تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ببینە
بتخانە
برایمەبۆگەنە
برمانە(خۆ.، دەر)
(هەورا) دنکەنار، دەنکی هەناری ترش بە ئاو و گۆشتەوە ووشک دەکرێتەوە زستانان بەخووێ وە دەیخۆن و لەناو چێشتێشی دەکەن
برینە
برنگی ئاژاڵ بڕینەوە. ژانگرتنی ئافرەتە لەکاتی منداڵ بوونیدا
بزن تڕێنە(بڵ)
چڵە گیایەکە دوو بست بڵندو گەڵای وەک کەوەر وایە سێ کەڵی دەردەکات و هەر یەکەی گوڵێکی ڕەنگاو ڕەنگ دەردەکات بنەکەی خڕەو پیوازێکی گچکە دەچێ، کە بزن بیخوا لەبەر تیژی ڕاوێڵێ
بزنانە
شاخانە، پووشانە. جوورە خەرج و باجێکە لە لایەن میری یا ئاغاوە لە خاوەند بزن دەستێنرێ. چل یەکی ئاژاڵانە، کە لە لایەن میرییەوە لە خاوەندەکەی دەستێنرێ
بزنەکوڕانە
بزنێکە هەموو ماڵە ژێر دەستێک دەینێرن بۆ ماڵی ئاغا هەر کاتێکی کوڕی بێ
بزوێنە
سەرو بۆرو ژێر لە ڕستەسازی ئارەویدا
بزێونە
بشێونە(ئەردە)
کەسێکە ئاشووب بنێتەوە
بلانە
بلیمەتانە
زۆرزانانە، زۆر زیرەکانە
بنشانە
بنچینە
ڕەسەن، ڕەچەڵەک، بنیاد، کرۆک، بنجی، بنەڕەت، بناغە، تەوەڵە(بناخە)ی دایوار، بنەوا._یی: بەریی، (باک) بنچینی، بنجی، بنیادینی، ڕیشە
بنە
سووکە ماڵێکە، کە ببرێ بۆ سەر ڕەز یا هەواران. بنەگە، قۆناخ، بارگە. بنگە، دەستوور، ڕێزمان، بنکە. مەکۆیەکە لە پووش و پەڵاش ڕاوکەر خۆی تێدا حاشاردەدا بۆ ڕاوی کەوو باڵندەو گیانەوەران. سۆراخ، بەشووێن و بنچینەدا گەڕان. (فە) داری بەری. گیایەکە لە گێرەدا لە پەڕی ناوەوە دەبەسترێ
بنەبنە
لای هەرە خووارەوەی کێوان
بنەوانە
بنەوان، ئافرەتێکە ماڵێ ڕەنێوبێنێ، کابان
بهانە(باک)