تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاسیدە
[ = عا.: عسیدە ]
«نا.»، «مکـ.» خواردەمەنییەکی شیرنە لە ئارد و ڕۆن و دۆشاو دروست ئەکرێ. تێبــ. ــ ١- ئاردەکە لە ڕۆنا سوورئەکەنەوە و دۆشاوی دەکەن بە سەرا، لە سەر ئاگر دەمێنێتەوە تا باش تێکەڵاو دەبێ و پەیت دەبێتەوە. ٢- ئەم وشەیە لە موکوریان زیاتر لە ناو مەنگوڕان باوە.
ئاشنا پەیدا کردن
«مستـ. ـتـ. » تمـ: ئاشناگرتن١ و ٢.
ئافریدە
[[ پهـ: ئافریه‌تک ]]
«نمفـ.» خەلق کراو، دروست کراو، مەخلووق: هەموویان ئافەریدەی خودایەکین، هیچ ئافریدەی خوڵای بە حاڵی جوامێر نەبێ. تێبــ. ـ ئەم وشەیە لە قاڵبی ئیسمی مەفعوولدا لە «موکوریان» و «سلەیمانی» و و «سنە» بە کاردێت، بەڵام مەسدەرەکەی لە بیر چۆتەوە و بە هۆی فێعلی موساعیدی «کردن» مەسدەرێکی تێکەڵی لێ دروست کراوه، بەڵام لە لەهجەی باکووریدا «ئافراندن» «تمـ: ــ» هەیە.
ئافریدە کردن
«مس. متـ.» لە نەبوومنەوە دروست کردنی شتێک. داهێنان. خەلق کردن. □ «بەو خودایەی هەموومانی ئافریدە کردووە.»
ئاقیدە
[[ عا = عه‌قیده‌ ]]
«نا.»، «مکـ.» تمـ: ئیعتیقاد.
ئیبتیدا
[[=عا.: ابتدا]]
(بن.) لەپێشدا، لە هەوەڵەوە، پێش هەموو شتێک، سەرەتا. ((ئەوەڵ ئیبتیدا بە ئیسمی ئەڵڵا)) ((پەس حەمد و سەنا ئەلحەمدولیلا)) (عەقیدەی شێخ سەمیع)
ئیداری
[[عا.]]
(س.) ١- هەر شتێکی پێوەندی بە ئیدارەوە هەبێ. کاروباری ئیداری. ئەمری ئیداری. ٢- آ) ئەو کەسەی لە هەڵسووڕانی کاری ئیدارە شارەزا بێ. قەت مووتەسەڕیفی وا ئیداری نەهاتۆتە کەرکووک. ب) کەسێکی لە هەڵسووڕاندنی کاری ئیدارەدا وشک و رۆتینی بێ.
ئیدارە
[[=عا.: ئیدارە]]
(نا.)،(کئێر.) بەشێک لە بەشەکانی هەر وەزارەتێ کە دەسەڵاتی جێبەجێ کردنی کارانی هەیە. ئیدارەی شارەوانی، ئیدارەی گومرگ. (کعر.) داییرە.
ئیدارە دەگەل کردن
[[عا. کو.]]
ئیدارە کردن
[[عا. کو.]]
١- (مست. مت.) هەڵسووڕانی کاروبار. بەڕێوە بردنی ئیش و کاری شوێنێک. کەسێ ئیدارەی ماڵی خۆی پێ نەکرێ، ئیدارەی وڵاتی چۆن پێ دەکرێ. ٢- (مست. لا.) هەڵکردن، بەڕێوەچوون. قوربان جەنابی قازی بەم جۆرە ئیدارە ناکەم بفەرموو با تەڵاقم دا. دەڵەی بەرازە نازانم بەم سەرمایە چۆن بێ سۆبە ئیدارە دەکا. هێند فەقیرە بە نانی وشکیش ئیدارە دەکا.
ئیددیعا
[[=عا.: ئیددعا]]
(نا.) ١- داوا. ئیددیعای گەورەیی. ئیددیعای مەزنایەتی مەنگوڕان کێشە و هەرایەکی دروست کرد نەبێتەوە. ٢- بە نابەجێ خۆ بە شتێک زانین. فیشاڵ.
ئیددیعا کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- داوا کردن. ٢- ویستن یا ویستنەوەی شتێک لە کەسێک. ٣- بە نووسین یا بە قسە، لە دادگا داوای شتێ (قەرز، نەفەقە، خوێن...) لە کەسێ کردن. بچۆ لای قازی ئیددیعای نەفەقەی خۆت و منداڵەکەت بکە.
ئیدڕاک
[[=عا.: ئیدڕاک]]
(نمس.) تێگەیشتن، حاڵی بوون. ((پەی چێش هەر کەسێ دەروونش پاکەن)) ((نەخیبەن بێ عەیب، ساحیب ئیدڕاکەن)) (خانا-١٧٠)
ئیدی
[[ئی + دی]]
(تب.)، (مک.) ١- تم: ئیتر. نامەیەکی دیشم بۆ نووسی. ٢- تم: ئیتر. ((... بەڵا ئەگەر خۆی بێتام بێ بەچی خوێ دەکرێ. ئیدە هیچ چتێک فایدەی نییە...)) (ئینجیل: مەتی-٩). تێبــ.- بەشی دوومی ئەم وشەیە (دی) دەگەڵ (دیت)ی پەهلەوی هەر بە مانای (ئیتر) و (ئیدی) ئەکن. (تم: فرە، پفا-١٢٢).
ئیدیکە
[[ئیدی + کە (ئم.)]]
(ستت. مبهەم) تم: ئیتر. ((... بە دەستێکی خەنجەری دەبانە، بە ئیدیکەی کێردووکە.)) (تحفە: ج٢- ١٨٥). کاغەێکی دیکەشم بۆ نووسی.
ئیقتیدار
[[=عا.: ئیقتیدار]]
(نمس.) توانایی، دەسەڵات. ئەوەند ڕووت و ڕەجاڵە ئیقتیداری نانی شەوی نییە. ((حسب الامر شای گەردوون ئیقتیدار)) (( نەقیبان بەزم خەرگەی زەڕ نیگار))
ئەویدی
[[ئەو+ئی+دی]]
(نت.)، (مک.) تم: ئەمیکە.
ئەویدیکە
[[ئەویدی+ئەکە]]
(نت.)، (مک.) تم: ئەمیکە.
بەهیدار
«ست.»، «با.» تم: ئازیەت بار.
بەیداخ
«نا.»، «سن.» تم: ئاڵا.