تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چووارگا(هەورا)
هەوایەکی گۆرانی کۆنە
چووارگۆشە
چووارکەنار، چووارنیچک، چووارسووچ، چووارلک، چووار قولینچک، چووار چمک، چتێکە پانی و درێژی بەقەد یەکتری بن
چووارگۆشەیی
چووارگۆشە، هەموو لایەک، پێشەو پاش و ڕاست و چەپی هەموو چتێک، دووباد، چووارلانە
چیای زینی دەرگەڵەی
کەوتتوتە باکووری ڕۆژەڵاتی ڕەواندزێ بەرەو حاجی ئۆمەران
چەقچەقە بەرگاویلکە
باڵندەیێکی چکۆڵەیە هەر چەقەچەقیەتی و لەگەڵ جووتێران بەناو خەتاندا دەگەڕێ
ڕانی و بەرگووز
ڕانک و چۆغه
ڕاڕەوی فێرگەیەتی
مذهب المدرسیین
ڕاڕەوی فێرگەیەتی
ڕزگارگه
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕوو وەرگێڕان
لادانی ڕوو لە شتێک لەبەر ناڕەزایی لێی
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
ڕوولێ وەرگێڕان
بریتییە لە زوبربوون لە یەکێک
ڕوولێ وەرگێڕان
کنایه از بیزاری از کسی
ڕۆجیارگیریای
(هەورا.)ڕۆژگیران.
ڕێکخراوەی بازرگانی جیهانی
ئەم ڕێکخراوە بەپێی بڕیاری 124 وەڵاتی ئەندامی ڕێککەوتننامەی گات (ڕێککەوتننامەی گشتی تاریفە و بازرگانی) دامەزرا و بەشێوەیەکی فەرمی لە ڕێکەوتی 1/1/1995 دەستی بە کار کرد. ئامانجە سەرەکییەکانی ڕێکخراوەی بازرگانی جیهانی، بە هەمانشێوە کە لە پێشەکی دەقی ڕێککەوتننامەی گات هاتووە بریتییە لە: بردنەسەرەوەی ئاستی ژیان لە وەڵاتانی ئەندام، دابینکردنی هەلومەرجی کار و پیشە، زیادکردنی داهاتی ڕاستەقینە و بازاڕ، کەڵکوەرگرتنی بەجێ لەسەرچاوە جیهانییەکان و پەرەپێدان بە بەرهەمهێنان و بازرگانی نێودەوڵەتی.
کاروبار و چالاکییەکانی ئەم ڕێکخراوە بەگشتی لەسەر چوار تەوەری سەرەکی هەڵدەسووڕێت:
یەکەم، گشتاندن و ڕاپەڕاندنی بیرۆکەی بەناوبانگی«دەوڵەتی تەواودۆست» *و سڕینەوەی هەر چەشنە جیاوازییەک لەنێوان وەڵاتانی هاوپەیمان لە بازرگانی جیهانیدا.
دووهەم، بەرگری لە سنووردارکردن و بەربەستکردنی هەناردە و هاوردەکان.
سێهەم، داشکانی تاریفە گومرگییەکان لە ڕێی گفتوگۆ و زامنکردنی ڕێکەوتنەکان.
چوارەم، ڕاوێژکردن لەگەڵ ئەندامەکانی دیکە لە بابەت سیاسەتە بازرگانیەکان و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتە بازرگانیەکان لە ڕێی گفتوگۆ.
تا کۆتایی ساڵی 1996 ژمارەی ئەندامانی ئەم ڕێکخراوە گەیشتە 149 وەڵات و 28 وەڵاتی دیکەش ئامادەیی خۆیان بۆ بە ئەندامبوون لەو ڕێکخراوەدا ڕاگەیاندووە.
لە ڕووداوە تیرۆریستیەکەی 11ی سێپتەمبەر*، کە لە لایەنە ڕێَکخراوی ئەلقاعیدە* بە ئەنجام گەیشت، هەر دوو تاوەرە ئەفسانەییەکانی ئەم ڕێکخراوە لە ئەمریکا کەوتە بەر هێرش کە تێیدا نزیکەی 3000 کەس گیانیان لە دەست دا.
ڕێکخراوەی بازرگانی جیهانی
ڕێکخراوەی بازرگانی جیهانی
World Trade Organization (WTO)