکی یەکگرتوو لە بابەتە جۆراوجۆرەکان و سەرەنجام یەکگرتنی سیاسی لە نێوان وەڵاتانی دیموکراتیی ئەورووپا. یاسا و ڕێساکانی ئەم ڕێکخراوە لە 31ی دێسەمبەری 1992 پیادە کراوە. بەم پێیە هیچ بەربەستێک بۆ دانوستانی شمەک و خزمەتگوزاری و دارایی و کرێکار و گەڕۆک لە ناو وەڵاتانی ئەندامی یەکیەتی لە ئارادا نییە. لە سەر یەکگرتوویی سیاسی و گەیشتن بە دانەی دراڤی هاوبەش، پەیماننامەی زۆر لە نێوانیان مۆر کراوە کە بریتین لە:
ـــ یەکلاکردنەوەی دراڤی ئەورووپا (ئەم دراڤە لە ژانوییەی 2002 بە ناوی «یۆرۆ» هاتە گەڕیان لە بازاڕدا و ئێستا مامەڵە و دانوستانی پێ دەکرێ).
ـــ داڕشتنی سیاسەتێکی یەکلایەن بۆ ئەندامانی یەکیەتی.
ـــ داڕشتنی ڕێبازێکی بەرگریی هاوبەش لە ژێر چاودێری یەکیەتی ئەورووپا .
ــــ ئەم یەکیەتییە پێشەنگاوی ڕێبازێکی کۆمەڵایەتی یەکگرتوو دەبێت.
ـــ زیادکردنی یارمەتی بۆ ئەندامانی هەژار و لاواز لە یەکیەتیدا.
ـــ زیادکردنی دەسەڵاتی پەرلەمانی ئەورووپا.
یەکیەتی ئەورووپا تاکوو ئاڤریلی 2003 لە پانزە ئەندام پێکهاتبوو کە بریتی بوون لە:
فەرەنسە، ئەڵمانیا، ئیتالیا، بەلجیکا، هۆلەندا و لۆکزامبۆرک (لە ساڵی 1957 بەپێی ڕێکەوتنامەی ڕۆم) بەریتانیا، ئیرلەندا و دانیمارک (لە 1973) یۆنان (لە 1981) ئیسپانیا و پۆرتوغال (لە 1986) نەمسا، فینلاند و سوید (لە 1995). بڕیار بووە نزیکەی 10 وەڵاتی دیکە ببنە ئەندامی ئەم ڕێکخراوە.
ڕێبەرانی وەڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئەورووپا، لە دانیشتنی 20ی ژوەنی 2003 ڕەشنووسی دەستووری بنچینەیی ئەم ڕێکخراوەیان ئامادە کرد تاکوو ببێتە یاسای هەموو وەڵاتانی ئەندام. بڕیار وابوو ئەم پێشنووسە لە ساڵی 2005 بەولاوە لە وەڵاتانی ئەندام بخرێتە ڕیفراندۆمەوە. (بڕوانە پەیمانی ماستریخت). پێنجەمی سیپتەمبەری 2005 یەکیەتی ئەورووپا گفتوگۆکانی لەمەڕ بەئەندامبوونی تورکیای لە ماوەی 10 ساڵدا پەسند کرد. ناوەندی یەکیەتی لە شاری بروکسیل، پێتەختی بەلجیکایە.
سەرچاوە: نالی
یەکەچوون
یەکەڵگوون:
قۆڕێکە تەنها گونێکی هەبی.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
یەکەڵەچنبوون
نەمانی چەند شتێک بەر و دوا بەئێجگاری
برغوو
«نا.»، «کئێر.» بزمارێکه نەختێکی بەشێوەی مارپێچی لەله کراوه، بۆ لێک توند کردنی دووشت پێکەوه بەکاردێت. تێبــ.- 1» ئەو جۆره بزماره سەڕەڕای ئەوەی که له باری گەوره و بچووکی گەلێ شکڵی هەیه. به شێوەیەکی گشتی دوو چەشنه، یەکێکیان لەباتی ئەوەی وەکوو بزمار دابکووتری، ڕاستەوخۆ لەو دوو شتانەی مەبەسته لێک تووند بکرێن، بادەدرێ و به جەڕبادەر توندتی دەکەن. دووەمیان ئەوەیه شوێنێکی تایبەتی بۆ کراوه و تێی هەڵدەکێشرێ و پاشان «مووروسەموون» ی لە سەرەکەی بادەدرێ. ب» ئەگەر له جۆری یەکەمیان بۆ ئاسن دەکاربکرێ دەبێ جێگایەکی بەشێوەی لەلەکانی بزمارەکە بۆ لەلەکرابێ. ج «بەلای منەوه ئەم وشەیه له «بورمق» ی تور کی به مانای (بادان) و رگیراوه. *«کعر.» بورغی. «کئێر.» پێچ، جەڕ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
دو پیکر۔ امر (دوو پەیکەر
( du peyker))
بورجی جه وزا.
هیشوو
هۆشە٬ وەشی٬ ـــ ی ترێ و ئیتر.ـــ ی چکۆڵە: (باک.) جیرک٬ ئەتفک٬ ـــ گوڵە گەنم و جۆ و ئیتر: ووشک٬ (باک.)نووشی ٬ (کە.) ئیشوو٬ هووشی (ڕۆژ.) پۆڵ.
1-بانوو
[[په:بانووك، بانۆی]]
«نا.» ١- ژنی گەورەپیاوان، ژنی بەڕێز و له خانەدانی گەوره. «بانووی پڕ تەمکین ساحێب سایە ی فەڕ» «بە جای تەخت نیا پەڕێش تەختەی زەڕ» «خانا -١٢٤» *خاتوون، خانم. ٢- ناوه بۆ ئافرەت تێبــ.- ئەم وشەیه له زمانی کوردیدا بەڵاوه نرابوو، تا ئەم ١٥/٢٠ساڵەی دوایی له چەند وشەیەکی مڕەکەبدا «کەیبانوو، ئاغابانوو،....» نەبێ نەدەبیندرا، هێستاش بەمانای یەکەمی هەر زۆر کەم دەکار دەکرێ، ئەگەرچی ئەدەبیاتی گۆرانی «خورشیدی خاوەر،، شیرین و خەسرەو، بە دیعولمولک و بەدیعولجەمال...» پڕن لەم وشەیه.
2- بانوو
[[١- بان/٢+ئوو]]
«نت.»، «مک.» تم: ١- بان/٢. تێبــ.- کەرتی دووە می ئەم وشەیه بەلای منەوه «ئووک» ئامرازی بچکۆله کردنەوەیه «هەروەکوو له وشە ی - بچووک -دا د بیندرێ» و «ک» ەک ی سواوه و کەوتووه. ب» فەرقێک له نێوان مەدلوولی ئەم وشەیه و «١- بان /٢» هەیە، هەرچی (١-بان/٢)ە به د شتایێکی بەرزی نسبەتەن گەوره دەگوترێ، بەڵام «٢- بانوو» دەشتایێکه لەچاو دەوروبەر ی خۆی بەرزتره و له «١- بان/٢» بچووکتر.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئابڕوو
ئابڕوو
شەرم، نامووس: بێ نرخە ڕیش و ڕوو کە نەڕەنگێ بە ئابڕوو «هەژار»
ئابڕوو
[[ ١- ئاب ١ + ڕوو]، [فر. کو.] ]
«نتـ..» ١- ڕەونەقی ڕوو، ورشە و گەشەی دەموچاو ٢- «مجـ.» ســەر بڵیندی، شەرەف، نامووس، حەیا. تێبــ. ـ ئەگەرچی مەعنای دووەم مەجازە، بەڵام ئەم وشەیە لە کوردیدا هەر بەم مەعنایە بە کاردەهێنرێ و هیچی تر.
ئابڕوو
ئاوی ڕوو، شەرم، ئاوڕوو، ئاڤڕوو، فەهێت، ڕەنگی ڕوو، ڕووسپێتی، ڕووسپانی، نامووس._بەر: ئاوڕووبەر، ڕووشکێن، نامووس شکێن، ئاڤڕووبەر، ئەتککار._بران: ئاوڕووبران، جنێو پێدران، نامووس شکان، پەردەی نامووس دڕان._براو: نامووس شکاو، پەردەی نامووس دڕاو، ئەتککراو، ڕیسوا، ڕیسواکراو، بەدنێوکراو._براوی: بەدناوکراوی، ڕیسوایی، شەرم شکاوی، ئەتککراوی._بردن: بە پەندبردن، هەتک کردن، بەدنێوکردن، ڕیسواکردن، نامووس شکاندن، پێکردن، مەشکەژەن._چوون: بەدنێوکران، ڕیسوابوون._دار: ئابڕوومەند، بەئابڕوو، ڕووسوور، بەشەرم، ئاڤڕوودار، فهێتوو._داری: ئابڕوومەندی، ڕووسووری، ئاڤڕووداری، فهێتوویی._مەند: بڕوانە: ئابڕوودار._ی: بڕوانە: ئابڕووداری._ بێ: ڕیسوا، بێ شەرم، ڕیسوا، بێ ئاڤڕوو، پێکراو، زمان درێژ، قاڵ، سوواو، چەختی، چەقەسوو، پەل، ڕووزەرد، ڕووڕەش، هاروهاج، قۆشمە، ئەتککراو، سووک. بێ _ یی: بێ شەرمی، پێکراوی، سووکی
ئاخەبانوو
نوعی دستار مردانه
ئاخەبانوو
جامانە، ئاغابانوو، تەنراوێکی سپی و ڕەش یا سپی و سوورە کە پیاوان لە سەری دەبەستن
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئاردەتوو
[[ ئارد + ه ـ ئە١/ + توو] ]
«نتـ..» تووی وشکی کڕەکراو. تێبــ. - لە هەورامان توو ئیشک دەکەنەوە و کڕەی دەکەن «تازۆر ورد نەبێ» وەکوو مێوژ و میوەی ئیشکی تر هەڵدەگیرێ بۆ خواردنی زستان یا بۆ فرۆتن، یەکێکە لە حاسڵاتی هەورامان.
ئاردەتوو
ئاردی تووی کوتراوو بێژراوە