تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بارگەتێنان
[[بارگە + تێک (دەیەک) + نان (فع.)]]
(مست. مت.) سازکردن و پێچانەوەی ئەو کەلوپەل و شتومەکانەی دەگەڵ زۆ دەبرێن بۆ سەفەر. ((کە بارگەت بۆ هەوار تێکنا عەزیزم + شکا ئەستوندەکەی تاوڵی مرادم))
بازەڵەخوێندن
(مصت،. لا،)، (کعر.) زۆرزان و فێڵباز بوونی منداڵێک، چاوقایمبوونی.
برش هەڵێنان
[[برش/١+هه‌ڵ+ێنان]]
«مست. لا.»، «مک.» پەیدا بوونی برش لەسەر نان و شتی دیکه.* کەڕوو هەلێنان.
بزن تڕێنه
«نت.». «گییایێکه بەهاری سەلکی به قە د پیازێکی بچووک ئەبێ، بزن ئەیخوات و لەبەر تیژی ئەتڕێ.» تێبــ.- باسی ئەم گییایەم له «فەرهەنگی کشتووکاڵ «ج1، ل-35» ی مامۆستا شێخ مارفی قەڕداغی وەرگرتووه.
بووکێنی
[[ بووك/1+ئێنی]]
«نت.»، «نت.، س.» ئەو ماو یەیه کە کچێکی تازە شووکردوو، بەپێی داب و دەستوور به «بووک» حیساب دەکرێ.
بەخێرهێنان
مست. مت.» تم: به خێر هاتن کردن:: کچم هەڵسه بڕۆ میوانەکان بە خێر بێنە.
بەربێنکه
[[1-به‌ر/2+بێن]]
«مک: شاروێران» تم: بەرهەڵبێینه.
بەرهەم هێنان
«مست. مت.»، «کعر.» 1- دروست کردنی شت لە فابریقه. 2- به هۆی کری بیر و مێشکەوه شتێک «شیعر، مە قال و کتێبــ.» خستنە مەیدانەوه. 3- بە هۆی کشتوکاڵەوە دانەوێڵە و... زیادکردن. *«مک.» ڕەنێوهێنان «تەنیا بۆ بەندی 3». «کعر.»
بەرهەڵبێنه
[[ 1- به‌ر /1 + هه‌ڵ «پێف،» +بێن +5ئه/1]]
«نت.»، «مک.» پارچەیەک قوماشی چوار گۆشەیه زیاتر له خامی شین یا سپی دروست دە کرێ و کابان و بێری کاتی ئیش و کاری ناو ماڵ و مە ڕ دۆشین و... به پێش خۆیانەوه د ەگرن و لەناو قەدیانی گرێ دەد ن بۆ ئەوەی جلکیان پیس نەبێ. «بەرهەڵبێنە و بەر هەلبێنه، بەرەڵبێنەی خام هەلاوه، هەر د ەڕۆی و دەکراوه...»، «کابانی گەوره ماڵان له خۆی دا بەرهە ڵبێنه،» «فولکلۆر» : * «هل» بەرامپیل، بەراپێچ. «شاروێران» بەربێنکه.
بەرپشتێند
«نت.» جێگایەکە لە جلوبەرگی کوردیدا، دەکەوێته نێوان قەدەکانی پێشتێندیی کوردی و ئەو شوێنەی لەشی ئینسان که پشتێندی لێ دەبەسترێ.:: خەنجەرێکی دەسک ماهی دەبەر پشتێندی دابوو.
بەرگیرهێنان
«مست.، مت.»، «کعر.» بەگیرهێنان.
بەسەردا هێنان
[[به/12+ سه‌ر +دا «=3-ئا» + هێنان]]
«مست.، مت.»، تاوانی کار و کردەوەیێک خستنه ئەستۆی کەسێ::ئاگای له هیچ نەبوو کەچی دزیەکەیان به سەردا هێنا. *به ئەستۆ دا هێنان. بەمل داهێنان، خستنه ئەستۆ.
بەهانه هێنانەوه
عوزری نابەجێ نیشان دان. کردەو یێکی نابەجێ و ناڕاست به قسەی ناڕاست نیشان دان- «عا.» تبریرالموقف.
بەهێند گرتن
«مست، مت»، «مک» به چاوی حورمەت و قەدر تەماشای کەسێ کردن، ئەهەمیەت بەکەسێ دان.
بەکارهێنان
«مست. مت.» کەڵک وەرگرتن لە شتێ، لە کەسێ بۆ هەر مەبەستێک بێت:: ئەم قەڵەمه با بۆ تۆ بێ هێشتا بە کارم نەهێناوه، ئەمانه خەڵک بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان بەکاری دێنن.
بەگیرهێنان
[ ]
«مست. مت.»، «کعر.، کئێر.» 1- دۆزینەوەی کەسێک که خۆی لە ڕووبەڕووبوون دەگەڵ کەسێ یا کەسانێ بپارێزێ:: له کووچەی ماڵی خۆیان بە گیرمان هێنا هەر چۆنێ بێ لەم دوو سێ ڕۆژانه دا به گیری دێنین. 2- پەیدا کردنی شتێکی پێویست:: هه موو کتێبــ.خانەکانی بێڕوت گەڕام کتێبــ.ێکیان ڕاسپاردبووم بەگیرم هێنا.* «مک.» وەگیر هێنان «مک.، سیم.» بەگیر خستن سیم. بەرگیر خستن، بەرگیرهێنان.
بەڵێندان
«مست، لا» ڕازی بوون، وەعدەدان. بەڵێنتان دەدەمێ تا مردن دەگەڵتان بم. بەڵێنی داوە ئیتر دەم لە جگەرە نەدا. بەڵێنمان بدەیە ئیتر قومار نەکەی.
بەڵێنی
[[ به‌ڵێ + ئینی] ]
«نت،» تم: بەڵێن.
هێنانه بەر بار
1- ڕام کردن و ڕام هێنانی وڵاغێک بۆ بار هەڵگرتن. 2- «مج.» ڕام کردن و موتیع کردنی کەسێ بۆ ڕاپەڕندنی ئیشێ.
١-ئاو هێنان
«مستـ. متـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاوکێشان.