تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
حەمرا
سوور.

لەباتیی لالەیی حەمرا جگەر پوڕ داغی خورشیدە
لەباتیی سونبولی تاتا سەر و سەودا پەرێشانە
سەرچاوە: نالی
خارا
جۆرە قوماشێکی ئاوریشمە لە جوانیدا وا دێتە پێش چاو کەوا شەپۆل ئەدا. دوو جۆری هەیە

خارایی سەوز و شینی لەبەرکردووە جەبەل
دامێنی وەردی سوورە کە دەستم بە دامەنی!
سەرچاوە: نالی
خەضرا
سەوز، ئاسمان.

خەضرا، دەڵێی زەمینە بە (چین) و (خەطا) یەوە
غەبرا، دەڵێی سەمایە، بە شەمس و سوهایەوە
سەرچاوە: نالی
دارا
دارێوش، دوا پادشای بنەماڵەی هەخامەنشی کە ئەسکەندەری مەکدوونی بەزاندی.

بە سەراوێزەیی چاوێنەییی کەللەی سەریان
لە کەی و قەیصەر و ئەسکەندەر و دارا نییە باس
سەرچاوە: نالی
زەهرا
جوان. سەما

شەو چەپکەنی نەیلۆفەڕی و جیلوەیی ڕەقصی
شەرمندە دەکا زوهرەیی زەهرا لە سەمادا
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
شەوچرا
گەوهەری شەوچراغ، گەوهەرێکه به شەو وەک چرا ئەدرەوشێتەوە. چرای شەو. جۆرە کرمێکه به شەو تیشک ئەداتەوە، به کوردی (گوڵەئەستێرە) ی پێ ئەڵێن.

ئەتۆ میهرییو مەهڕوویان ستارەن
له خزمەت شەوقی تۆدا شەوچرا چین؟!
سەرچاوە: نالی
شەوکەتئارا
ئەوەی شان و شکۆ بەوەوە بڕازێنێتەوە، موحتەشەم

« نالیی » ئیستە تاجی شاهیی و تەختی خاقانیی هەیە
شەوکەت ئارا، موحتەشەم دیوانه، فیکرەت صائیبه
سەرچاوە: نالی
طوغرا
جۆرە مۆرێکی سوڵتانەکانی عوسمانییە. خاڵ.

موشەخخەص لەشکری خەططت لەسەر تەسخیری باڵایە
کە طوڕڕەی (میری میران) ت نیشانەی ثەبتی طوغرایە
سەرچاوە: نالی
عەذرا
پاڵەوانی داستانی خۆشەویستیی (وامیق) و (عەذراء).

لە دنیا جەننەتی باقی تەلاری شاهییە، ساقیی!
(حەبیبە) طوڕڕەیی طەوقی ملیی (شیرین) و (عەذرا) یە
سەرچاوە: نالی
عەذرا
بێجگە لە مەعنا لەفظییەکەی کە واتە (کچی دەست بۆ نەبراو) و لەوەش کە ناوی ئافرەتە، ئیشارەتیشە بۆ مەریەمی دایکی عیسا و بۆ عەذرای قارەمانی ڕازی خۆشەویستیی (وامیق و عەذرا).

عیشقت، کە مەجازی بێ، خواهیش مەکە ئیللا کچ
شیرین کچ و لەیلا کچ و سەلما کچ و عەذرا کچ
سەرچاوە: نالی
غەبرا
تۆزاویی، ئاسمان.

خەضرا، دەڵێی زەمینە بە (چین) و (خەطا) یەوە
غەبرا، دەڵێی سەمایە، بە شەمس و سوهایەوە
سەرچاوە: نالی
ماجەرا
ڕووداو. ئەنجام.

لە چاوی (ڕوودبار) م (نووری) دیتن وەقتە تاریی بێ
ئەمیش با ماجەرای هیجرانی (نووریی ڕوودباریی) بێ!
سەرچاوە: نالی
مەجرا
شوێنی پیا ڕۆیشتنی ئاو.

ئەی دەراتوو لە دوو مەجرایی دو میزابی مەبال
مەبە بادیی وەکو خەرزیهـ بەهەوای کیبر و مەنیی
سەرچاوە: نالی
هەڵگرا
داگیرسا، شەوقی دایەوە.

هەڵگرا، وەک مۆمی کافووریی بە شەودا، موو بە مووم
دا سیاهیی ڕوو بخوێنم نوقطە نوقطە، خەط بە خەط
سەرچاوە: نالی
سەرچاوە: نالی
چەمەن پیرا
وشەیەکی فارسییە واتە ئەوەی باخ ئەڕازێنێتەوە، باخەوان.

تا چەمەن پیرا لەسەر، ئەصڵی درەختی لانەدا،
فەرعی تازە، خوڕڕەم و بەرز و بوڵەند باڵا نەبوو
سەرچاوە: نالی
کیسرا
نازناوی پاشاکانی ساسانییە.

شەقاوەت بوو بە دوود و داخیلی کوورەی ضەلالەت بوو
ئەمارەت خوسری خوسرەو، کەسری کیسرا، شەققی ئەیوانە