تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جفتە(دەر.، فە)
جووتە، لەقە، لووشکەیە بەدوو پاشووان، (ئەردە) دوو باڵندەی نێرو مێن هەریەکەی باڵێکیان هەیە لەسەر زەوی جودا دەبنەوه و لە حەوا جووت دەبن. ماشەیێکی گچکەو کورتی نووک باریکە پیشەگەران بەکاری دەبەن وەکوو زێڕینگەرو کەژمێرسازو پیتچینی چاپخانان و ئیتر
جوستە
جووتە
بۆ منداڵی شووم و نەگبەت بەکار دەبرێ. لەقەی ووڵاخی یەکسمە بە هەردووک پاشووان، جووتلەقە، لووشکە، جفتە، (کە) جووتکە، ووڵاخێکە، کە دوو شاڕەگ لەنێو چاوانیدا بەرز بووبێتەوە، کە ئەمەش لە نیشانەی چارە ڕەشێتی خاوەندی دەزانن. جوورە پارەیێکی زیوێنی ئێرانێیە، کە بایی دوو قڕانانە، دووقڕانی. دووبەدوو، پێکەوە. دووانە، جمک، دوو گیاندارن، کە بە زگێکی بووبن
جووتە وەشێن
برێتییە لە ئادەمیزادی قسەتڕن. ووڵاخێکە جووتە بووەشێنێ
جوڕڕەپۆتە
چوڕڕەپۆپنە باڵندەیێکی گچکەیە، بە مرۆی نابووتیش دەبێژرێ، جووڤەقلی
جەستە(هەورا)
لەش، تەن، بەدەن، دەستە، کەس به_ی من نەبێ: کەس بەدەستەی من نەبێ. حەمەد ئاغای دەربەند فەقەڕە دەڵێ:
حۆتە (هەورا.):
حەفتە، هەفتە. ــ یی: حەفتەیی، هەفتەیی.
حەتۆتە (کە.، هەو.):
نشتوو، حەتحەتۆکە. حەمایەل، بەرموررێکە، کە موورووی زل و نشتووی پێوە بێ زۆرتر منداڵ و کچان لە ملی دەکەن.
حەسەنەزیتە:
حەسەنە سستە.
حەسەنەسستە (هەو.):
باڵندەیێکە لە قەتێ گەورەترە سپی و ڕەشە ، سەری زۆر بڵند و کلکی کورت و لاقی درێژن. (دەر.) حەسەنەزیتە.
حەفتە:
حەوتوو ، حەوتە ، هەفتە ، ناوە بۆ حەوت ڕۆژان ، کە یەکێک لە ڕۆژەکانەوە دەست پێدەکات بۆ وێنە لە هەینییەوە بۆ هەینی یا لە دووشەمەوە تا دووشەمەیێکی تر بەو پێیە.
حەوتە حەمام:
چوونە حەمامی بووکی تازە و زەیستانە لە ڕۆژی حەوتوویدا.
حەوتە:
حەوتووێکە بەسەر بووکاندا بڕوا دووای گووێزتنەوە یا بە سەر زەیستانێدا دەڕوا دووای منداڵ بوونی. حەفتە ، هەفتە ، حەوتوو ، حەپەی سەگ ، حەوتەحەوت ، حەپەحەپ.
ختختە
ختە
(ختتە.): بڕوانە خت
خرتە
خرچ، خرپ، خرپە، کرپە، دەنگی بڕین و هەڵپاچینێیە. دەنگێکێ گچکەێە وەکوو دەنگی خوواردنی مشک. خلە خەلە،خشە، (هەو.) زهوییە کە لە ساڵێکیدا هەم بکێڵرێ و هەم بچێنرێ، زەوی دووگاسنە
خرتەخرتە
سووڕان، هەستی ڕۆیشتنی مشک ومنداڵ. کڕکڕاگە