تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
سەر
تای ترازوو.

زوڵفی دوو تایی ترازوو مە ثەلی دڵکێشت،
ڕۆح دەکێشن بە دوو سەر، ئەم بە سەرێ، ئەو بە سەرێ!
سەرچاوە: نالی
سەر
لا، ڕیز.

باقێ کە ڕووی لە کەففەیی میزانە، یەکسەرە.
هەرچەند سەرە موتابیعی میعیاری دوو سەرە
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
فەرقی سەر
تەوقی سەر.

تا موعەییەن بێ کە زۆرن دەس گریی و دەس کوژی
فەرقی سەر، پەنجەی بە خوێناوی حەنا ڕەنگین دەکا
سەرچاوە: نالی
سەراب
سەراو.

کاسێکی بلوورینی نخونیی لە سەرابێ
نەختێکی لەبەر مەوجی لەطافەت قڵەشابێ
سەرچاوە: نالی
سەراب
وردە زیخی بریقەدار کە ڕێبوار لەدوورەوە وائەزانێ ئاوە.

فەضا بەحری موحیط و وشتری تێدا سەفینەی بەڕ
سەرابی میثلی نیل و دیجلە و جەیحوون و عوممانە
سەرچاوە: نالی
سەراب
دەشتی لمین کە لەدوورەوە ئەبریسکێتەوە و تینوو وائەزانێ ئاوە و ئەچێتە سەری و کە بۆی دەرئەکەوێ هیچ نییە بە نائومێدی ئەگەڕێتەوە.

« نالیی » یو سینەیی بێ کینەیی چاکم، ئەمما
چاکی دامەن تەڕم و وشکە سەرابی عەمەلم
سەرچاوە: نالی
سەراسیمە
سەرسام و داماو.

یا ڕەئسی یەتیمێکی کە بێ بەرگ و نەوا بێ
غەڵطان و سەراسیمە: نە داکێک و نە بابێ
سەرچاوە: نالی
سەراو
کانیی.

دڵ تینووە، سووتاوە، بە بێ طاقەت و تاوە
ڕێگەم بەسەراوە، کە دەچم ڕێم بەسراوە
سەرچاوە: نالی
سەراوێزە
سەری داهێڵراو و شۆڕکراوە.

بە سەراوێزەیی چاوێنەییی کەللەی سەریان
لە کەی و قەیصەر و ئەسکەندەر و دارا نییە باس
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
سەرتیلەک
لووتکەی بەرزایی دەوار، ئەو شوێنەی دەوار کە لای سەرەوە هەردوو سەرەکەی دەوارەکەی تیا بەیەک ئەگەنەوە.

وەک خەیمە بە پەردێکی دو ئەستوونە بە پا بێ
سەر تیلەکی نەختێ بە نەزاکەت قڵەشابێ
سەرچاوە: نالی
سەرسەریی باز
ئەوەی خەریکی شتی هیچ و پووچ بێ. بازی بێ سەر و پێ و بێکارە.

ئەم سەرسەری بازانه کەوا هەمسەری بوومن
موشکیل، بگەنه ساعیدی شاهێکی وەکوو من
سەرچاوە: نالی
سەرشار
لێشاوکردوو.

گریە به خوڕ دێتە خوار، هەروەکو عەینی بەهار
خۆش بووەتە ئابشار مەدمەعی سەرشاری من
سەرچاوە: نالی
سەرشەقام
گەڕەکێکە لە گەڕەکەکانی بەشی خوارووی سولەیمانی.

داخۆ دەروونی شەق نەبووە (پردی سەرشەقام) ؟!
پیر و فوتادە تەن نەبووە (داری پیرمەسوور) ؟!
سەرچاوە: نالی
سەرقەتار
سەرقافڵە.

ئەسیری سیلسیلەی بەندی مەهاری سەرقەتارت بم
کە دەمکێشێتە ڕەوضەی حەی وەکوو مەجنوونی دێوانە
سەرچاوە: نالی
سەرمایە
وەک ئەتوانرێ بە (سەرما) مەعنای لێ بدرێتەوە، بۆ ئەوەش ئەشێ بەمجۆرە بخوێنرێتەوە

نیشانەی فەخرە بۆ من گەر بە سەر بێم نەک بە پێ، ئەمما
بە مەرگی تۆ قەسەم، شاهم! ، عوذر مەسمووعە، سەرمایە
سەرچاوە: نالی
سەرمیچ
سەقف،

دوودی سەر میچی گوڵەنگی لەتلەتی دەسرازە کۆن
بان و دیواری به میثلی لانکەی ئەجزا شکاو
سەرچاوە: نالی
سەرنگوون
سەرەوخوار بووەوە.

پەرێشان و شکستە و سەرنیگوون داماوە زولفەینی
تومەز بادی صەبای چین و خەطای لێ داوە زولفەینی
سەرچاوە: نالی
سەروکار
سەرپەرشتی.

لایەک (زەبانییە) لە لەسەروکاری نارە، نار
(هل من مزید) زوبانیە وەک ماری ئەژدەرە
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە
ئەگەر ناوی شوێنێکی تایبەتیی نەبێ، تێکڕای سەرچاوە و کانیی و ئاو. دێوانە

دڵی  « نالیی »  کە ئەنیسی  (قەرەداغ) ە، ئێستەیش
داغی (سەرچاوە) و (دێوانە) یی دار و دەوەنە
سەرچاوە: نالی
سەرچنار
کانی و سەراوێکە حەوت کیلۆمەترێک لە سولەیمانییەوە دوورە. جێگای ڕابواردنی خەڵکی شارە.

ئەمجا مەوەستە تا دەگەییە عەینی (سەرچنار)
ئاوێکە پڕ لە نار و چنار و گوڵ و چنوور
سەرچاوە: نالی
سەرڕشتە
سەرتاڵ، سەرەتا.

ئەی جیلوەدەری حوسن و جڵەوکێشی تەماشا!
سەرڕشتەیی دین بێ مەدەدی تۆ نییە، حاشا