تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شرۆڤەی یەکە
پارژماری یەکە
Unit fraction پارژمارێکە «سەربەش»ەکەی (ژمارەی بان کاریتەی دابەشین) هەمیشە 1 ـە و «ژێربەش»کەی (ژمارەی ژێر کاریتەی دابەشین) هەمیشە تامژماری ئایەتییە (ژمارەیەکی تەواو لە یەکەوە بەرەو ژوور)، بۆ نموونە: 1/1, 1/2, 1/3…. کەواتە «پارژماری یەکە» دەکاتەوە «بانوژێری» تامژماری خۆی. ئەنجامی جاراندنی دوو پارژماری یەکە هەمیشە هەر پارژماری یەکەیە:
(1/x) * (1/y) = (1/xy)
پەیوەندیی-یەک-بۆ-یەک
زارۆک نەخشێک دەکێشیت بۆ هەر بابەتێک.
یەکەناس
بە گیاندارێک دەگوترێت تەنها خاوەنەکی بناسێت. کەسی نەناس نەتوانێت لێی نێزیک بێتەوە.
ئەم وەڵاخە بەرزەیە یەکەناسە! ئەم سەگە یەکەناسە! ..هتد
ئایەتی
پۆزەتیڤ.
ئایەندەی ڕابوردوو
Future in the Past، واتە ئایەندە لە ڕوانگەی ڕابوردەوە، «کتێبەکەم پەیدا کرد چونکە دەبا بیخوێنمەوە» - لە ڕابوردوودا «پەیدام کرد» چونکە دەبا لە ئایەندەدا «بیخونمەوە».
بنۆسی بەرایی، مایەکی یان ماددی
Material or initial cause (causa materialis)
بیردۆزەی هاوتایەتی
Equivalence theory
تەرجەمەی ڕاگەیەن
communicative translation, تەرجەمەی تێکستە لە بەستێنی گوتاردا، جەختی لەسەر ئاپۆرەی ئارمانجە تا بگاتە داڕشتنێکی ڕاگەیەن. بۆ پێچەوانەکەی بڕوانە «تەرجەمەی سەمانتیکانە».
جێیەکی
خۆیەکی
خۆیەکەتی (خۆیەکیەتی - تێبردنی «ی»ی کۆتای «خۆیەکی» بۆ هەموار کردنی دەربڕینە) Subjectivity
دروستایەتی
Validity
دوولایەنە
reciprocal, دووسەرە.
زایەند
سێکس. مەیلی زایەندەکی واتە مەیلی سێکسی. ناسنامە یان دەربڕینی «زایەندبەزێن» دەکاتەوە هێماگەلێک پێشانی بدەن کە مرۆڤ ئەو سنوور و نۆرمانە دەبەزێنی کە لە نێو جڤاکدا بۆ ژنانە و پیاوانە باوە.
سێهەم لایەنی بەراورد
Tertium comparationis, چەمکێکی لاتینییە بە واتای «سێهەم لایەنی بەراورد»، ئەو دیاردە، بابەت، بیرۆکەیەی دەبێتە سێهەم کوچکەی بەراورد. دوو بابەتی جودا مەرج نییە لە بەراوردکردندا تەراز نابن، بەڵام دەبێت ئەو لایەنی سێهەمە لە هەردووکیاندا هاوکۆ بێت.
مافگەلی مرۆڤایەتی
جاڕنامەی مافی مرۆڤ - ی UN.
نایەتی
نێگەتیڤ.
نایەتی، نایاو
negative, بڕوانە جەلیزادە، «زاراوەسازیی پێوانە»، www.mamosta.net
نێوان-خۆیەکی
inter subjective, چەمکێکی سەر بە جڤاکناسییە خەریکی کارلێکی جۆراوجۆری مرۆڤەگەلە. باسی لە پێکهاتنی مرۆڤ دەکات لەسەر دابونەرێت، ڕێوڕەسم، دیاردە، بۆچوون و بەهای «خۆیەکی»ـی پەسەند لە نێوانیاندا.
نێوان-خۆیەکەتی
نێوفەرهەنگایەتی
لێککاری فەرهەنگی.
هاوتایەتی
هاوتایەتیی داینەمیکی (بزۆز)
dynamic equivalence
هاوتایەتیی شێوازبین
formal equivalence, دەستەواژە و دەربڕینێک، لەم زمانەدا، بەرسڤێکی هەبێت لە زمانی بەرانبەردا لە شێواز و نێوەڕۆکدا هاوتەراز بن. بۆ پێچەوانەی هاوتایەتیی شێوازبین بڕوانە «هاوتایەتیی داینەمیکی».