تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرچاوە: نالی
بەشووش
ڕووخۆش.

گەر ئاب و تابی جەننەتیی و دۆزەخیت دەوێ
بنواڕە نێو چەوانی بەشووش و برۆی عەبووس
سەرچاوە: نالی
بەشیر
مژدەدەر.

موحەممەد، ئەحمەدی مورسەل، مونیری مینبەر و، مەحفەل
بەشیری ئاخیر و ئەووەل، نەذیری خوێش و بێگانە
سەرچاوە: نالی
بەصەر
چاو. بینایی.

نووری چاوم! چاوەکەم بێ نوورە بێ تۆ، ذەڕڕەیی
خاکی دەرگاکەت ببێژم بیکەمە کوحلی بەصەر
سەرچاوە: نالی
بەط
مراویی، مەبەست سپییە.

مووی سپی کردم بە شوشتن ئاوی عەینی شۆرە شەط
شۆرە شەط یەعنی کە تێدا خود بە خود قەل بوو بە بەط
سەرچاوە: نالی
بەطن
سک.

وەک شەڵتە پەین گە هـ پڕ و گەهـ خاڵییە بەطنت
صەوم ئەمەلت باعیثی نەفس و شکەمت بوو
سەرچاوە: نالی
بەقا
ژیانی هەمیشەیی لەو دنیادا و ناوی چاک لەم دنیادا.

حەیاتت نەقدی تەحصیلی بەقاوو ڕیبحی ڕیضوانە
ئەتۆ دەیکەی بە مایەی دەخڵ و خەرج و کەسبی بەدناویی
سەرچاوە: نالی
بەقیع
جنة البقیع.

ئێمە بەقیعی غیرەتی تۆمان حەظیرەیە
ئەم نەفسە گورگە مێشە شەیاطینی عەسکەرە
سەرچاوە: نالی
بەقییە
پاشماوە.

بەقییەی عومری ضایع گەر مورادت پێ تەدارەک بێ
حەیاتی مەککەت و مەوتی مەدینەت جەبری نوقصانە
سەرچاوە: نالی
بەقەم
ڕەنگێکی سوورە قوماشی پێ ڕەنگ ئەکەن. لەوانەشە له (باقیی ماندە) وە هاتبێ واتە (عەمارەپۆ).

من مەتاعم جاوە، چاوم! باخەبەر بێ موشتەریی
تا غەزەل سەودا نەکا لای تاجری چیتی بەقەم
سەرچاوە: نالی
بەلقیس
شاژنی یەمەن.

هودهودی دڵ حەبسی بەلقیسی سەبای دیوە، یەقین
خۆی کە دامێنگیری شاهی ئاصەفی ثانی دەکا
سەرچاوە: نالی
بەم
سەرچاوە: نالی
بەند
ڕاگیربوون.

طالیبی ڕاهی (حیجاز) م، لە (موخالیف) هەڵدەن
بێ (نەوا) قەلبی حەزینم قەوەتی بەندی نییە
سەرچاوە: نالی
بەنەظەر
لە بەرچاودا.

صەف صەف که دەوەستن به نەظەر خەططی شوعاعن
حەڵقە که دەبەستن وەکو خەرمانەیی ماهن
سەرچاوە: نالی
بەنەفشە
وەنەوشە

چاوی هەمڕەنگی گوڵی، مەستی شەو و ڕۆژن مەدام
یەک لە نەشگوفتەی بەنەفشە، یەک لە نەیلۆفەڕ دەکا
سەرچاوە: نالی
بەها
بایی، نرخ.

نەقدی دڵ و جان بۆ قەدەمت نیمە بەهایە
غەیری ئەمە، قوربان، بەخودا نیمە بەهایێ
سەرچاوە: نالی
بەها
سەرچاوە: نالی
بەوبۆنەوە
بە بۆنی ئەو خاکەوە، یا بەهۆی ئەو خاکەوە.

ئەی قوببەیی طەیبە کە دەڵێی حوققەیی طیبی! ،، مەئوایی حەبیبی!
مسکێنم و بۆ خاکی عەطرناکە کە هاتووم ،، بەو بۆنەوە هاتم
سەرچاوە: نالی
بەڕ
بەڕە.

کاسەوو کەوچک، حەسیر و بەڕ لە ئاودا هەر وەکوو
کیسەڵ و ماسیی و جلە دێن و دەچن پرژ و بڵاو
سەرچاوە: نالی
بەڕ
وشکان.

فەضا بەحری موحیط و وشتری تێدا سەفینەی بەڕ
سەرابی میثلی نیل و دیجلە و جەیحوون و عوممانە