تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باکوزیرک(باد)
کڕێوە: بایەکە بەدەم باوە ببارێ
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باکوور
باکوور
[[ست: ئەپاتەختەرە.، پە: ئەپاختەر]]
(نا،) یەکێکە لە چوار (لا) ی جوغرافیایی. تێبــ. - ئەگەر وا ڕابوەستین کە دەستی ڕاستە مان دەلای ڕۆژهەڵاتێ بێ و دەستی چەپیشمان دەرۆژایە،زۆربەمان (باکوور) ه. (عا.) شیمال / جنووب.
باکوور
سەروو، ژووروو، لای چەپ، بەبای شەماڵیش دەڵێن. کوردستانی_: کوردستانی ژووروو
باکوور و باشوور
North and South
باکوور و باشوور
باکوور بریتییە لە: وەڵاتانی پێشکەوتووی پیشەسازی سەرمایەداری، واتە وەڵاتانی ئەوروپی، ئەمریکای باکووری، ژاپۆن و ئوسترالیا کە بەزۆری لە نیوەی باکووری گۆی زەویدا جێگیر بوون. باشوور بریتیە لە: وەڵاتانی دواکەوتووی هەژار، واتە وەڵاتانی ئەفریقایی و ئەمریکای باشووری و ئاسیایی کە زۆربەیان لە نیوەی باشووری گۆی زەوی جێگیر بوون. لە میدیاکانی ڕۆژاوا، ئەغڵەب ئاماژە دەدرێتە فوڕمولی باکووری دارا و باشووری نەدار. کەواتە لەم ڕوانگەوە جیهانی هاوچەرخ دابەش کراوە بە کۆمەڵێ نەتەوەی پارەدار و کۆمەڵێکی دەستەنگ و بێ پارە. فری بیتۆ، قەشەی ئازادیخوازی برازیلی، بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی سەرزەوی دوو ڕێچارە پێشنیاز دەکات: یەکەم، پاوەجێکردنی ئاشتی لە جیهان. دووهەم، کەمکردنەوەی جیاوازی و لەمپەری نێوان باکوور و باشوور.
باکووری
[[پە: ئەپاختەرێك]]
[باکوور + ٣- ئی] (ٌست) حاڵی هەرشتێ کە پەیوەندی بەلای (شیمال) ەوە هەبێ.: کۆریای باکووری، ئامریکای باکووری.
باکووڕە
گۆچان، گۆپاڵ، داردەستی سەرچەمیو
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باکۆڤە
میوەی نەگەییو
باکۆڤە
میوه باد ریخته
باکۆڤە
باقۆفە، میوەی ڕزیوی با وەراندوو
سەرچاوە: گۆڤەند و زنار
باکی
[ا.فا - ع ]
(باکی - bakî)
گریاو.
سەرچاوە: فەرهەنگی خاڵ
باکێش