تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئۆتۆ
ئامرازی بێدەستەڵاتی و سەرسووڕمانێیە._ئەز بەتەڕا کەتم بەڵایی: ئاها ئەوا ئەمنیش بەتۆوە کەوتمە ناو بەڵایێ، ئۆتۆدکەم ناکەم، بەڵایێ خوە ژ من ڤەناکەی
ئۆتۆماتیک
[[فرەنسی]]
«سـ.»، «کئێر.» ۱- ماکینە یا چەکی ئاگر کە لە خۆیەوە ئیش بکا: تەلەفۆنی ئوتۆماتیک «ئەوەی پێویست ناکا لە شوێنێکی تایبەتی داوای کەسێ بکرێ بۆ قسە کردن»، سەعاتی ئۆتۆماتیک «ئەوەی قورمیشی ناوێ». ۲- هەر کارێکی لە خۆیەوە ڕووبدا یا سەر بگرێ.: پاش کوژرانی «کەنەدی» جۆنسۆن بە ئۆتۆماتیکی جێی گرتەوە، ئیشەکان ئۆتۆماتیکی دەڕۆن.
ئۆتۆمۆبیل
بەزۆک، خۆشبەز، کارامە._چی: بەزۆکەوان، خۆشبەزەوان._ی زرێدار: بەزۆکی زرێدار
ئۆتۆنۆمی
مافی بڕیاردان بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ناوخۆیی و سیاسی و ئابووری و کولتوری ناوچەیەک یا هەرێمێک یا خود گروپێکی ئەتنیکی لەناو وەڵاتێکدا. ئۆتۆنۆمی لە ئەنجامدا ئەگاتەوە بە سەربەخۆیی. لە وەڵاتانی فیدراڵیدا (بڕوانە فیدرالیزم) بەپێی دەستووری بنچینەیی وەڵاتەکە، دەوڵەتی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی ناوخۆیی هەرێمێکی جوگرافی یان ئەتنیکی وەڵاتەکە ئەسپێرێتە خۆیان و ئەم هەرێمەش تا شوێنێک کە لەگەڵ دەستووری بنچینەیی فیدڕاڵدا بگونجێ1255
+ بۆ خۆیان یاسا دائەنێن. لە وەڵاتانێکی فێدڕاڵی وەکوو ئەمەریکا و هێند و …هەرێمە ئۆتۆنۆمییەکان خاوەنی سیستەمێکی تۆخی سیاسی و یاسادانانن، بەڵام بۆ سیاسەتی دەرەوە و هێزی چەکداری و پلاندانانی ئابووری لەژێر ڕکێفی دەوڵەتی ناوەندیدان. دەوڵەتە کۆڵۆنییەکان جارجار پێش بەخشینی سەربەخۆیی یەکجاری یان خودموختاری بەژێردەستەکانیان، مافی ئۆتۆنۆمییان پێدەدان.
ئۆتۆنۆمی
خودگردانی
ئۆتۆکراسی
دەسەڵاتێک بەم تایبەتمەندیانەی خوارەوە:
١) فەرمانکردنی ڕاستەوخۆی کەسێک بەسەر باڵاترین پلەی ئیداری وەڵاتێک. ٢) نەبونی یاسا و نەریتێک بۆ چاودێری کردن بەسەر کردارەکانی فەرمانڕەوادا.
٣) دەسەڵاتی فەرمانڕەوا لە هەرکارێکدا بێسنوور و بێ جڵەوە.
ئۆتۆکراسی ڕەنگە بەپێی وەفاداری دەرونی فەرمانبەر بە فەرمانڕەوا بێت یان لە ڕووی ترس و خۆفەوە بێت. ئۆتۆکرات، ڕەنگە دەسەڵاتی خۆی لەڕێی دابونەریتی کۆمەڵایەتی (میرات و جێماوە)یان بە زۆرەملی بە دەستی هێنابێ. کە لە شێوازی یەکەمدا ئۆتۆکراسی ڕەوایە و لە شێوازی دوهەمدا دیکتاتورییەتە. حکوومەتە ئیستبدادییەکان (بڕوانە ئیستبداد) لە چەشنی ئۆتۆکرات لە ئەژمار دێن.
ئۆتۆکراسی
یکه سالاری