تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
گیسکەمەرزە
گیسکێکە کە مووەکەی نەرم بێ
یەکیەتی پان ئەمەریکەن
اتحادیەی پان امریکن
یەکیەتی پان ئەمەریکەن
Pan-American Union
یەکیەتی پان ئەمەریکەن
ڕێکخراوەی دەوڵەتانی کیشوەری ئەمریکا کە لە یەکەمین کونفڕانسی وەڵاتانی ئەمریکی لە ساڵی 1890 واشینتۆن دامەزرا. ئەم کۆنفرانسە «ئیدارەی نێونەتەوەیی کۆمارییەکانی ئەمریکا» ی بەدیهێنا کە دواتر ناوی بە یەکیەتی پان ئەمەریکەن گۆڕا. ئامانجی ئەم یەکیەتییە «پەرەپێدان بە هاریکاری سیاسی و ئابووری لەنێوان دەوڵەتانی ئەمریکایی و قووڵکردنی هەستی یەکگرتوویی زیاتر لە نێوان ئەمریکای باکوور و باشوور» دا بووە. بەڵام لەبەر ترسی نادیاری دەوڵەتانی ئەمریکای باشوور لە هەژموونی سیاسی و ئابووری وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کارەکانی بە ڕێکوپێکی بەڕێوە نەدەچوو. بەم حاڵەش چەندەها دەزگە بۆ پێشخستنی هاریکاری کەلتووری و ئابووری لە نێوان ئەم دەوڵەتانەدا هاتۆتە کایەوە و نزیکەی چل بڕیارنامەی بازرگانی و گومرگی و پەنابەری مۆر کراوە.
لە دوای شەڕی جیهانی دووهەم، ئەم دەوڵەتانە زیاتر پێویستیان بە یەکگرتن بوو. بۆیە لە ساڵی 1948 «ڕێکخراوەی دەوڵەتە ئەمریکییەکان» دامەزرا کە یەکیەتی پان ئەمەریکەن، بوو بە کۆڵەکەی ئەم ڕێکخراوە و نوسینگە کەشی لە ئەژمار دەهات. ئەم یەکیەتییە چوار ئیدارەی هەیە کە کاروباری ئابووری و کۆمەڵایەتی و مافی نێونەتەوەیی و کەلتوور و خزمەتگوزاریی لە ئەستۆ گرتووە.
ئۆمەر
ناوی پیاوانە لە (عمر)ی عەرەبییەوە وای لێهاتووە
سەرچاوە: نالی
ئەحمەر
سوور.

لەو کێشە کێشەیەدا کەوا ڕەش سپیی دەبێ
لەو کێش کێشەیەدا کەوا ئەحمەر ئەصفەرە
ئەسمەر
گەنم ڕەنگ، گەندمی، سپی و زەردی ئاماڵ ڕەش: دەما دل دی بمەحبووبان/بشوو خو شەنگ و ئەسمەر دە «جزیری»
ئەسمەر
[[=عا.: اسمر] ]
«سـ.» پیاو یا ژنێکی ڕەنگی پێستی وەکوو ڕەنگی گەنم بێ، گەنم ڕەنگ. ٭سەوزە، گەندمی. تێبــ.ینی: ئەم وشەیە لە عەڕەبیدا سفەتی نێرینانە و بۆ مێیینە «سمراء» دەڵێن، بەڵام لە کوردیدا ئەم فەرقە ناکرێ و بۆ هەردوو جسن بەکاردێت. ۲- «مجـ.» جوان، خوێن شیرن، ژیکەڵە. ۳- ناوە بۆ ئافرەت.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بەرکەمەر
گیایەکی بۆنخۆشی گەرمیانییە
بەرکەمەر
گیایەکی گەرمەسێری و بۆنخۆشە
سەربەرگەدە، بەر ناوک
بەرکەمەر
گیایەکی بۆنخۆشی گەرمێنییە
بەهای کەمەر
Median، لە ئاماردا مەبەست لە ئەو ژمارەییە کە دەکەوێتە کەمەر (نێوەند)ی ڕزمەیەک ژمارەوە، واتە ژمارەی ئەو بەهایانەی لە ژێر کەمەرەوەن یەکسانە بە ژمارەی بەهاکانی بان ئەو کەمەرە. بۆ نموونە: {3, 3, 5, 7, 9} «بەهای کەمەر» تێیدا پێنجە چونکە دوو ژمارەی لە ژێرە و دوو ژمارەی لە بانە. گەر ژمارەی بەهاکانی نێو ڕزمەکە جووت بن ئەوا «بەهای کەمەر» یەکسانە بە کۆی دوو بەهای کەمەر دابەش دوو، بۆ نموونە: {3, 5, 7, 9} «بەهای کەمەر» تێیدا یەکسانە بە (5 + 7) / 2 = 6.
حێزم (ڕۆژ. ، ئۆمەر.):
گیایەکە. مێکووک.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
خەیار چەمەر
جۆرە درەختێکی گەرمیانییە بەرێکی هەیە وەک لوولە قامیش وایە ناوەکەی خانەخانەیە چەند پەرەێەکی تێدایە لەناویاندا دانەیەکی زەردی تێدایە پەڕەکانی لە ئاودا دەسووڕێنەوە بۆ ڕەوانی دەردی بە منداڵ
خەیارچەمەر
از گیاهان دارویی
دۆقلمەر
سخن چین، نمّام
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سمەر
کا .