تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دیپلۆمات
دیپلمات
دیپلۆمات
بە کارمەندانی پایەبەرزی وەزارەتی دەرەوە و ئەو کەسانەی کە سیاسەتی دەرەوەی وەڵاتێک بەڕێوە دەبەن، دیپلۆمات دەگوترێ. دیپلۆماتەکان، لە زۆربەی وەڵاتان بەم ڕیزەی خوارەوە پۆلێنبەندی دەکرێن:
ڕاوێژکار (پلەپلەپلە 3)، سکرتێری یەکەم، سکرتێری دووهەم، سکرتێری سێهەم و ئاتاشە (کارمەند) کە خۆی بە کارمەندی سیاسی‌، سەربازی، ئابووری و کەلتووری دابەش دەکرێت.
دیپلۆمات دەبێ جگە لە بوارە زانستییەکەی خۆی، لە بوارە جۆراوجۆرە زانستی و کۆمەڵایەتییەکانی دیکەش بەهرەی هەبێ و لە دابونەریتی خەڵکی ئەو وەڵاتەی کە تێیدا ئیش دەکات ئاگەدار بێت.