تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاشەوانە
چتێکە بە پاشەوەی پلوورەی هەنگەوە دەنرێ بۆ ئەوەی شانەی تێدا بکات
پاقلینچکانە(ئەردە)
گیایەکە وەکوو پەڵپێنە دەخورێ
پاقلەمارانە
بڕوانە: پاقلەکێویلە
پاپاجانە
پاپەجانە
جوورە پێڵاوێکی ئاوزوونەداری منداڵانەیە
پاکانە
دڵپاک کردنەوەی یەکێک بەسووێند، بێ گوناهی، بێ تاوانی._کردن: پەڵەو بەدناو لە خۆ دوورخستنەوە، سووێندخوواردن، ڕێگا پاک کردنەوە. (بابا) هەشاردان
پاگوشادانە
بەرتیلێکە بەبۆنەی هاتنی میوانەوە پێشکەش دەکرێ
پاڵادڕانە
(هەورائەردە) پێڵاودڕانە، کاڵەدڕانە، پامز. خەرج و باجێکە پیاوی ئاغا لەمسکێنی دەستێنی لە کاتێکیدا، کە مسکێن قەرزدار بێ جگە لە قەرزەکه_ی خۆشی لێدەستێنێ، کە پێی دەڵێن باجی سەربار
پاڵانە
پاڵاغ، خوری و موویەکە لە کاتی بڕینەوەدا بەسەر مەڕو بزنانەوە بۆ جووانی دەهێڵرێتەوە
پاڵوانە
پاڵووێنە. باڵندەیێکی ڕەشی باڵدرێژی لاق کورتی تیژ ڕۆیە، کە بکەوێتە سەر زەوی ناتووانێ بە ئاسانی بفڕێ
پاڵەوانە
(کەڕۆژ) دیوار یا ئەسوندەیێکی دەمەکییە لە تەنیشت دیواری شکست دادەنەزرێ، گوڵتە، تیرەک، پشت کۆڵەکە. جوورێکە لە مازوو. فیلپایە، کۆڵەگە، پایەیەکە بدرێتە ژێر شووێنی زەدەداری شکست. تەیرەن ئەبابیلە، باڵندەیێکی ڕەشی گچکەو باڵ درێژە بەهاران پەیدا دەبێ ئیتر گۆیا دووای نیوەی هاوینێ بزر دەبێ، باڵندەی ناوبراو هەمیشە بە حەواوەیە، کە بنیشێ ناوانێ بفڕێ ئێوارانیش لەسەر دارو بن سوواندان دەنیشن تا لە بەیانیدا بتوانن خۆ فڕێدەن و بفڕت خووادنیشیان لە حەواوە مێش و مێشوولەیە
پرسانە(ئەردە)
چتێکە لە کاتی پرسەدا بۆ ماڵی مردوو دەبرێ
پرسە گورگانە
پرسێکی سەرپێییە لە یەکێکیدا، کە نەتەوێ بە گووێی بکەی و بەڵام بۆ گلەیی دووا ڕۆژە
پزیشکخانە
شووێنی پزشک. دەبوستانی پزیشک
پلیکانە
پلەکانە
پلەی بارانە
ڕادەی بارانە
پنچکەکەرانە
گیایەکە پنچکەکەی ڕەق و پتەوە کەری پێدەبەسترێتەوە
پووزەوانە(ڕۆژ)
بەلەک پۆش. لاسکە گۆرەوی بەلەکێ بەبێ گۆرەوی. پوو
پووشانە
پارەیێکە ئاغا لە خاوەند ئاژاڵێکی دەستێنی لە ساڵێدا بەرانبەر بەو پووشەی، کە ئاژاڵەکانی خوواردوویانە