تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باگەف
خشتێکە تەواو سوور نەکرابێتەوە لە ئاوێدا هەڵوەرێ
باگەڕ(باد.، برا.، باک)
باگەڕێن(باک)
باڵ
قوڵە کراوەوەی ناوی (باڵەکانە) بۆ سەرچاوەکانی ناو ئەم فەرهەنگە. باڵی باڵندان، شاقەل. (فە) قۆڵ، نێوانی شان و ئانیشکێ، بە قۆڵی جلکانیش دەڵێن. پاڵ، باڵ، ناو، نێو، دوڕ، هەندوڕ، لەباڵ یەکنان: لەپاڵ یەکنان، لەنێو یەکتری نان. پێوانەیێکە لە سەری پەنجەوە تا کەپۆ، نەهەنگ. دەست، لە سەری قامکانەوە تا شان
باڵ فش کردنەوە
باڵ فشەو کردن
باڵابڵند
باڵابەرزە
قامکی ناوەندێیە، قامکی سێیەمی دەستە، هەڵمەقووتە
باڵاتە(دەر)
گوڵی دارێکییە بەرەکەی لە نێوگوڵەکەیدا دیار بکەوێ
باڵادەست
باڵادەس، دەستدرێژ، دەست ڕۆیشتوو._ی: باڵادەسی، دەستدرێژی
باڵاشەمە(ئەردە)
باڵیشمە، دارێکە، کە لە دوولای تاقەیدا دادەنرێت بۆ ئەوەی دارەکانی سەری تاقەکە سەرەکانیان بخرێتە سەروان
باڵافڕ(باک)
باڵافڕوان(باک)
باڵان(ئەردە)
باڵاندن
باڕاندنی ئاژاڵان، قاڕاندن، (زەن) کووڕاندن، (باک) باڕین، کالاندن، کالین
باڵانووێن
ئاوێنەی باڵاڕووان
باڵانی
جوورە ئێسترێکی بچکۆلانەیە، کە پێی دەڵێن ئێستێرەگاییلکە