تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باکەف
خشتێکە باش سوور نەبووبێتەوەوکە بخرێتە ناو ئاو هەڵوەرێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باکەڤ
خشتێکە کە باش سوور نەبووبێتەوە و، بەخستنە ناو ئاو هەڵ بوەرێ
سووکرە(باک9
مەنجەڵ،دیزە.
سۆهتن(باک9
سێروونی(باک9
سەردەلیا(باکا)
جوورەماسییە کی دەریاییە
سەرێزاڤانۆ (باک9
گۆرانی تایبەتی زەماوەندی ژنهێنانێیە.
ڕێکخراوەی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری (ناتۆ)
ڕێکخراوەی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری (ناتۆ)
North Atlantic Treaty Organization (NATO)
ڕێکخراوەی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری (ناتۆ)
پەیمانێکی سەربازییە کە لە 4/4/ 1949 لەنێوان وەڵاتانی بەلجیکا، کەنەدا، دانیمارک، فرەنسا، بەریتانیا، ئیسلەندا، ئیتالیا، لۆگزامبۆرگ، هۆڵەندا، نەرویج، پورتوگال، وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، یۆنان و تورکیا (1951)، ئەڵمانیای ڕۆژاوا (1955) و ئیسپانیا (1982)، مۆرکرا.
بەپێی مادەی پێنجەمی ئەم پەیمانە، هەر چەشنە هێرشێک بۆسەر وەڵاتێکی ئەندام بکرێت، هێرش بۆ هەموو ئەندامانی ناتۆ لە قەلەم دەدرێ و ناتۆ خۆی بە بەرپرس دەزانێ لەم وەڵاتە پشتیوانی بکات و لەسەری هەڵقڕێ. ناتۆ لە بنەڕەتدا بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی ئەورووپای ڕۆژاوا لە بەرانبەر دەسەڵاتی سەربازی سۆڤیەت و بلۆکی ڕۆژهەڵاتبە واتایەکی دیکە بۆ بەرگری لە پەرەسەندنی کۆمۆنیزم دامەزرا. ئەنجومەنی ئاتلانتیکی باکووری، باڵاترین پلەی ئیداری ناتۆ لە ئەژمار دێت و ئەرکی ڕێکخستن و هاوئاهەنگی لقە بەڕێوەبەرایەتییەکان و کۆمیتەی سەربازی بەرعۆدە گرتووە. لە ساڵی 1966 فەرەنسە هێزەکانی خۆی لە ناتۆ کێشاوە و لە ئەندامەتی سەرکردایەتی سەربازی هاتە دەرەوە. بەڵام لە بەشەکانی پشتگیری سەربازی و دابینکردنی بوودجە و دەزگەکانی هۆشدار تووشی نسکۆ هات. بەم بۆنەوە بارەگەی نێونەتەوەیی ناتۆ لە فەرەنسەوە بۆ بەلجیکا گواسترایەوە.
دوابەدوای ڕووخانی دیواری بەرلین*و یەکگرتنەوەی دوو پارچەکەی ئەڵمانیا و هەڵوەشانەوەی یەکیەتی سۆڤیەت، پەیمانی ناتۆ تووشی گۆڕانکاری هات. هەندێ پێیان وایە بە کۆتایی هاتنی شەڕی سارد* ئیتر، بوونی ناتۆ کەڵکی نامێنێ، بەڵام هەندێکیش لەسەر ئەم بڕوایەن کە بە هەڵوەشانەوەی یەکیەتی سۆڤیەت، ئەرکی ناتۆ کۆتایی پێ نەهاتووە و خایلەی سۆڤیەت تاکوو ئێستە هەر لە دڵی دەسەڵاتدارانی ڕۆژئاواییدا ماوەتەوە. بەپێی ئەم بۆچوونە ناتۆ ئەرکێکی باڵاتر لە ئەرکی سەربازی هەیە و لەگوێن دەسپێکێکی سیاسی، شانبەشانی هاوکاری سەربازی و دیپلۆماتیک، زامنکەری هاوکاری ئابووری و کۆمەڵایەتیشە.
بۆ ئەم مەبەستە و بەپێی بەرنامەی نوێی ناتۆ لە قەوارەی «هاوبەشێتی لە ئاشتی»دا زنجیرە دانیشتنێک لە ژێر سەردێڕی«1+16» بە ئامادەبوونی ناتۆ و وەزیرانی بەرگریی و دەرەوەی سۆڤیەت پێکهات و سەرەنجام لە مانگی مەی 1997، ئەم وەڵاتە بە مۆرکردنی ڕێککەوتنێک لە پاریس، بە شێوەیەکی ڕەسمی ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ ناتۆدا ڕاگەیاند.
لە درێژەی بەئەندامبوونی وەڵاتانی ئەورووپای ڕۆژهەڵات لە 12 ی مارسی 1999 کۆماری چێک، مەجارستان و پۆڵەندا چوونە ناو ڕیزی وەڵاتانی ئەندامەوە. لەم ساڵانەی دواییشدا هەندێ لە ئەندامانی پێشووی پەیمانی وارشەو* هەوڵیانداوە ببنە ئەندامی ناتۆ، هەر بۆیە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 21/11/2002 ئەندامانی ناتۆ لە پڕاگ داوا لە حەوت وەڵاتی بولگاریا، ڕۆمانیا، لیتۆنی، ئیستۆنی، لیتوانیا، سلۆڤاکیا و سلۆڤانیا کرا بۆ ساڵی 2004 ببنە ئەندامی ناتۆ. دواتریش بە ئەندامبوونی وەڵاتانی دیکەی ئەورووپای ڕۆژهەڵات بەردەوام بوو. ئێستە ئەم ڕێکخراوە 26 ئەندامی هەیە. ناتۆ لە شەڕی دژە تیرۆر لە ئەفغانستان وەکوو هێزێکی شەڕکەر لەگەڵ تاڵیبان دەوری چالاک دەبینێ.
کۆنفرانسی باکوور - باشوور
کۆنفرانسی باکوور - باشوور
North-South Conference
کۆنفرانسی باکوور - باشوور
لە ڕێکەوتی 16/12/1975 لەسەر بانگهێشتی «ژیسکار دیستەن» سەرۆک کۆماری ئەوکاتەی فرەنسی لە شاری پاریس نوێنەرانی وەڵاتانی جیهان کۆبوونەوە تا سیستەمی پێوەندییە ئابوورییەکانی جیهان بگۆڕن. ئەو وەڵاتانەی کە لە کۆنفرانسەکەدا ئامادە ببوون بریتین لە: 12 وەڵاتی ڕووە و گەشەسەندن، بە نوێنەرایەتی پتر لە 100 وەڵات کە 2 ملیارد کەس حەشیمەتی جیهانیان لەخۆ گرتبوو، 7 وەڵاتی بەرهەمهێنی نەوت و نوێنەرانی وەڵاتانی پیشەسازی جگە لە یەکیەتی سۆڤیەت و وەڵاتانی ئەورووپای ڕۆژهەڵات. هۆی پێکهاتنی ئەم کۆنفرانسە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو گرفتانە بوو کە وەڵاتانی پیشەسازی پاش بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ساڵانی 1973 و 74 ڕووبەڕووی بوونەوە بەڵام لە ڕواڵەتدا ئەم کۆنفرانسە بۆ ئەو مەبەستە بوو کە زەمینەیەکی نوێ بۆ هاوکاری لە نێوان وەڵاتانی پێشکەوتووی پیشەسازیی (باکوور) و وەڵاتانی جیهانی سێهەم (باشوور) بڕەخسێنێ.
کۆنفرانسی باکوور ـــ باشوور بە پێکهێنانی چەند لیژنەیەک بۆ توێژینەوە لەو بابەتانەی کە باس کراون، پاش 18 مانگ باس و گفتوگۆکردن بە هۆی ناکۆکییە سەرەکییەکانی نێوان وەڵاتانی باکوور و باشوور نەگەیشتە هیچ ئەنجامێک و کۆتایی بە کارەکەی خۆی هێنا.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بێباکی
ئازایی و نەترسی
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
تباکی
[مص. ع ]
(تەباکی - tebakî)
گریانی بەدرۆ، گریاندن.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
تنباکو
[ا ]
(تەنباکو - tenbaku)
شەنەباکردن
دەغڵ و دان بەهۆی شەنەوە بەبا کردن.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
اشتباک
[ع - مص - م ]
(ئیشتیباک - iştibak)
تێک رژان، پێکدادان.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
انسباک
[ع - مص - ل ]
(ئینسیباک - insibak)
لە قاڵبدان، قاڵبدان، قاڵبە زێڕو زیو، سەبیکە.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
بیباک
[ص ]
(بیباک - bîbak)
دلاوەر، جوامیر، ئازا، بێ ترس، بێ پەروا، بێ باک.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
بێباک
بێباک
بی¬باک، بی¬پروا، نترس، ماسی.
بێباک
نەترس، بێ¬پەروا. [چاونەترس، گوێنەدەر]
بێباک
جريء، جَسُور، شجاع، شَجیع، مِقحام، مُتَهَوّر.
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
تاباک
[ا ]
(تاباک - tabak)
تا، تێ، شڵەژان، بێ ئۆقرەیی.
تپل_باک.، باد)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
خباک
[ا ]
(خەباک - xebak)
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
سباک
[ص. ع ]
(سه بباک - sebak)
زه ڕنگه ر، قاڵبڕێژ.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
سەرباک
زابتی شەرتە
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
شباک
[ا.ع ]
(شیباک - șibak)
تۆڕ، کۆمەڵه دەزگایەکی هاو پەیوەست و ها¬و شێوه لەکاردا.
شباک
سەرپۆشی بە پەنجەرەی سەر گۆڕی پیاوچاکان
سەرچاوە: نالی
شوبباک
پەنجەرە. شیشبەند، چوارچێوەیەکی ئاسنی تان و پۆیی کون کونی سەر بەڕەڵڵایە، بەسەر قەبری پیاوچاکانیەوە دائەمەزرێنن بۆئەوەی کەس پێ نەنێتە سەر قەبرکە خۆی.

قوربان! دەخیلی حەلقەیی شوبباکی ڕەوضەتم
سێ ئیلتیجام هەیە، کە لەگەڵ ئەو دووەم شەڕە