تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بووری
بۆڕیەی سەماوەر
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
دەست بووری
کەسێکە کە هەر قسەی ببێ و کردەوەی نەبێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بوورین
بوورین
ڕابردن، تێپەڕین. بەخشین، لێ بوورین، بووردن، چناویەرد. دەفیلەی پێشمەرگان
بوورینۆ(باک)
بوورینەوە(هەمە)
لێ بوورین
بەخشین٬ لێ بووردن٬ چناویەرد٬ لێ وەڕوونەهێنان٬ بوورین٬ بەسەرچوون٬ وەڕوونەدانەوە
لێک بوورین
همدیگر را بخشیدن
ئابووریخوازی
بەهەندگرتنی ئابووری و بژێویی بە سەر سیاسەت و خەباتی سیاسیدا. لە کۆتایی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستەم، لە حیزبی سۆسیال دیموکراتی سۆڤیەت، لاگیرییەک بۆ بەستنەوەی خەبات بە خەباتی ئابووری (باشترکردنی هەلومەرجی ئیش و کار و زیادکردنی مووچە و...) هاتە ئاراوە. ئەم لاگیرییە بە حیزب و ڕۆڵی شۆڕشگێڕانە بەو چەشنەی کە «لینین» بیری لێ دەکردەوە نەبوو. «لینین» لە کتێبی «ئەبێ چ بکەین؟» (1902)، بەدژی ئەم فیکرە ڕاوەستا.
ئابووریخوازی
اقتصادباوری
ئابووریی سیاسی
زاراوەی ئابووری سیاسی چەمکێکی نوێباوە کە کێشە و ئاریشەی زانستەکانی سیاسەت و ئابووری لێک دەداتەوە. بە واتایەکی دیکە ئابووری سیاسی لە شوێن دۆزینەوەی پێوەندی دوولایەنەی وزە سیاسی و ئابوورییەکان و کاردانەوەی ئەم هێزانەیە بەسەر پێکهاتەکانی سیاسەتی ئابووریدا. هەروەها کاردانەوەی بارودۆخی ئابووری بەسەر حکوومەتە هەڵبژاردە خەڵکیەکانیش لێک دەداتەوە. سەرکەوتنی حکوومەت لە بواری سیاسەتە ئابوورییەکان، شەرعییەت و ئەگەریی دووبارە هەڵبژاردنەوەی ئەو حکوومەتە زیاد دەکات. لە گوتاری پۆزیتۆڤیزمدا شەرعییەت و خۆشویستنی حکوومەتە هەڵبژێردراوەکان، دەگەڕێتەوە بۆ پێودانگە ئابوورییەکانی هەڵامسان، ڕادەی بێکاری و هاوتەرازنەبوونی خەرج و بەرج و…هتد
یەکێکی دیکە لەو مەسەلە گرنگانە، ئەوەیە کە تا چ ڕادەیەک بارودۆخی ئابووری وەڵاتەکان دەرەنجامی سیاسەتەکانی دەوڵەتە و تا چ ڕادەیەکیش بەرهەمی هۆکارگەلێکی بێ کۆنتڕۆڵ وەک بازاڕی جیهانییە؟
سەنگی هۆکارگەلی سیاسی لە پێکهاتنی سیاسەتە ئابوورییەکان گرانە و ئەم هۆکارانە ئەکەونە ناوەندی سەرنجی ئەم زانستەوە. بۆ نموونە دەگوترێ کە دەوڵەتان لە پێش هەڵبژاردنەکان و بەمەبەستی خۆشیرینکردن لە بەر چاوی ڕەشەگەلدا دەست دەدەنە بووژاندنەوەی ئابووری و تەنانەت تاکوو چەند مانگێکیش ئەو شتانەی کە بەرعۆدەی بوون بە ئەنجامی دەگەێنن، بەڵام دوای گەیشتن بە دەسەڵات، لەم ڕێبازە دوور دەکەونەوە.
پێوەندی ئایدیۆلۆجی حیزبی لەگەڵ مەسەلە ئابوورییەکانیش، بۆتە بابەتێک لە توێژینەوەکانی ئابووری سیاسی. ئەغڵەب حیزبە چەپییەکان هەوڵ دەدەن گرفتی بێکاری چارەسەر بکەن، کەچی حیزبە ڕاستییەکان هەوڵ دەدەن پلەی هەڵامسان دابەزێنن. کەواتە پێوەندی ئایدیۆلۆژی سیاسی و ئابووری سیاسی مەسەلەیەکی گرنگ لە ئەژمار دێت. ئابووری سیاسی بەم واتایە، لەگەڵ ئابووری سیاسی بە واتا کۆنەکەی کە بە ڕوانگەیەکی مارکسیەوە دەیڕوانییە سیاسەت، خۆبەخۆ جیاوازی هەیە.
ڕابوورین
گذرانیدن
ڕابوورین
ڕابووردن،ڕابردن، تێپەڕین