تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئوتوو کێش
«نفا.، سفا.»، «کئێر.» ئەو کەسەی کار وپیشەی جلک لە ئوتوودانە بۆ خەڵک.
بەنگ کێش
«ست.» 1- ئەو کەسەی که بەنگ دەکێشێ. 2- «کن.» مرۆڤی گێژ و وێژ.
ئارەق کێشان
[[ ٢- ئارەق + کێشان] ]
«مستـ. متـ.»، تمـ: ئارەق گرتن.
ئاو کێشان
«مستـ. متـ.» گواستنەوەی ئاو لە چەم و ڕووبار و کانیاوان، بە دەفر بۆ ماڵان.
ئاو کێشی
«حمسـ.» کار و پیشەیێکی ئاوکێش ئەنجامی دەدا.: پوورە فاتم ژنێکی ئازایە، ئەو منداڵانەی هەموو بە ئاوکێشیی ماڵان پێگەیاندوە. «ئەر ماچی هەم ناخاس هەم نائیخلاسم» «خۆ پەی ناکێشی مەتبەخت خاسم» «خانا- ۵۸۷»
ئوتوو کێشان
«مستـ. متـ.» تمـ: ئوتوو «لە ئوتوودان».
ئینتیقام کێشان
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) تم: ئینیئقام ئەستاندن.
ئیکلام کێشان
(مست. لا.)، (مک.) تم: ئیکلام کردن.((دەچوونە خزمەت مام غەلیفەی ئیکلامیان کێشاوە)) (تحفە: ج٢-٧٧).
ئەرک کێشان
«مستـ. لا.» جێ بە جێ کردنی کار و پێویستییەک لە باتی کەسێک یا بۆ خۆ.: ئەو ئەرکەمان بۆ بکێشە و تا ماڵی حەمە حەسەن بچوو پێی بڵێ با سەرێکمان ڵێ بدا، ئەگەر لە پێشدا تۆزێ ورد با ئێستا ئەو ئەرکەی نەدەکێشا لەسەرڕا بینووسێتەوە.
ئەزیەت کێشان
[[عا. کو.]]
«مستـ. متـ.» قبووڵ کردنی ڕەنج و ئازار، ماندوو بوون، خۆ ماندوو کردن بە کارێکەوە یا کەسێکەوە.: تۆ خوا ئەزیەت مەکێشە بگەڕێوە ٭ئەزیەت خواردن، ئەزێت کێشان، عەزێت کێشان.
ئەشکنجە کێشان
[[ئەشکنجە+کێشان]]
ئەمەگ دەگەڵ کێشان
(مست. مت.) ١- خۆ ماندوو کردنی دایک و باب بۆ پێگەیاندنی منداڵ. ((چیدی ئەمەگێ ناکێشم بە خۆڕایی دەگەڵ هەتیوی خەڵقییە)) (تحفە:ج٢-٨٨) ئەم هەموو ئەمەگەی دەگەڵ کێشاون، کەچی ئێستا یەکێکیان لەو دایکە فەقیرەیان ناپرسنەوە. ٢- خەریک بوون و خۆ ماندوو کردنی کەسێک بە جێبەجێ کردن و ڕاپەڕاندنی ئیش و کاری یەکێکی ترەوە.
بەن کێشی
[[5-به‌ند+کێشی «كێشان» ]]
«مک» «حمس» کاری پڕ کردنەوەی کەلێن و دەرزی نێوان ڕیزەکانی خشت و بەرد، له دیوی دەرەوەی دیوار و پایەی خانوو بە گێچ و چیمەنتۆ.... بۆ جوانی و قاییمی.
بەنگ کێشان
«مست.، لا» بەکارهێنانی بەنگ وەکوو جگەره.
ئاخ هەڵکێشان
[ [١- ئاخ + هەڵ + کێشان ]]
«مستـ. لا.» هەناسە هەڵکێشانی تێکەڵ بە کڕووزانەوە و ناڕەحەتی. بە وشەی «ئاخ» دەست پێ دەکا و بە ڕستەیێ کە هۆی ناڕەحتییەکە پێشان دەدا، دەبڕێتەوە: ئاخ لە دەست مناڵی ئەم زەمانە.
بەرگی تێ هەڵکێشان
[[بەرگ/٣+ تێ (دە+ی) + هەڵ(پێبف.) + کێشان]]
داپۆشینی سەرین.، دۆشە گ و... که «بەرگ/3» یان و ە کوو کیسه بۆ دروست دە کرێ.
بەقەدبەڕ ه ی خۆت پێ ڕاکێشه
«تم:خا، پەند، ل-119»، «کن.» له ئەندازەی توانستی خۆت زیاتر داوا مەکه.
ئاتەشکێش
[ [ئاتەش + کێش «لە کێشان» ]]
«نتـ..» ئامرازێکە وەکوو خاکەندازێکی پچووک وایە دەمەکەی توزێ بە دیوێکا نوشتاوەتەوە، پۆلووی ئاووری لە پشتەوەی سۆبەی دارانڕا پێ دەکێشنە پێشەوە یا پێی دەردەدەن.
ئاردکێش
[ [ئارد +کێش «کێشان» ] ]
«نتـ.» ئامرازێکە وەکوو بێڵ و خاکەناز لە ئاشا بۆ کۆ کردنەوەی ئارد و دوورخستنەوەی لە دەوری بەرداشەکان بەکاردێت.
ئاوکێش
۱- «نفا.» ئەو کەسەی لە چەم و ڕووباران، بە کرێ ئاو بۆ ماڵان دەبا. کەسێکی پیشەی ئاوکێشی بێ. ۲- «ستـ.» خواردەمەنی و چێشتێکی پاش خواردنی پیاو زوو زوو توونیی بێ و حەز لە ئاو خواردنەوە بکا.: پەنیر ئاوکێشە. کفتە ئاوکێشترە. هەموو چێشتێکی سوێر ئاوکێشە. ٭ئاوخواز.
بادکێش
[[فر. کو.]، [باد (فر.) + کێش (کێشان)]]
(نت.)، (کئێر.) تم: باکێش. تێبــ.- ئەم وشەیە لە (بادکەش)ی فارسیڕا شێوەی کوردی دراوەتێ.
باسکێش
[[باسك /3 +هێش]]
(نت)، (مک)، پارچەیەک لە (ئاموور)، دارێکی درێژی ڕاستە سەرێکی لە (نیر) دەبەسترێ و سەرەکەی دکەی (دەندە) و (پاشبارە)ی ڕێدە خرێ. *(مک.) مژان، باسک، (کعر) باسکە و جاڕ. تێبــ. - هێش لە تەرکیبی ئەم وشەیەدا وشەیەکی پەهلەوییە و هیچ نەگۆڕاوە و بە مانای (گاسن) ـه.
باکێش
[[٣- با / ١+ كێش (كێسان)]]
(نت.) ١-دەلاقە یا یا کەبەرێکە لە دیواری ژوور و خانوودا (با) ی لێڕا دێتە ناو ماڵەوە و فێنکی دە کا. ٢-(کئێر) پیاڵەیە کی تایبەتییە لە شێوەی ئیستیکان بۆ لابردنی ئێش و ئازاری هێندێ شوێنی لەش بەکار دێت. تێبــ. – بە ئیسپیرتۆ یا د ەنکە شقارتەیەکی هەڵکراو هەوای ناو پیاڵەکە دەسووتێنن وخێرا دێنن بەو شوێنەوە کە ژان دەکا (بە تایبەتی ژانی سەرمابوون و....) جا چونکوو خۆی هەوای تێدا نەما وە هەوای ژێر پێستی لەش هەڵدەمژێ و کەمێک لە پێست دێتە ناو پیاڵەکەوە و گەرم دادێ. پێش ئەم ئامرازە پچکۆلە فەڕەنگییە لە کوردستان (کووپە) یان بە کارهێناوە و هێشتاش (کووپە گرتن) لە باو نەکەوتووە. ئەگەر لە جێیەک باکێشی تایبەتی نەبوو ئیستکانی چای بەکار دێنن *باد کێش، بانکە (جنو،) بای کەش.
بەردکێش
[[ به ڕد/1 + كێش «كێشان» ]]
1- «نفا.» کەسێکە لەدەشت و چیا «بەرد» کۆدەکاتەوە به کرێ، یا بۆ فرۆشتن کێشەوەی دەکا بۆ ئاوەدانی. 2- خەڕەکێکه لە دار و تەخته دروست دەکرێ و جووتێکی پێکەوه دەبەستن و بەسەر پشتی گوێدڕێژی دادە دەن و له شوێنێکەوه بۆ شوێنێک «بەرد» ی پێ کێشەوه د ەکەن.
بەکێش
«ست.» حاڵی مرۆڤێکی لە کاراندا پشووی درێژ بێ و لە مەیدان دەرنە چێ و واز لە جێبەجێ کردنی کارەکه نەهێنێ.