تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مافنگی
مافندی: تەواو لە ماڵەکەی مافنگی کراوە، چی نەماوە مافنگی بوە
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
مافوق
[ص.ع ]
(مافەوغ - mafewx)
باڵا، باڵاتر، باڵادەست.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مافوور
مافوور
ڕایەخی بە تەون تەنراوی پر زەدار، قاڵی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
مافوورە
مافوورە
فەرشێک لە خوریی بەرز دروست دەکرێ٬ خاڵی خالی٬ قالی٬ بکۆ٬بسکۆ. (باک.): لۆپ. –ساز: مەهفوورکار
مافگەلی مرۆڤایەتی
جاڕنامەی مافی مرۆڤ - ی UN.
مافی خاک
تیۆرییەکی یاسایی کە نەتەوایەتی، گرێدراوی خاک و شوێنی لەدایکبوونی منداڵ لە قەڵەمڕەوی حاکمییەتی دەوڵەتێک دەزانێ. واتە هەر کەسێک پەیڕەوی وەڵات و شوێنی لەدایکبوونی خۆیەتی. ئەگەر بێتوو کەسێک لە فڕۆکە یان پاپۆڕ لەدایک بێت، لێرەدا چونکە بەپێی نەریتی نێودەوڵەتی پاپۆڕ لە دەریای ئازاد و فڕۆکە لە ئاسماندا سەر بەو وەڵاتەن کە ئاڵاکەی هەڵگرتووە کەواتە پاپۆڕ یان فڕۆکە لەگوێن خاکی ئەو دەوڵەتە لە ئەژمار دێن. بۆ نموونە، ئەگەر منداڵێک لە پاپۆڕێکی ئەمریکی لەدایک ببێت، بەپێی بنەمای مافی خاک ئەو منداڵە سەربە دەوڵەتی ئەمریکا دەبێت و ڕەگەزنامەی ئەمریکی وەردەگرێت. ئەمڕۆ زۆربەی وەڵاتانی جیهان مافی خاک لە یاسا مەدەنییەکاندا لەبەر چاو دەگرن و بەو پێیە هەڵسووکەوت دەکەن.
مافی خاک
Law of the Soil (Jus Soil)
مافی خودایی
حق الاهی
مافی خودایی
لە پێش سەرهەڵدانی بزاڤە کۆماریخواز و دیموکراسییەکان، بە زۆری لە سەرتاسەری جیهان دەسەڵاتی حکوومەتەکان بەپێی بیرۆکەی مافی خودایی پاساو دەدرا. بەپێی ئەم مافە، سوڵتان و پادشاکان بە ئیزنی خودا لە سەر زەمیندا فەرمانڕەواییان دەکرد. ئەم بیرۆکە تا ئەو شوێنە پێی درێژ کرد کە پادشا و سوڵتان بە سێبەری خوا لە قەڵەم بدرێن. نموونەی ئەم سێبەر و گوماشتە ئیلاهییانە، بریتییە لە شاکانی هەخامەنشی لە ئێران، خاقانی چین، دێواپوترای هێندستان و ئەورووپای سەدەکانی ناوەڕاست تاکوو پێش شۆڕشی فەرەنسە. ئەمانە هەموویان خۆیان بە سێبەری خوا و نوێنەری ئەو لە سەر قەڵەمڕەوی حکوومەتەکەیان ناوبردە کردووە.
دوای سەرهەڵدانی بزاڤە ڕزگاریخوازەکانی لیبرالیزم و دیموکراسیەت، ئەم جۆرە ڕژێمانە جێی خۆیان دا بە ڕژێمی دەستووریی و دەسەڵاتی ڕاستەقینە گەڕایەوە بۆ خەڵک و دەوڵەتیش لە بەرانبەر خەڵک خۆی بە بەرپرس دەزانێ.
مافی دەرە ــ سنووریی
حقوق برون مرزی