تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
وسمە
گیایەکە ژنان لەناو ئاودا ئەیکوڵێنن و برۆی پێ ڕەنگ ئەکەن. جۆرە خەنەیەکیشە، ژنان، پاش خەنە، ئەیگرنە سەر بۆ ڕەشکردنی قژیان.

تازە ئەبرۆت وسمە کێشاوە بە ناز
دڵ لەتی شمشێری تازەساوم ئەز
سەرچاوە: نالی
مەوسیم
وەرز.

گریانی من و خەندەیی تۆ ئێستە دەشوبهێ
بەو مەوسیمی بارانە کەوا خونچە دەپشکووت
سەرچاوە: نالی
* مامۆستا شێخ بابەڕەسووڵی عەبابەیلێ ئەیگێڕایەوە کەوا بیستوویە لەناو فەقێ موستەعیدەکانی شێخەوڵای خەرپانیدا تا موفتیی زەهاویی لە مەجلیسدا بووبێ مەلایاسینی تەشاری مافی قسەکردنی نەبوە و، مەلا یاسین له مەجلیسدا بووبێ مەلا یووسفی تەوێڵەیی مافی قسە کردنی نەبوە و، تا مەلا یووسفیش له مەجلسیدا بووبێ نالییی مافی قسەکردنی نەبوە، واتە
نالییی پلەی چوارەمی بووە لەناویانا. لەوانەیە ئەم بەیتی « حەربا » یەش پەیوەندێکی بەم مەسەلەیەوە هەبێ، هەروەها لەوانەیه پارچە شیعری « ئەحوەلی تەفرەقە نەظەر..» یش، وەک له شوێنی خۆیدا ئیشارەتمان بۆ کرد، لایەکی ئەم مەسەلەیەمان بۆ ڕوون بکاتەوە.

نەییری ئەعظەم وەها تاوی دەدا وەک مەنجەنیق
بۆ دەوامی ڕۆژپەرستیی جەمعی حەربای دێتە ناو
سەرچاوە: نالی
ئاوسن بە با
بای داراوس کە لە دواڕۆژەکانی زستانا ئەوەزێ و درەختی پێئەگەشێتەوە و ئەوەندەی پێناچێ گۆپکە و گەڵا ئەکا.

کانیی دەزێن بە ئاو و درەخت ئاوسن بە با
شاییی بەهارە، بولبولە داماد و غونچە بووک
سەرچاوە: نالی
بوستانی ئیرەم
باخی بەناوبانگی ئیرەم که له قورئاندا به ئایەتی (اِرَمَ. ذاتِ العِمادِ الَّفغِ مئ یُخلَق مِثلها فی البلادِ) باسی لێ کراوە و ئەڵێن شەدداد دروستی کردووە گوایه بەهەشتی ڕووی زەوییە.

له بوستانی (ئیرەم) دا قەط نییە وەک
شەمامەی وەک شەمامه ی وەک شەمامەی
سەرچاوە: نالی
حوسن
سەرچاوە: نالی
حوسنی صوورەت
جوانیی شێوه.

ڕەحمەت به حوسنی صوورەتی ئینسان ظوهوری کرد
(خَیْرُ الْبَشَر) لەقەب به شەفاعەت مووبەششەره
سەرچاوە: نالی
حەڵقەیی هیندووسییان
ئەڵقەیی ڕەش وەک هیندۆکیی که پێستیان ڕەشتاڵه یه. لووتەوانه.

کوفری زوڵفە تار و، ماری ئەرقەمن
صفری خاڵه، حەڵقەیی هیندووسییان
سەرچاوە: نالی
خاتیمەی حوسن
عاقیبەت خێری، مردن.

سەر خاتیمەیی حوسنی عیادەت کە نەهاتی
بارێ بگەرە فاتیحەوو دەئبی زیارەت!
سەرچاوە: نالی
خوست
داوێن.

لافی دەمی تۆ، غونچە لە دەمیا بوو، بە (عمد ا)
با خوستی بڕێ، خستی، کە مستێکی لە دەم دا
سەرچاوە: نالی
خوسر
زیان تووشبوون.

شەقاوەت بوو بە دوود و داخیلی کوورەی ضەلالەت بوو
ئەمارەت خوسری خوسرەو، کەسری کیسرا، شەققی ئەیوانە
سەرچاوە: نالی
خوسرەو
خوسرەوی پەروێزی پادشای ساسانیی.

شەقاوەت بوو بە دوود و داخیلی کوورەی ضەلالەت بوو
ئەمارەت خوسری خوسرەو، کەسری کیسرا، شەققی ئەیوانە
سەرچاوە: نالی
خوسرەوی خاوەر
پادشای ڕۆژەڵات، کینایەیە لە خۆر.

عەجەب ئەستێرە شەو هەڵدێ لە تاوی خوسرەوی خاوەر
بە ڕووی تۆم دیدە هەڵنایێ شەو و ڕۆژ، ئەرچی بێدارم
سەرچاوە: نالی
دەبوستان
قوتابخانە.

کوڕ زیبی دەبوستانە، کچ شەمعی شەبوستانە
بۆ بەزمی تەماشا کوڕ، بۆ خەڵوەتی تەنها کچ
سەرچاوە: نالی
سەوسەن
گیایەکە گەڵایەکی باریک و درێژ و گوڵی جوان و ڕەنگاوڕەنگی هەیە.

« نالیی »! زوبانەکەی تەڕ و پاراوی سەوسەنت
حەیرانی چاوی نێرگسە، وەک لاڵە، نادوێ..
سەرچاوە: نالی
شەبوستان
حەرمسەرای شاهان و تەختی نووستنیان کە تەنیا مۆمێکیان تیا دائەگیرساند..

پەرچەمی ڕوو دادەپۆشێ، پێچی زوڵفی پێچەیە
دا بە ڕۆژیش پێی بڵێن شەمعی شەبوستانی هەیە
سەرچاوە: نالی
عوسەیلە
شیلە، (ئاو) ی بنیادەم.

بە غەیری (عەن) کە لە بۆ نەزع و عەزلی زەنبوورە
کە ژاری ماری نەچێژی عوسەیلەیی هەنجیر
سەرچاوە: نالی
عەوسەج
درەختێکی بچکۆلەیە لقی دڕکاویی و گوڵی ڕەنگاوڕەنگی هەیە.

قەتاد و عەرفەج و خیطمیی و عەضات و عەوسەج و ئەثلی
چ دامەن گیر و شین و دڵنشینی ڕێی غەریبانە!
سەرچاوە: نالی
قاب قوسین
ئەوەندەی دوو کەوان.

لە قوربی (قاب قوسین) ی دو ئەبرۆت
منی (أدنی) چ دوور و دەربەدەر مام!
سەرچاوە: نالی
قیرووسییا
کینایه یە لەوەی به هیچ دابنرێ و گوێی نەدرێتێ ئەگەر له ناوبچێ یاخود (قیر و سییا) یه واتە قیر و ڕەش.

زوڵفی جەڕڕاڕی صەفاصەف خستە پێش
یەعنی زەنگیی لەشکری قیروسییان
سەرچاوە: نالی
مهجووسیی
ئاگرپەرست.

هەر چەنده دەکەن قەطعی سەرت، دێیەوه کەی خەط
وەك (هیندووی سەححاری مەجووسیی) چ له جووجی!