تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
فلد مارشال
[ا. فر ]
(فیلد مارشال - fild marşal)
سوپاسالار، باڵاترین پلەی سوپایی له ئەڵمان و ئینگلستان و هەندێ وڵاتانی دی.
فیچقەبیرون آمدن مایع با فشاربەستن
فیکەی مار
فیتووی مارییە
قولاپ ماسی گرتن
نَشل، نَشبیل، نَشیل، غَمازَک، شَست، قُلاب
قولاپ ماسی گرتن
چەنگەک [ئامرازێکی ڕاوە ماسیە]
قولاپ ماسی گرتن
صُنّارَه، سِنّارَه، شِسب، صِیصَه، خَطّاف، کُلّاب
قولاپێ ماسی گرتنی
قۆڵ ماچ کردن
دستبوسی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
لە ماکۆدان
دروێنەی دەغڵ و گیایە بەکەرەنتوو
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
ماء
[ا.ع ]
(ماء - ma’)
ماء
باڵاندنی بەرخانە. –کردن: باڵاندن
ماء ماء
بالەبالی بەرخانە
سەرچاوە: نالی
ماءالخضر
ئاوی خضر، ئەو ئاوەی حەزرەتی خضر پێغەمبەر لێی خواردووەتەوە و بۆیە نامرێ.. لێرەدا مەبەست لە (ئاوی مەلا خدری نالییی) خۆیەتی.

تا گەرمڕەوی ڕێگەیی ظوڵماتی بەقا بێ
(ماءالخضر) ت قەطرە لەسەر قەطرە فیدا بێ
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مائت
[ص.ع ]
(مائیت - mait)
نزیکە مەرگ.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مائج
[ص.ع ]
(مائیج - maic)
بەشەپۆل، شەپۆلدار، پێلەدار.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مائدە
[ا.ع ]
(مائیدە - maide)
مائۆئیزم
مائوئیسم
مائۆئیزم
بریتییە لە بیرو بۆچوونەکانی مائۆتسە توونگ (1976 ـــ 1893) بنیادنەری حیزبی کۆمۆنیستی چین و ڕێبەری سیاسی ئەم وەڵاتە. مائۆئیزم لە چین، بە ڕێبازی مارکسیزیم ـــ لینینیزم دەگوترێ. مائۆئیزم وەک ستالینیزم، دەستکاری پرەنسیپەکانی قوتابخانەی مارکسیزم ناکات بەڵکوو پتر بە چۆنییەتی پراکتیزەکردنەوە سەرقاڵ دەبێ و پشت بە شۆڕشی جووتیاریی و سەقامگیرکردنی سیستەمی سۆشیالیستی لە کۆمەڵگە دواکەوتووەکان دەبەستێ. هەر بۆیە مائۆئیزم لەو وەڵاتانەی کە هاوشێوەی چین ڕەفتار دەکەن گەشەی کردووە.
ئەو شتەی کە مائۆ و کۆمۆنیستەکانی چین بە کۆمۆنیزمیان زیاد کرد، بریتییە لە گواستنەوەی ناوەندی خەبات لە شارەکانەوە بەرەو گوندەکان و لە کرێکارانی شارەوە بۆ جووتیاران. لە بواری سیاسەتی ناوخۆیشدا مائۆئیزم، داهێنانێکی تازەی سیاسی و کۆمەڵایەتی بوو کە ئامانجەکەی گۆڕینی کۆمەڵگەی دواکەوتووی چین بوو کە تایبەتمەندییە گرنگەکانی بریتین لە: چاکسازی خاوەنداریەتی زەوی، بە هەرەوەز کردنی کشتوکاڵ، بەرنامەی «هەنگاوی گەورە بەرەو پێشەوە» و «شۆڕشی کولتووری».
هەروەک چۆن لینینیزم، پێداچوونەوەی مارکسیزم و گونجاندنی بوو لەگەڵ بارودۆخی پرۆلتاریای لاوازی پیشەسازی ئەو سەردەمەی ڕووسیا، مائۆئیزمیش پێداچوونەوەی مارکسیزم ـــ لینینیزمە بۆ گونجاندنی ئایدیۆلۆجیای شۆڕشگێڕانە لەگەڵ ڕەوشی ئەو وەڵاتانەی کە پرۆلتاریای پیشەسازیی زۆر لاوازیان هەیە.
مائۆئیزم، پاش سەرهەڵدانی ناکۆکی لە نێوان چین و سۆڤیەت وەک ڕێبازێکی توندڕەو لە باڵی چەپ جیا بووەوە و خۆی بە ڕێبازێکی بەپێزتر و لەبارتر دەزانی بۆ وەڵاتانی جیهانی سێهەم و لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو بووەوە. بزاڤە چەپییەکانی ئەمریکای لاتین، پتر لە ژێر کاریگەریی مائۆئیزمدا بوون بەڵام تەنها لە نیکاراگوێ توانییان سەرکەوتن بەدەست بهێنن هەرچەندە حکومەتی مارکسیستی نیکاراگواش تەنها دە ساڵ جڵەوی دەسەڵاتی بەدەستەوە بوو.
مائۆ چەند وانەیەکی لە شۆڕشی سۆڤیەت وەرگرت کە لەگەڵ کەشی ناوخۆی چین سازگار بوو بۆ وێنە، پلاندانانی ئابووری و دەست گرتن بە سەر پیشەسازییە مەزنەکاندا. لە بواری ئایدیۆلۆجییەوە، سەرەتا سەر لە ڕەهنی مۆسکۆ بوو بەڵام دواتر کە خۆی «ڕێگای چینی بۆ گەیشتن بە سۆشیالیزم» دۆزییەوە، ئیتر بە دەربەستی مۆسکۆ نەمایەوە. مائۆییەکان پێیان وابوو کە شۆڕش نابێ کۆتایی پێ بێت بەڵکوو دەبێ هەمیشە لە حاڵی جووڵە و بزووتنەوەدا بێت. لەم ڕوانگەوە خەبات، چ لە قەبارەی چینایەتیدا و چ بە شێوازی شەڕ لەگەڵ خەمساردی شۆڕشگێڕانە، پێویستە هەر دەوامەی بێت. بەم بۆنەوە لە ساڵی 1966 دەستیان دایە شۆڕشی کولتووری و مائۆ بە پشتبەستن بە گەنج و لاوانی شۆڕشگێڕ و سپای خەڵکی، داوای لە جەماوەر کرد لە بەرانبەر خۆبەزلزانی و خەمساردی ڕاپەڕن و خەبات بکەن.