تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
ئایەت
نیشانە.

طەڵعەتی ئایەتی جان. مەظهەری ئیعجازی بەیان:
لەبی دورج و، دەهەنی سیڕڕ و، کەلامی عەلەنە
سەرچاوە: نالی
ببیەم
ببیسم.

ئەو خاکی دەرە مەسکەنی صەد ساڵەمە، شایەد
جارێ لە دەمی تۆ ببیەم: « سەگ بەوەفایە »
سەرچاوە: نالی
بێپەردە و کینایەت
ئاشکرا و بێ پێچ و پەنا.

قیصصە بێ پەردە و کینایەت خۆشە: شاهی من کەوا
عادیلێ بوو قەت عەدیلی ئەو له دنیا نەبوو،
سەرچاوە: نالی
تایەکی
تەڵەموویەکی،

تا تایی سەری طوڕڕەیی پڕ پێچشی با دا،
هەر تایەکی بارێکی گوڵ و نافە بە با دا
سەرچاوە: نالی
جاهیلییەت
نەزانیی، سەردەمی پێش هاتنی ئایینی ئیسلام.

لە نەفخی صوور و نەشری بەعثەتی دینی حەق ئیحیا بوو
لە قەبری جاهیلییەت هاتەدەر هەرچیی موسوڵمانە
سەرچاوە: نالی
جیرایەی صاڵحان
ئەو بەراتەی بۆ پیاوچاکان تەرخان ئەکرێ کە پێی بژین و خەریکی خواپەرستیی خۆیان بن.

لامەدە « نالیی » لە ئەنباری جیرایەی صاڵحان
گەرچی ببیە خۆشەچینی دانەیی خەرمانی ڕۆم
سەرچاوە: نالی
حییەل
حِیَل ، جەمعی حیلەیە واتە فێڵ.

بێش و کەم بێ شکەم و حیرص، وەکوو طیفلی ڕەضیع
زاوییە بێشکەم و بێ شکم و بێ حییەلم
سەرچاوە: نالی
خاصییەت
نیشانەی تایبەتیی.

صابوونی کەففی پێیە کەفی زاری چاپلووس
خاصییەتی ڕەقیقی هەیە نەرمیی زوبانی لووس
سەرچاوە: نالی
زایەوە
تەقیی.

هەر چاوەیێ کە وشک و عەقیمی بوڵەندییە،
وەک طەبعی من بە نەظمی خوشی نەغمە زایەوە
سەرچاوە: نالی
سییەهـ
ڕەش.

زولفت که لەسەر ڕوو به خەم و تابشە ئەمڕۆ،
دوودی سییەهی عوودە لەسەر عاریضی پشکۆ
سەرچاوە: نالی
سییەهـ ڕوو
ڕوو ڕەش.

موددێکە کە هەم گەردشی دەورانی سوپێهرم ،، موغبەڕ بووە میهرم
ئاوێنەیی دڵ شاهیدە هەرچەندە سییەهـ ڕووم ،، میرئاتی جەلاتم
سەرچاوە: نالی
سییەهمار
ڕەشمار.

زوڵفانی سییەهـ ماری به ئازاری دڵی زار
گاهێ له یەسارن، به جەفا، گەهـ له یەمینن
سەرچاوە: نالی
سەنگی سییەهـ
بەردە ڕەشە.

بەو ڕەحمەتە عامەت کە دەکا سەنگی سییەهـ زەڕ
لەم قەلبە کە وەک بەردە، ڕەشە، « رش رشاشا »
سەرچاوە: نالی
شایەد
بەڵکو.

ئەو خاکی دەرە مەسکەنی صەد ساڵەمە، شایەد
جارێ لە دەمی تۆ ببیەم: « سەگ بەوەفایە »
سەرچاوە: نالی
صیدقی نییەت
ڕاستیی نیاز.

بۆ جیواری حەق لە هەر جێ صیدقی نیییەت کافییە
من لە (بیت اللە) ئینشەڵڵا (بأذن اللە) دەڕۆم
سەرچاوە: نالی
عینایەت
گوێ پێ دان و خزمەتکردن.

فەرقێکی نەکرد نەفسی نەفیسم بە عینایەت ،، وەحشیی لە ویلایەت
لەم گۆشەیی وێرانەیە هەر مامەوە وەک بووم ،، وەیشوومی وڵاتم
سەرچاوە: نالی
مایەپەروەر
ئەوەی کە ماددەکان پەروەردە ئەکات.

ئەی شەمسی مایە پەروەر و ئیکسیری قەلبی خاک!
بنواڕە حاڵی هالیکی ئەم خاکە ئەحقەرە
سەرچاوە: نالی
موبەییەن
ڕوونکراوە.

موبەییەن بوو لە قورئاندا بە نووری (قُرَّة ُاﻷَعْیُنْ)
نە واضیح بوو بە (کەششاف) و، نە ڕۆشن بوو بە (بەیضاویی)
سەرچاوە: نالی
موحەییەر
سەرسام.

ئەشخاصی خاصە (تَشْخَصٌ ابْصارٌهٌمْ) هەموو
(وا نَفسْیِ) یانە هەریەکە بۆ خۆی موحەییەرە
سەرچاوە: نالی
موخەییەر
سەرپشک. ئارەزوو دراوە دەست.

موژدە لە عاصییان کە ئەو ئیقباڵی ڕەحمەتە
ئیسمی ڕەحیم و غەوث و شەفیع و موخەییەرە