تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئارامی
نرمی، وقرە، ورینگ. [ئوقرە، هەدا، هێمنی]
ئارامی
هون، هینە، سکون، سکینە، مهل، مهلە، تمهل، دعە، تدعە، هدنە، مهدنە، رفق، تٶدە، حلم، وقار، رسل.
ئارامی
[[ ئارام + 3 - ئی ]]
«ستـ.» حاڵەتی هێمنی، بێدەنگی، بێ هەست و خوستی، بێ شەڕ و شۆڕی.
ئارامی
هێمنی، هێواشی، داکاسان، هێوەرە، هێووری، ئاسوودەیی، دنجی، هەداری._ لێ هەڵگرتن،: جاڕس و هەراسانکردن._ دان: دامرکاندن._ دەر: دامرکێن._ نا: پشێوی، ئاڵۆزی، ئاژاوە.بێ._ گلاراو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ئارسمی
کەسێکە کە تووشی هەڵامەت بووبێ
ئارسمی
زکامی
ئارسمی
هەڵامەتدار، پەسیودار
ئارسمی(باد)
هەڵامەتدار، پەسیودار، پسکەدار
ئاسمانەدەمی(هەورا)
ئانە(هەورامی کۆن)
من، ئەمن، ئەز. (ژاوە. هەورا) هۆوە، ئەوە(بۆ دوورە)،(عیراق) چووار فلسە. ئامرازی وێچوواندنە بە دووای ناوانەوە دەنووسێ، وەکوو: شێرانەواتە وەک شێران، پیاوانە، واتا وەک پیاوان. ئامرازی دانە پاڵپشتە وەکوو مانگانە، ڕۆژانە، دووانە، شەوانە، یێگانە
ئاوریشمی
ئارمووشی،(باک) کەسرەوان، پارچەی ئاوریشمی، شاڵی کەسرەوان، هەڤڕووشمی._کێوی: کەژۆک._بادراو: خەیاتە
ئاوسەرکەمی
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی
بیرۆکەی دروستبوونی ڕێکخراوێکی وەها بۆ سوودوەرگرتنی ئاشتیخوازانە لە وزەی ئەتۆمی، ئەگەڕێتەوە بۆ 1950 بە دواوە. لە ساڵی 1953 لەسەر پێشنیازی «ئایزێنهاوەر» سەرۆککۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا، بە کۆمەڵی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیار درا سەرچاوەیەک بۆ ئەم مەبەستە دابمەزرێت. لە ساڵی 1954، کۆمەڵی گشتی بڕیارنامەی "ئەتۆم بۆ ئاشتی" مۆر کرد و سەرەنجام لە 29ی ژووەنی 1956 ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئاژانس لە کۆنگرەی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمیدا پەسند کرا. ئاژانس وەکوو ڕێکخراوەیەکی نێونەتەوەیی سەربەخۆ، بەرپرسیارییەتی سوودوەرگرتن لە وزەی ئەتۆمی بۆ خزمەت بە ئاسایشی زیاتر بەرعۆدە گرتووە.
بەگشتی ئامانجەکانی ئاژانس لە دوو تەوەردا کورت دەکرێتەوە: یەکەم، کەڵکوەرگرتنی ئاشتیخوازانە لە وزەی ئەتۆمی و ڕەونەقبەخشین و پەرەپێدانی بۆ خزمەت بە ئاشتی و تەندروستی و پێشکەوتن و بەهرەداری لە تەواوی جیهان. دووهەم، بێخەم بوون لەوەیکە ئەو هاریکاری و زانیارییانەی کە لە لایەن ئاژانسەوە ئاڕاستە دەکرێ، بۆ ئامانجی سەربازی و جەنگی بەکار نابرێت.
ئەرکێکی دیکە کە بە ئاژانس سپێردراوە، ئەوەیە کە ڕێ خۆش بکات بۆ پاراستن و پیادەکردنی پەیمانی بەربەستکردنی چەکی ناوەکی Non Proliferation Treaty (NPT) . تا ئێستە بنکەی ناوەکی زۆربەی وەڵاتان کەوتونەتە ژێر چاودێری ئاژانسەوە، ئەم چاودێرییە، 95% پێگە ناوەکییەکانی جیهان بێجگە لەو پێنج وەڵاتەی کە خاوەنی چەکی ئەتۆمین ئەگرێتەوە. ئاژانس پێکهاتووە لە 35 ئەندام و ناوەندەکەشی لە شاری «ڤیەنا»ی لە وەڵاتی «نەمسا»یە.
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی
آژانس بین المللی انرژی اتمی
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی
International Atomic Energy Agency (IAEA)
ئاکادێمی
[[ = فره‌نسی: ئاکادێمی. له‌ یۆنانی وه‌رگیراوه‌] ]
«نا.» ١- شوێنێکی تایبەتیە کە لەوێدا بە کردەوە فێری زانست یا فەننێک دەبن.: ئاکادێمی جەنگ، ئاکادێمی شۆڕش ٢- ئەنجمەنێکە لەوێدا: ئەدیب و زانا و هونەرمەند کۆ دەبنەوە و بۆ پێشخستن و پەرەپێدان و ڕێک خستنی بەشێکی دیاری لە بەشەکانی زانست ڕاوێژ دەکەن و بڕیاڕ دەدەن.: ئاکادێمی فەرەنسا: بۆ نووسین و ڕێکخستنی قامووس لە ٤٠ ئەندام پێکهاتووه، ساڵی ١٦٣٥ لە لایەن «ڕیشیلیۆ» دامەزراوە. ئاکادێمی زانست «علووم» : بۆ لێکۆڵینەوەی مەساییلی ڕیازی و فیزیا و کیمیا،... هتد، ساڵی ١٦٦٦ «کۆلبێرت» لە ٦٦ ئەندام و دوو سکرتێری هەمیشەیی پێکی هێناوە «تمـ: لاڕووس ــ ٩٩٤». ئاکادێمی علوومی سۆڤێتی: بەرزترین شوێنی زانستییە لە یەکێتی سۆڤێت «تمـ: کورتەی قامووسی سیاسی ــ ٧». تێبــ. ــ ا» ئەم وشەیە لە ناوی دانیشگایەک وەرگیراوە کە «ئیفلاتوون» لە باغی «ئاکادێمۆس» ی نیزیک ساری «ئاتێن» پاتەختی یۆنان دەرسی فەلسەفەی تێدا دەکوتەوە و بە ناوی باغەکەی کردبوو. ب» بەرامبەر بە مەعنای دووهەمی ئاکادێمی، «مەجمەعی عیلمی کوردی» لە بەغدا، وشەی «کۆڕ» ی داناوە و ناوی خۆشی ناوە: «کۆڕی زانیاری کورد».
ئلێمی(باک)
ئوریگامی
کاخەزکاری، واتە هونەری نووشتاندنەوەی کاخەز بۆ دروست کردنی نیگاری سێڕەهەند. وشەکە ژاپۆنییە: oru واتە نووشتاندنەوە و kami واتە کاخەز.
ئۆتۆنۆمی
مافی بڕیاردان بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ناوخۆیی و سیاسی و ئابووری و کولتوری ناوچەیەک یا هەرێمێک یا خود گروپێکی ئەتنیکی لەناو وەڵاتێکدا. ئۆتۆنۆمی لە ئەنجامدا ئەگاتەوە بە سەربەخۆیی. لە وەڵاتانی فیدراڵیدا (بڕوانە فیدرالیزم) بەپێی دەستووری بنچینەیی وەڵاتەکە، دەوڵەتی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی ناوخۆیی هەرێمێکی جوگرافی یان ئەتنیکی وەڵاتەکە ئەسپێرێتە خۆیان و ئەم هەرێمەش تا شوێنێک کە لەگەڵ دەستووری بنچینەیی فیدڕاڵدا بگونجێ1255
+ بۆ خۆیان یاسا دائەنێن. لە وەڵاتانێکی فێدڕاڵی وەکوو ئەمەریکا و هێند و …هەرێمە ئۆتۆنۆمییەکان خاوەنی سیستەمێکی تۆخی سیاسی و یاسادانانن، بەڵام بۆ سیاسەتی دەرەوە و هێزی چەکداری و پلاندانانی ئابووری لەژێر ڕکێفی دەوڵەتی ناوەندیدان. دەوڵەتە کۆڵۆنییەکان جارجار پێش بەخشینی سەربەخۆیی یەکجاری یان خودموختاری بەژێردەستەکانیان، مافی ئۆتۆنۆمییان پێدەدان.
ئۆتۆنۆمی
خودگردانی