تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەژی
«نا.»، «بک.» تم: بەژ.
بەگ
[[ ست: به‌غه، به‌گه. په: به‌گ = خوا] ]
«نا.» 1- «کئێر. کعر» نازناوێکه به نیشانەی بە گەورەزانین و ڕێز لێگرتن، له پاش ناوی سەرۆکی هێندێ له عەشیرەتەکانی کوردستان «جاف، جوانڕۆیی، بانەیی، فەیزوڵڵابەگی و.... و...» دێت.:: ڕۆستەم بەگ، عەبدووڵڵا بەگی میسباح، داوود بەگی جاف. 2- «کعر.» لە دەوری د ستەڵاتی عوسمانییاندا، لە عێڕاق و کوردستانی عێڕاقیش «وەکوو هەموو شوێنێکی دیکەی ئیمپڕاتووری عوسمانی» بە هێندێ کاربەدەستان گووتراوە و ئێستاش هەر بەکاردێت، بەڵام له جاران کەمتر بووه و شێوەی ڕەسمی بوونی خۆشی له دەست داوه. 3- «کعر.» به نیشانەی ڕێز گرتن، لە قسەکردنا دەخرێته دوای ناوانەوه، بێ ئەوەی ئەو کەسەی خۆی سەرەک عەشیرەت یا کاربەدەستێکی میری بێ. تێبــ.ینی: آ» ئەم وشەیه به هۆی دەستەڵاتی عوسمانییەوه، لە هەموو خاکی ئیمپڕاتۆرێتی عوسمانیدا بڵاو بۆتەوه و گەلێ گۆڕانیشی بەسەردا هاتووه: له زمانی عەر ەبی و فارسیدا بۆته «بێگ»، ترک خۆیان دەڵێن «بەی، بێی»، له توونس «بای» دەگووترێ. پ» بوونه باوی ئەم وشەیه له حکومەتی «ترکانی عوسمانی» دا وەکوو قەبێکی ڕەسمی وای له هەندێ کەس کردووه که ڕەگەزی بەرنه سەر زمانی تورکی، لەوانه - که بە لای منەوه زۆریش سەیره - خوا لێخۆس بوو دوکتۆر «معین» ه «تم: فەرهەنگ، ج1، ل- 560، 631». بەڵام مامۆستا تەوفیق وەهبی «تم: هبێد، ل-10» وەک وشەیەکی ڕەسەنی کوردی نووسیویانه.
بەڵای ناگەهان
«نت»، بە ڵایەکی کتوپڕ و لە ناکاو «= ناگەهان» بدا بەسەر کەسێکدا:: فڕۆکه وەک بەڵای ناگەهان گەییشته سەرمان. 2- «مج»، «ست» زۆر زرینگ و زیت و فێڵباز، کار لەد ەس هاتوو:: بەڵایەکه بۆ خۆی. بێ بەڵابی - 1- بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و تووڕەیی له قسە و کردەوەی کەسێک بەکاردێت. تێبــ.ینی: به پێی ڕادەی «تووڕەیی» وشەی «بەڵا» درێژ دەکرێتەوه:: بێ بەڵابی واز بێنه. 2- بۆ دەربڕینی ناڕەزایی ڕووت بە بێ تووڕەیی. تێبــ.- لەم حاڵەتەدا ڕستەکە بێ درێژکردنەوەی هیچ وشەیەک و بێ ئەوەی قورسایی بخرێته سەرهیچ پیتێک لە دەم دەرد ه چێ «ورچه قوڵه بێ بەڵابی، داری بێ گەڵا بی» .
بەیبوون
«نا.» تم: بابنه پێچ.
تێک بەردان
[[ تێك «ده‌_یه‌ك» +به‌ردان]]
، «مست، مت» 1- هاندانی دوو یا چەند کەس یا چەند دەسته ئینسان یا گیانداری تر و بەگژ یەکیا کردنیان:: ئەو قسانەت بۆیەیه تێکمان بەردەی. 2- «مج» فیتنەیی کردن.
سەرچاوە: نالی
جان بەر لەب
ئەوەی گیانی گەیشتبێتە سەر لێوی واتە وەخت بێ گیانی دەرچێ.

جان بەر لەبی بۆسەی لەبتە عاشقی زارت
« فالبائس یستوهب من فیک معاشا »
1- بەر
[[ست: پەرە]]
«نا.» لا و تەنیشتی هەرشتێک:: ئەم بەری چۆمەکه هەمووی بۆته خانوو. گەڕەکی «کەرخ» دەکەوێته بەری ڕۆژاوای «دەجله». ئەم بەهرە و بەره، ناسکە دوولبە ره، لەسەر ماچێکی شە ڕە خەنجەره» «فولکلۆر» .
1- بەرات
[[عا.]]
«نا.» 1- جیره و مواجبی «میرزا» و «مەلا» و ئە و جووره کەسانه له ناو کوردەواریدا:: مامۆستا بیست تەغار گەنم و سەد تمەنیش بەراتت دەدەینێ وەرە لای ئێمه. 2- «کئێر» کاغەزێکه تاجران له نێو خۆیاندا معاملەیان پێدەکرد. تێبــ.ینی: 1» بازەرگانێک له شارێک هێندێکی پاره تەسلیمی تاجرێک دەکرد، ئەویش لەسەر پەڕه کاغەزێک به کورتی بۆ تاجرێکی که له شارێکی دیکه سەودا و مامەڵەی دەگەڵی هەبوو، دەینووسی فڵان کەس! ئەوەندەم پاره لە فڵان تاجر وەرگرتووە، تکایه ئەگەر کاغەزتان پێ گەیشت دوای ئەوەنده ڕۆژه یان «دەست بەجێ» بیدەن بە خۆی یا بەو کەسەی بۆی حەواڵە دەکات. بازەرگانی یەکەمیش که ئەو کاغەزەی وەردەگرت له پشتەوەی دەینووسی: تکایه ! تکایه پارەی ئەم «بەرات» ه بدەن به فڵانه تاجر و ئیمزای دەکرد. ب «ئەمه وەختێک بوه که هێشتا «بانک» و «ئیسکناس» له کوردستان نەهاتۆته کایەوه و ئاڵووێر بە دراوی زێو بووه و ناردنی مەبڵەغێک له شارێک بۆ شارێک دژوار بووه ئێستا که «بانک» له هەموو مەڵبەندەکانی کوردستاندا زۆرن، چەک «سەک» جێگەی بەراتی گرتۆتەوه. 3- گەرموولەیەکی بچووکه یەزیدی لەسەر خاکی سەر مەرقەدی «شێخ عەدی» دروستی دەکەن و بۆ متفەڕک هەڵیدەگرن. «تم: هبێد، ل- 12، 1- بەرات
1- بەره
[[1- به‌ر/1 +5-ئه/1]]
«نت.» تیره و تایفه:: بەرەی زێڕنێ تیر ەیەکن له عەشیرەتی مەنگووڕ.
1- بەرگرتن
[[بەر/٢+ گرتن]]
«مست.، مت.» 1- ڕێگا بڕینەوه له شتێ یا کە سێ تا نەتوانێ کارێکی دەیەوێ بیکات:: بەری ئەستێڵەکه بگرن. د ه تۆ لاچۆ بەری مەگره هەر ئێستا بۆ حەوت پشتی ئاقڵ د ەکا. * پێش گرتن. 2- ڕێگه بڕینەوه له تەشەنه کردنی هەندێ برین برین و نەخۆشی پێست «ئاگره، بیرۆ...» به پێی داب و دەستووری کوردەواری. تم:ئاگره «تێبــ..» .
1- بەس
[[ سن: ڤه‌س. په: ڤه‌س ] ]
«کعر.، کئێر، بک.» 1- « نا، ست.» ئەندازەی کافی له هەر کارێک، هەر شتێک «باوەلێ! باوێکی بەسه»، بەسمه، کوره کەچەڵ کەسمه.، «خا، پەند ل-116». نا شەش گەز چیت بۆ کراسی ژنانه بەسه. 2- «ش» له شوێن: بەسه، بەسیه، بەسیەتی،، با بەس بێ، واز بێنه «بێنن» دەکاردەکرێ. «بەس بێرە و بچوو، بەس که تەماشا، دایکی سەت کوڕبی، پێت دەکەم حاشا» -(فۆلکلۆر) 3- «بنتەنیا، زیاتر نا:: بچۆ هەر ئەوەندەی پێ بڵێ و بەس. تێبــ.ینی: ئەسڵی ئەم وشەیه له ئاوێستاییدا به مانای ئارەزوو، ویست و خواهیشت بووە و لە پەهلەویشدا بە مانای: زۆر، زیاد.. ئێستاش ئەم مانایانەی به شێوەیەکی مەنفی «سەلبی» تێدا بەدی دەکرێ.* «جن.» وەس.
1- بەسته
[[2ـ به‌ست +5ـ ئه/1]]
«نت.»، «کئێر.» 1- کە مێک کەلوپەل و کاڵا یا هەر شتێکی دیکه که له قوتوو یا کیسەیەکی کاغەزەوه پێچرابێ:: بەستەیەک چا، دوو بەسته سیغار.* «کعر.» پاکەت. 2-توورەکه یا پارچه قوماشێکی شتی تێ تێخرابێ و سە ری دروابێ. تێبــ.ینی: هەندێ جار ئەم وشەیه به تەنیایی وەکوو «نمف.» لە مەسدەری بەستن بەکاردێت.
1- بەڕین
[[ 2- به‌ر + ئین ]، ]
«ست.»، «مک.» حاڵی هەرشتێکی پان بێ، ئەو شتەی تەسک و تەنگ نەبێ.* پان:: شاروێران دەشتێکی پان و بەرینه له موکریان.
1- بەگوڕ
[[ب‌/2 + 1- گوڕ]، ]
«بنت.» به هێز، بەقەوەت، بە تووندی، بەتین و تاقەت.:: بەگوڕ خۆی هەڵاویشت و بەسەر دیوارەکەدا بازدی دا.
1-بەخت
[[په: به‌خت]]
هێزێکی نادیاره، ئادەمیزاد له زۆر کۆنەوه بۆ خۆی ڕەچاو کردووه و لای وایه هەر چاکه و خراپەی بەسەری دێ لەو هێزەوەیه.
1-بەست
«ری، فع.» ڕەگی مەسدەری «بەستن» ه، وەکوو پاشبەند به دوایی «ناو» وانەوه دەنووسێ و ئەو مەدلوولانەیان لێ زیاد دەکا. 1- تەعەهوود و ئیلتزام، به تەنگەوەبوون بە کارێ، کەسێ یا شتێ نیشان دەدا:: دەربەست، ئەم کابرایه هیچ دەربەست نییه. 2- بێ ئیلتزامی و نەبەسترانەوه به هیچ شتێ و هیچ کەس، دەنوێنێ:: سەربەست: سەری نەبەستراوە تەوه ئازاده. 3- وەکوو «مست.» دەکاردەکرێ، ئەوەیان تەنیا له وشە گەلێ دایه که له فارسیڕا پەڕیونەته ناو زمانی کوردی له کوردستانی ئێران:: بەندو بەست: تەگبیر و ڕێک کەوتنی دوو یاچەند کەسێ.
11-بەر
«پب.» پاشبەندێکه بە دوایی ناوانەوە دەلکێ و دەیانکاته «سفا.» و مانای «بردن» له ناوەکه زیاد دە کا.:: پێغەمبەر. فەرمانبەر، دڵبەر، بارەبەر. تێبــ.ینی: ئەم پاشبەده لە مەسدە ری «بردن» داتاشراوه «تم: 20 ئەر /2.»
12- بەر
«نا.» تم: 2- بۆر.
1_ بەش
[[ ست: به‌غا.، په،: به‌خش]]
«نا.»، «کئێر، کعر.، بک،» 1- هەر پارچەیەک له شتێک که لەت و کوت کرابێ. جا ئەم لەتانه هەموویان به قەد یەک بن یا گەوره و چووک، قورس و سووک، و گەوره و چووک، قورس... بن. هەر «جزء» ێک له ئەجزای «کل» ێک.:: دنیا سێ بەشی ئاو و بەشێکی وشکانییه. بەشی زۆری قسەکانی دەربارەی نەخۆشی زەردوویی بوو. 2- نەختێ له شتێ که بۆ چەند کەس تەرخان کرابێ. ئەو نەختەی بەر یەکێکیان دەکەوێ. «عا.»، حصة، سهم.:: بزانن بەشی خۆی چەندی بەردەکەوێ بیدەنێ. بەشی خۆی به زیادەوه وەرگرتووه و هێشتاش ناڕازییه. 3- ڕزق و ڕۆزی. قیسمەت و نه سیب. «بەشی قڕژەی نان و گۆشته»، «یاخوا بەشت هەر دووزمانی بێ». «خوایه ڕازیم به بەشت» .4- پارچەیەک، هێندێک و نەختێک له شتێ که به شەریکایەتی ئی چەند کەسان بێ.:: ئەم ئۆتۆمبێله بەشی خەسرەوی پێوەیه. ئەم خانووه بە شی هەتیوی پێوەیه، بێ ئاگاداری قازی نافرۆشرێ. 5- مەڵبەند، ناوچەی ان هەر هەرێمێکی وڵاتێک:: شاری هەڵەبجه له بەشی شارەزووره، بەشی جوانڕۆ دەکەوێته جنووبی کوردستانی سنه. بەشی موکریان له کوردستانی ئێرانه.