تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باران
Rain.
بارهێنان
ئامادەکردن، ئامادەکردنی کەسێک و پەروەردەکردنی بۆ باسێکی تایبەت.
بارگۆزین
لە «بار»ی بارودۆخ و «گۆز»ی گۆزتن، گواستنەوە، گۆزیانەوە...
بارگۆزینی زمانەوانی
linguistic transformation, گواستنەوەی زمانەوانی لە بارێکەوە بۆ بارێکی دیکە
بارین
Precipitation.
بژیوانیی بارگۆز
ناکۆکی بە سەختانگێکی دانوستان دەزانێت و تێدەکۆشێت بۆ گواستنەوەی باری لایەنەکانی ناکۆک بەرەو ڕاهێزانی کەسەکی، هاوسۆزی، هاریکاریی سازەندە، خۆنۆڕینی نوێ و دۆخنۆڕینی نوێ... هتد.
تێکستبارەتی
textuality, تێکستبارەتی دەکاتەوە سروشتی تێکست، ساختار و هەڤبەندیی پێکهاتەکانی تێکست بۆ پێکهێنانی یەکەیەکی ڕاگەیەن.
نێوانتێکستبارەتی
Intertextuality, هەڤبەندیی لە نێوانی تێکستی جیاوازدا، بەستەری نێوان تێکستی جیاواز.
ئاسۆبار
horizontal, ئاسۆیی
تاک-هێمابار
monosemiotic, جۆرێکە لە تەرجەمە تەنها یەک کەناڵ دەگرێتە بەر بۆ ڕاگەیاندنی واتا، وەک گۆڕینی تێکست بە نیشانەی واتاداری نابێژەکی بۆ ڕوونکردنەوەی مەبەست لە ترافیکدا.
تێکستبار
جودا-هێمابار
diasemioticجۆرێکە لە تەرجەمە کەناڵی دیکەی جودا لە کەناڵەکانی سەرشار بەکار دەهێنێت بۆ ڕاگەیاندنی واتا، وەک گواستنەوەی بەرداشتێکی بەردید (نۆتی موزیک) بۆ بەرهەمێکی بەربیست (موزیکی دەنگی)، یان بەستن و کردنەوەی کۆدی مۆرس Morse code.
زێدە-تێکستبار
extra-textual, واتای زێدە-تێکستبار ئەو مەبەستەیە کە لە تێکستەکەدا بە شێوەیەکی نێوتۆژ بوونی پەنهانی هەیە نەک ئاشکرا و ڕوون. لایەنی پشت-تێکست.
ستوونبار
vertical, ستوونی
سەر-هێمابار
ultrasemiotic, جۆرێکە لە تەرجەمە کەناڵی زیادتر لە کەناڵەکانی سەرشار بەکار دەهێنێت بۆ ڕاگەیاندنی واتا، وەک زیادکردنی موزیک وەک پاشخان بۆ دیمەنی نێو فیلم و شانۆ.
سەربار
لە ماتەماتیکدا: ئەو ژمارەیەی دەخرێتە سەر ژمارەی دیکە.
فرە-هێمابار
polysemiotic, جۆرێکە لە تەرجەمە پتر لە یەک کەناڵ دەگرێتە بەر بۆ ڕاگەیاندنی واتا، وەک دۆبلاژکردن، گۆڕینی دەنگی سەرشار بە دەنگی زمانی ئارمانج، تابلۆی مۆژیار هەیە لەسەری نووسراوە «ڕێبەستە» No entry, ئەمیان تاک-هێماباری بێژەکییە، هەیە لەبری نووسینەکە لاکێشەیەکە لەنێو بازنەیەکەدا و هەمان واتا دەدات، ئەمیان تاک-هێماباری نابێژەکییە، هەیشە هەردووکیان کۆ دەکاتەوە، هەم تێکستەکەی تێدایە هەم نیشانەکە، ئەمیان فرە-هێمابارە.
نێو-هێمابار
intrasemiotic, لەنێو چێوەی هەمان سیستەمی هێماباردا. تەرجەمەی نێو-هێماباری intrasemiotic translation واتە تەرجەمەکردن لە چێوەی یەک جۆر سیستەمی هێماباردا، بۆ نموونە لە زمانێکی دەنگی (ئاخافتن)ـی مرۆڤکارەوە بۆ زمانێکی دیکەی هاوجۆر. ئەم جۆرە تەرجەمەیە لە ڕووی هێمابارییەوە هاوتایە، لە هەردوو لادا، بۆ نموونە، کەناڵی دەنگی دەکاتە کەناڵی دەرککردنی واتا.
نێوان-هێمابار
intersemiotic, لە نێوان جۆری جیاوازی سیستەمی هێماباردا. تەرجەمەی نێوان-هێمابار intersemiotic translation واتە تەرجەمەکردن لە سیستەمێکی هێمابارەوە بۆ سیستەمێکی دیکەی هێمابار. ئەم جۆرە تەرجەمەیە لە ڕووی هێمابارییەوە هاوتا نییە، بۆ نموونە تەرجەمە لە زمانێکی دەنگییەوە - وەک کوردی - بۆ زمانێکی نادەنگی، وەک زمانی ئاماژە یان زمانی برەیەڵ Braille (نووسینی نابینا) کە تێیاندا سیستەمی هێماکار، ڕێگەی دەرککردن لە کەناڵی دەنگییەوە دەگۆڕێت بە کەناڵی دیتن و کەناڵی دەستلێدان.
نێوتۆژکەی گفتوگۆبار
conversational implicature, نێوتۆژکەیەکە: ئاخێوەر لە دەربڕینەکەدا ئاماژەی پێ دەدات بەشێکە لە ماکی دەربڕینەکە، بەڵام بەشدار نییە لە دەربڕینی پاتەوپاتی ڕاستەوخۆ و هەروەها کۆدڕێژ نەکراوە بەو واتا زمانەکییەی لە دەربڕینەکەدا هەیە نموونە، پرسیارێک دەڵێت: «چۆکلادێکت نییە؟» وەڵام: «من شیرینی ناخۆم». بەڵام مەبەستی وەڵامەکە باسێکی دیکەیە: «نا، چۆکلادم نییە». ئەمە نێوتۆژکەی سەربە گفتوگۆیە، گفتوگۆبارە. سەرچاوە: https://doi.org/10.1093/acrefore/9780199384655.013.205
هاو-هێمابار
isosemiotic, جۆرێکە لە تەرجەمە هەمان کەناڵەکانی سەرشار بەکار دەهێنیت بۆ ڕاگەیاندنی واتا.
هاوتابوونی ئاڕاستەبار
هێمابار
semiotics, semiotic studies, هێماناسی، نیشانەناسی، هێمای-واتابەر، واتای-هێمابەرە. ڕشتەی تۆژینەوەیە لە پێڤاژۆی «هێماکاری»: semiosis و ئافراندنی واتا. هێماکاری semiosis دەکاتەوە گشت کردار، ڕەفتار و پێڤاژۆیەکی «هێما» تێیدا هاوئامێز بێت. هێمایش لێرەدا بریتییە لەوەی شتێک ڕادەگەیەنێت، «واتا»یەک دەبەخشێت. «واتا» دەشێت مەبەستزا بێت، وەک وشەیەکی بۆ مەبەستێکی دیاریکراو دێتە دەربڕین، یان مەبەستبەدەر بێت، وەک بەرژەنگ symptom کە دەبێتە نیشاندەری بارێکی پزیشکیی تایبەت. هێما «هەست»یش ڕادەگەیەنێت - کە زۆر جار ناخرێنە خانەی «واتا»وە. ڕاگەیاندنی واتا دەشێت ناخەکی بێت (لە ڕێی خودی بیرەکەوە) یان لە ڕێی هەستەوەرەکانەوە بێت: بینین، بیستن، بۆنکردن، دەستلێدان و چێشتن. هێماباریی هاوچەرخ بەشێکە لە چەندین ڕشتەی جۆراوجۆری زانیار، یەک لەوان ڕشتەی تۆژینەوەی واتاسازییە. سەرچاوە: https://en.wikipedia.org/wiki/Semiotics
ڕاگەیاندنی تێکستبار
textual communication,
ڕاگەیەنبار
ژێر-هێمابار
infrasemiotic, جۆرێکە لە تەرجەمە کەناڵی کەمتر لە کەناڵەکانی سەرشار بەکار دەهێنێت بۆ ڕاگەیاندنی واتا، وەک تێبردنی ڕووکاری دەنگ، ڕەنگ و بزاوتن لە هێڵکارییەکی سادە بۆ دیاردەیەکی سروشتی و فەرهەنگی.