تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
نیهال
نەمام.

تا سونبولی زوڵفت لە نیهالی قەدت ئاڵا
من دوودی هەناسەم گەیییە عالەمی باڵا
سەرچاوە: نالی
بێ شەبیهـ
بێوێنە.

شتێکە بی شەبیهـ و جینس و فەصڵ و کەشف و تەقریرە
موبەڕڕایە لە تەقریر و حەدیثی حادیث و ڕاویی
سەرچاوە: نالی
خەرزیهـ
سەرچاوە: نالی
ذیهن
بیر.

بەو شەهدی کەلامەت کە بە ئیشرابی لەطافەت
لەذذەت دەگەیێنی بە دڵ و ذیهنی موخاطەب
سەرچاوە: نالی
سوپیهر
ئاسمان. گەردوون.

موددێکە کە هەم گەردشی دەورانی سوپێهرم ،، موغبەڕ بووە میهرم
ئاوێنەیی دڵ شاهیدە هەرچەندە سییەهـ ڕووم ،، میرئاتی جەلاتم
سەرچاوە: نالی
عیهن
خوری.

چەن واسیمە ئەم ذیهنە، ئەفلاکی تیا ڕەهنە
ئەجبالی لە لا عیهنە، ئەدواری لەکن پەشمە
سەرچاوە: نالی
مافیها ی زەمان
ئەوەی لە جیهاندا هەیە.

غەیری زوڵفی تۆ کە ڕشتەی عومرمە
دەس لە (مافیها) ی زەمان بڕیاوم ئەز
سەرچاوە: نالی
میهر
ئەو خۆرەی کە هەموو جیهان بگرێتەوە. خۆشەویستی.

فە ییاضی ڕیازی گوڵ و میهر و مل و لەعلی
ئەی شەوقی ڕوخ و ذەوقی لەبت ذائیقە بەخشا
سەرچاوە: نالی
میهر مەهـ
مانگی میهر، یەکێکە لە مانگەکانی ساڵی شەمسیی، لە ئاخری ئەیلوولەوە دەسپێئەکا و سەرەتای پایزە.

فەلەکی میهر مەهی، وەقتە تەواو بێ زەمەنی
کەوکەبەی ئەنجومیی و دائیرەیی ئەنجومەنی
سەرچاوە: نالی
میهرەبان
بەبەزەیی.

ئەی میهری میهرەبان وەرە سەر بامی بامیداد
دا مەهڕووان ببن بە هیلالی شەوی میحاق
سەرچاوە: نالی
نەونیهال
نەونەمام، نەمامی تازە هەڵچۆ.

نەو نیهالی قەدی تۆ عەرعەرە، دڵخواهی منه
ڕاستە دڵدارە، وەلێ حەیفە کەوا بێ ثەمەرە!
سەرچاوە: نالی
گوڵچیهرە
ئەو نازدارانەی ڕوویان وەک گوڵ وایە.

لەم وەعدە خۆشەدا گوڵ و گوڵچیهرە تێکەڵن
یەک ڕەنگ و موتتەحید، بە دڵ، ئەمما بە تەن جوێ
سەرچاوە: نالی
سایه
سێبەر.

پەیغامبەر و حەبیبی خودا، (خاتَمُ الرَّسُل)
ڕەوضەی له ئەرض و سایە لەسەر چەرخی ئەخضەرە
سەرچاوە: نالی
سییه هـ مەست
بەدمەست. زۆر سەرخۆش.

موژگانی سییەهـ مەستی وەکوو چاوی (حەبیبه)
غارەت که بکه ن، دێن و دەچن، ڕۆح بڕفێنن
سەرچاوە: نالی
غالییه
دەرمانێکی زۆر بۆنخۆسە له چەند ماددەی جیاجیا دروست ئەکرا و بۆ بەهێزکردنی دڵ و بیر بەکار ئەهێنرا،

له شەوقی ڕوویی شەمع و، زوڵفی دوود و طووڕڕەیی مەجمەر
سوپەند و عوود و پەروانه، بخوور و غالییه سووتن
سەرچاوە: نالی
گریه