تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
کافر نیگه هـ
ئەوەی بێڕەحمانه بڕوانێتە یەکێک.

سیمین بەدەن و، سەرو قەد و، لەنجە تەذەرون
کافر نیگەهـ و، ڕەشک، له بوتخانه یی چینن
سەرچاوە: نالی
کافرسانیی
کافرستانیی، وڵاتی کافران.

لەو کەسە دینی ئەتۆ نووری دڵ و ئیمانیە،
ڕوو بە زوڵفت دامەپۆشە، یەعنی کافرسانییە
سەرچاوە: نالی
کافوور
دەرمانێکی بۆنخۆشی سپیی ڕەنگه، له درەختێکی ئەکەنەوە.

طەیبه که یەعنی ڕۆژ و شەوی طیبی عالەمه
ڕۆژی که وشکه، شەو تەڕە، کافوور و عەنبەرە
سەرچاوە: نالی
کافووری
سپیی وەک کافوور کە بەرێکی سپیی و بۆنخۆشی درەختێکە.

هەڵگرا، وەک مۆمی کافووریی بە شەودا، موو بە مووم
دا سیاهیی ڕوو بخوێنم نوقطە نوقطە، خەط بە خەط
سەرچاوە: نالی
کافووری کەشیدە
خەتی کێشراوی سپیی وەک کافوور، ئەو خەتەی کە لە ئەنجامی لە میسطەرە دانی کاغەزەکەوە دەرئەکەوت.

وەجهەکەم ئیسمی بەیاض، ئەمما وەرەق زەرد و سیاە
با موخەططەط بێ بە کافووری کەشیدەی خۆش نەمەط
سەرچاوە: نالی
کافووریی کفن
کفنی سپیی وەک کافوور.

هەتا شەققەی فەلەک نەبوە بە کافووریی کفن، هەستە
کە ئەمشەو فرصەتە، هێشتا فەلەک ماویی، ئەتۆش ماوی
سەرچاوە: نالی
شکاف
ئاوریشمی کلافەکراو. درز. لەت.

شکافێکه کڵافەی نافی زوڵفت
دەڕێژێ میسک و عەنبەر لێرە تا چین