تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مرۆڤکار
humanistic, سەربە مرۆڤ.
مژار
Theme، تێما، بابەت.
مۆژیار
informative, ڕاگەیەنی ئاگاداری. بۆ مۆژیار، ئامۆژیار، مۆژگار، ئامۆژگار، بڕوانە فەرهەنگەکانی مەردۆخ، خاڵ و زەبیحی.
مێتازانیار
زانیار دەربارەی زانیار
نووسیار
دۆکیومێنت.
نیگارژمار
Figurate number واتە ژمارەیەک بە نیگاری ئەندازەکی ڕانوێنرێت، هەم «ژمارەی فرەلا» Polygonal numbers دەگرێتەوە و هەم «ژمارەی فرەڕەهەند» Polyhedral numbers. دەتوانیت سێگۆشە بە خاڵ یان چیلکە (داش) دروست بکەیت. سێگۆشە، چوارگۆشە، شەشپاڵوو... چەمکن و سەرچاوەیان نیگاری ئەندازەکییە.
نێو-هێمابار
intrasemiotic, لەنێو چێوەی هەمان سیستەمی هێماباردا. تەرجەمەی نێو-هێماباری intrasemiotic translation واتە تەرجەمەکردن لە چێوەی یەک جۆر سیستەمی هێماباردا، بۆ نموونە لە زمانێکی دەنگی (ئاخافتن)ـی مرۆڤکارەوە بۆ زمانێکی دیکەی هاوجۆر. ئەم جۆرە تەرجەمەیە لە ڕووی هێمابارییەوە هاوتایە، لە هەردوو لادا، بۆ نموونە، کەناڵی دەنگی دەکاتە کەناڵی دەرککردنی واتا.
نێوان-هێمابار
intersemiotic, لە نێوان جۆری جیاوازی سیستەمی هێماباردا. تەرجەمەی نێوان-هێمابار intersemiotic translation واتە تەرجەمەکردن لە سیستەمێکی هێمابارەوە بۆ سیستەمێکی دیکەی هێمابار. ئەم جۆرە تەرجەمەیە لە ڕووی هێمابارییەوە هاوتا نییە، بۆ نموونە تەرجەمە لە زمانێکی دەنگییەوە - وەک کوردی - بۆ زمانێکی نادەنگی، وەک زمانی ئاماژە یان زمانی برەیەڵ Braille (نووسینی نابینا) کە تێیاندا سیستەمی هێماکار، ڕێگەی دەرککردن لە کەناڵی دەنگییەوە دەگۆڕێت بە کەناڵی دیتن و کەناڵی دەستلێدان.
نێوتۆژکەی گفتوگۆبار
conversational implicature, نێوتۆژکەیەکە: ئاخێوەر لە دەربڕینەکەدا ئاماژەی پێ دەدات بەشێکە لە ماکی دەربڕینەکە، بەڵام بەشدار نییە لە دەربڕینی پاتەوپاتی ڕاستەوخۆ و هەروەها کۆدڕێژ نەکراوە بەو واتا زمانەکییەی لە دەربڕینەکەدا هەیە نموونە، پرسیارێک دەڵێت: «چۆکلادێکت نییە؟» وەڵام: «من شیرینی ناخۆم». بەڵام مەبەستی وەڵامەکە باسێکی دیکەیە: «نا، چۆکلادم نییە». ئەمە نێوتۆژکەی سەربە گفتوگۆیە، گفتوگۆبارە. سەرچاوە: https://doi.org/10.1093/acrefore/9780199384655.013.205
هاو-هێمابار
isosemiotic, جۆرێکە لە تەرجەمە هەمان کەناڵەکانی سەرشار بەکار دەهێنیت بۆ ڕاگەیاندنی واتا.
هاوتابوونی ئاڕاستەبار
هاوزانیار
هاولێوار
دوو پارچە ڕێک لە تەنیشت یەکدی دانرێن، نە بۆشییان تێ بکەویت و نە لێوارپۆشی یەکدی بن.
هۆکار و ئاکام
Cause and consequence.
هۆکار-هۆکرد
cause and effect, هۆکار و ئەنجام.
هێمابار
semiotics, semiotic studies, هێماناسی، نیشانەناسی، هێمای-واتابەر، واتای-هێمابەرە. ڕشتەی تۆژینەوەیە لە پێڤاژۆی «هێماکاری»: semiosis و ئافراندنی واتا. هێماکاری semiosis دەکاتەوە گشت کردار، ڕەفتار و پێڤاژۆیەکی «هێما» تێیدا هاوئامێز بێت. هێمایش لێرەدا بریتییە لەوەی شتێک ڕادەگەیەنێت، «واتا»یەک دەبەخشێت. «واتا» دەشێت مەبەستزا بێت، وەک وشەیەکی بۆ مەبەستێکی دیاریکراو دێتە دەربڕین، یان مەبەستبەدەر بێت، وەک بەرژەنگ symptom کە دەبێتە نیشاندەری بارێکی پزیشکیی تایبەت. هێما «هەست»یش ڕادەگەیەنێت - کە زۆر جار ناخرێنە خانەی «واتا»وە. ڕاگەیاندنی واتا دەشێت ناخەکی بێت (لە ڕێی خودی بیرەکەوە) یان لە ڕێی هەستەوەرەکانەوە بێت: بینین، بیستن، بۆنکردن، دەستلێدان و چێشتن. هێماباریی هاوچەرخ بەشێکە لە چەندین ڕشتەی جۆراوجۆری زانیار، یەک لەوان ڕشتەی تۆژینەوەی واتاسازییە. سەرچاوە: https://en.wikipedia.org/wiki/Semiotics
هەستەوار
مرۆڤێکی لە ڕێی هەستەوەرەکانییەوە (دیتن، بیستن، بۆن کردن...) دەرک بە دەوروبەر بکات.
هەورەدیدار
بە دیدارێک دەگوترێت لەڕێی تۆڕی ئینتەرنێتەوە ئەنجام بدرێت. بەشێوەیەکی ئاسایی ئەم دیدارانە کەسەکین و لە نێوان دوو یان چەند کەسێکدا ساز دەکرێن. هەورەدیدار جودایە لە هەورەکۆڕ.
هەژمار
لەم تەرجەمەیەدا چەمکی «هەژمار» بەرانبەر «پەیڤی ژمارە»، «وشەی ژمارە» دانراوە. «هەژمار» ناوێکی گشتییە بۆ ژمارەی وەک یەک، دوو، سێ...
هەڤبەندیی بنۆسیار