تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەردە نێو هێڵەی
(هەورا.): زەردێنەی هێلکە
سەرچاوە: نالی
لە نێو
لەناو.

ناوی مەخمووران نەبەی (« نالیی »! له نێو
حەڵقەیی واعیظ، لەوێن جاسووسیان!
نێو
ناو. [نێوان (وشەیەکی کرمانجیە.)]
نێو
ناو. [ناڤ. (وشەیەکی کرمانجیە.)]
نێو
وَسَط، جَوف، داخِل.
نێو
اِسم.
نێو
نام
تو، داخل
لایه
ناحیه، منطقه
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نێو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نێو
نێوانی شت
نێو
نام، ناڤ، ناو
ژوورەوە، ناو
لا، توێ، ناو
مەڵبەند، ناوچە: قەدەرێ مالمان لەو نێوە بوو
سەرچاوە: نالی
نێو
نێو
بێ-: نەناسراو. لە-نان: تێ بردن٬ تێ بڕین٬ تێڕاکردن٬ تێڕۆکردن٬ دەناونان٬ تێنان. –بردن: ناونان٬ ناوهێنان٬ خووررین٬ ناڤ بردن٬ ناو٬ ناڤ. بە-: وەنام٬ نێو دار٬ بەناو٬ دیار. – لێ هێنان: نیشانەکردن٬ دەستنیشانکردن٬ (باک.): تات٬ تەهت کردن. – لێنان: ناڤ لێدان٬ ناڤاندن. دەنێو : لەدوڕ٬ لەنێو : تۆولۆ٬ تووێ. (باک.): د٬ دێ٬ ژوور٬ هوونور. لە-چوون: فەوتان٬ مردن٬ کوژران٬ تۆڤ دان. – پەیداکردن: ناوبانگ دەرکردن٬ لە- ەوە چوون٬ پییز بوون. لە-یدا: لەناویدا٬ بەد-: بەدناو٬ بەدنام. (هەورا.کۆن.): نییە. دەر-: لەنێو ٬ تۆولۆ٬ تووێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
نێو و نەتۆرە
نێو چاوان سپی
قەشقە٬ (جا.): قەشان٬ بۆ ووڵاخی بەرزەیە
نێو-هێمابار
intrasemiotic, لەنێو چێوەی هەمان سیستەمی هێماباردا. تەرجەمەی نێو-هێماباری intrasemiotic translation واتە تەرجەمەکردن لە چێوەی یەک جۆر سیستەمی هێماباردا، بۆ نموونە لە زمانێکی دەنگی (ئاخافتن)ـی مرۆڤکارەوە بۆ زمانێکی دیکەی هاوجۆر. ئەم جۆرە تەرجەمەیە لە ڕووی هێمابارییەوە هاوتایە، لە هەردوو لادا، بۆ نموونە، کەناڵی دەنگی دەکاتە کەناڵی دەرککردنی واتا.
چەرمە نێو هێڵەی (هەورا)
سپێنەی هێلکەی
ئاسایشی نێونەتەوەیی
حاڵەتێکە کە تێیدا هاوکێشە لەنێوان دەسەڵاتەکان بەرقەرارە و کەس دەستدرێژی ناکا بۆ هەرێمی ئەویتر. هەرکاتێک یەکێک لە دەوڵەتەکان ئەم کارەی کرد، لە ڕوانگەی دەسەڵاتی نەیارەوە «ئاسایشی نێونەتەوەیی کەوتۆتە مەترسییەوە» هەرکاتێکیش ئەم شتە ڕووی دا، مانای وایە مەترسی هەڵگیرسانی شەڕ هەیە.
ئاسایشی نێونەتەوەیی
امنیت بین المللی
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی
بیرۆکەی دروستبوونی ڕێکخراوێکی وەها بۆ سوودوەرگرتنی ئاشتیخوازانە لە وزەی ئەتۆمی، ئەگەڕێتەوە بۆ 1950 بە دواوە. لە ساڵی 1953 لەسەر پێشنیازی «ئایزێنهاوەر» سەرۆککۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا، بە کۆمەڵی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیار درا سەرچاوەیەک بۆ ئەم مەبەستە دابمەزرێت. لە ساڵی 1954، کۆمەڵی گشتی بڕیارنامەی "ئەتۆم بۆ ئاشتی" مۆر کرد و سەرەنجام لە 29ی ژووەنی 1956 ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئاژانس لە کۆنگرەی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمیدا پەسند کرا. ئاژانس وەکوو ڕێکخراوەیەکی نێونەتەوەیی سەربەخۆ، بەرپرسیارییەتی سوودوەرگرتن لە وزەی ئەتۆمی بۆ خزمەت بە ئاسایشی زیاتر بەرعۆدە گرتووە.
بەگشتی ئامانجەکانی ئاژانس لە دوو تەوەردا کورت دەکرێتەوە: یەکەم، کەڵکوەرگرتنی ئاشتیخوازانە لە وزەی ئەتۆمی و ڕەونەقبەخشین و پەرەپێدانی بۆ خزمەت بە ئاشتی و تەندروستی و پێشکەوتن و بەهرەداری لە تەواوی جیهان. دووهەم، بێخەم بوون لەوەیکە ئەو هاریکاری و زانیارییانەی کە لە لایەن ئاژانسەوە ئاڕاستە دەکرێ، بۆ ئامانجی سەربازی و جەنگی بەکار نابرێت.
ئەرکێکی دیکە کە بە ئاژانس سپێردراوە، ئەوەیە کە ڕێ خۆش بکات بۆ پاراستن و پیادەکردنی پەیمانی بەربەستکردنی چەکی ناوەکی Non Proliferation Treaty (NPT) . تا ئێستە بنکەی ناوەکی زۆربەی وەڵاتان کەوتونەتە ژێر چاودێری ئاژانسەوە، ئەم چاودێرییە، 95% پێگە ناوەکییەکانی جیهان بێجگە لەو پێنج وەڵاتەی کە خاوەنی چەکی ئەتۆمین ئەگرێتەوە. ئاژانس پێکهاتووە لە 35 ئەندام و ناوەندەکەشی لە شاری «ڤیەنا»ی لە وەڵاتی «نەمسا»یە.
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی
آژانس بین المللی انرژی اتمی
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی
International Atomic Energy Agency (IAEA)
ئینترپۆل (ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پۆلیسی تاوانباران)
ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی 1923 بەمەبەستی بەرگریکردن لە تاوان و سووکەتاوانی یاسای گشتی و سزادان و ڕادەستی تاوانباران لە شاری ڤییەنا (نەمسا) دامەزرێوە و ئێستە پتر لە 176 وەڵات بوونەتە ئەندامی ڕێکخراو. بەگشتی ئامانجی ئەم ڕێکخراوە بریتییە لە: پتەوکردنی پێوەندی ڕاستەوخۆی مەقاماتی پۆلیسی وەڵاتانی جیهان بەیەکتر، کۆجێکردنی زانیاری پێوەندیدار بە تاوانبارانی نێودەوڵەتی و هەنگاونانی تەکنیکی لەمەڕ تاوانەکانی یاسای گشتی، جگە لەو بابەتانەی کە لایەنی سیاسی یان ئایینی یان ڕەگەزییان هەبێت. ناوەندی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پۆلیسی تاوانباران، لە ساڵی 1989 لە شاری پاریسەوە گواستراوەتەوە بۆ شاری لییۆن لە فەرەنسا.
ئینترپۆل (ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پۆلیسی تاوانباران)
سازمان بین المللی پلیس جنایی (اینترپل)
ئینترپۆل (ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پۆلیسی تاوانباران)
International Criminal Police Organization (Interpol)
ئەخلاقی نێونەتەوەیی
بریتییە لەو بەڵێن و پەیمانە ئەخلاقییانەی کە وەڵاتانی جیهان لە پێوەندی ناوخۆیان جێبەجێی دەکەن. قانوونی ئەخلاقی، وەڵاتەکان پێمل دەکات کە لە بەرانبەر یەکتردا بە دەروونپاکی و ڕاستگۆیانە هەڵسوکەوت بکەن و لە کاتی شەڕدا دڵڕەشی و ڕق و کینە بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابەزێنن و لە کاتی ئاشتی، پتر دڵپاک و خێرخواز بن و لە قەدەر توانای خۆیان یارمەتی یەکتر بدەن.
ئەخلاقی نێونەتەوەیی
اخلاق بین المللی
ئەخلاقی نێونەتەوەیی
International Morality
بەرگوتی نێوانزمانەکی
interlingual effability, تەرجەمەکردنە لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە.
بەرگوتی نێوزمانەکی
intralingual effability, داڕشتنەوە و دەربڕینی تێکست هەر بەو زمانەی خۆی (لەنێو زمانەکەدا) بەڵام بە شێوازێکی دیکە.
تاوانی نێودەوڵەتی
لادان لە پرەنسیپەکانی دەوڵەت و نەتەوەکان و سستکردنی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی و هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایش کە بریتین لە: دەستدرێژی، داگیرکاری*، جێنۆساید*، ئاپارتاید*، ڕەگەزپەرستی و نەپاراستنی پاکوخاوێنی ژینگە.
تاوانی نێودەوڵەتی
جرم بین المللی
تاوانی نێودەوڵەتی
تەرجەمەی نێوانزمانەکی
interlingual translations, ، تەرجەمە لە زمانێکەوە بۆ زمانێکی دیکە
تەرجەمەی نێوزمانەکی
intralingual translations, ، تەرجەمە هەر بەو زمانە خۆی (لەنێو زمانەکەدا) بەڵام بە شێوازێکی دیکە
حاڵەتی نێوەندی، نێوانی
الحالات البینیة