تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



برژوا
«نمف. له مس. برژان.»، «مک. سیم. هل.کک.» ١- هەر شتێکی خواردەمەنی که ڕاست وخۆ به هۆی ئاگرەوه له حاڵەتی کاڵی و خاوی هاتبێتەدەر و بۆ خواردن ئامادە بووبێ:: گۆشتی برژاو. ماسی برژاو، *برشته «تەنیا بۆ نان». «سن.» برژیاگ. «بک.» براشتی. ٢- زۆر شارەزا و لێزان بوونی کەسێک له کارێکا.*کوڵاو.سووتاو.
بۆرژوا
«نا.»، «کئێر» تاکه کەسێک لە چینی بۆڕژوازی تێبــ.- آ» ئەم وشەیه له زمانی فڕەنسیێڕا هاتۆته ناو زمانی فارسی و لەوێشڕا کەوتۆته ناو زمانی کوردی له کوردستانی ئێران. ب» زمانی فڕەنسی ئەم وشەیەی له بووورگ «bourg» ی ئەڵەمانی به مانای «شاڕۆکه» داتاشیوه و مانای «بۆرژوا» دەبێته: «خەڵکی بوورگ»، دانیشتووی بوورگ» و مانای دیکەشی هەیه، بەڵام لەزمانی کوردیدا هەر مانا سیاسیەکەی مەبەسته. ج» له زمانی کوردیدا وشەی «شارەزا» مان هەیه که لە لانی لۆغەتەوه ماناکەی دەبێته: «ئەوکەسەی لەسار- زاوا- لەدایک بووه» کە دەقاو دەق مانای «بۆرژوا» ی فڕەنسی یه، بەڵام وەکوو دەزانین ئەم وشەیه ئێستا تەنیا بەمانای «کەسێکی ڕێ و شوێنی کارێک بزانێ یا بەڵەدی جێگایە ک بێ» بەکاردێت.* «کعر.» بۆر جوازی/1.
ئاوەژوو
[[ئاواژ+ئوو]]
«سمفـ.»، «مکـ.» ۱- پێچەوانەی باری ئاسایی، هەڵگەڕانەوە «بۆ هەموو شتێ». ۲- بەروپشت کراو «بۆ جل و پۆشاک». بە ئاوەژوو_ «بنتـ.» بە شێوەیێکی پێچەوانە. بەراوەژوو_ «ستـ.» حاڵی جل و پۆشاک کە دیوی ناوەوەیان خرابێتە دەرەوە، بەر و پشت کرابن: ئەوە بۆچی کەواکەت بەرئاوەژوو دەبەر کردووە ٭«سیمـ.، هڵل.» بەرەواژ. «بکـ» واژی. واژی بووین: لەجێ چوون، وەرگەڕانی جمگەی دەست و قاچ «تمـ: ژابا_۴۲۹». تێبــ.۱» بە لای منەوە کەرتی یەکەمی ئەم وشەیە «ئاواژ» لە وشەی «ئەپانک، ئەپاک، ئەپاچ» ی ئاوێستایی کەوتۆتەوە کە بە قسەی دوکتۆر معین «تمـ: بوڕهان. جـ۱_۲۱۷، پەراوێز/۹» لە قاڵبی «ئەپاچ» دا بە مانای «بۆ دواوە، دیسان» چۆتە ناو زمانی پەهلەوی و «باز» ی فارسی تازە هەر بەم مانایانە و چەند مانایاکی تر لێ کەوتۆتەوە «ئەواژ» ی بن لەهجەکانی سلەیمانی و هەولێر وەچی ڕاستە و خۆی «ئەپاچ» ی ئاوێستایین و «ئاواژ» ی موکوریانی قۆناغێکی تازەتری گۆڕانی وشەکە حیسابە. ب» بەوەیڕا کە «ئاوەژوو» لە قاڵبی سفەتی مەفعوولیدایە من وای بۆ دەچم کە دەبێ «ئەپاچ» ی ئاوێستایی لەو قۆناغەدا کە چۆتە ناو زمانی پەهلەوی قالبی «مەسدەر» ی وەرگرتبێ و زیاتر لەوە دەکا ئەم مەسدەرە لە شێوەی «ئەپاچتەن» یا «ئەپاچیتەن» دابووبێ بەڵام نە لە کوردی و نە لە فارسیدا مەسدەرێکی ئاوام بەرچاو نەکەوتووە ڕێگەی ئەوە بدا بڵێین وەچی ئەو مەسدەرە کۆنەیە کە «ئاوەژوو» ی لێ بە جێماوە.
ئاوەژوو کردن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاوەژوو کردنەوە.
ئاوەژوو کردنەوە
«مستـ. متـ.» ۱-هەڵگێرانەوەی شتێک لە بارێکەوە بۆ بارێکی تر. ۲-بەر و پشت کردنی جلک و پۆشتەنی: لە کوردەواری کە سەگ بلوورێنێ لینگە کەوشێک ئاوەژوو دەکەنەوە. ٭ئاوەژوو کردن.
بژوێن
[[؟]]
«ست.»، «مک.» 1- گیای زەمەند و چڕ.2- لەوەڕگەیێکی گیای زۆر بێ.:: لەوەڕەکەی بژوێنه.* «بک.» بژوون. «تم:ژابا-51». هس.: «با.» بژوون = خاوێن، پاک، هس.: «مک.» دژوێن+ چڵکن، پیس.
بۆڕژوازی
«نا.»، «کئێر» چینی سەرمایەدارکه له قۆناغی سەرمایەداریدا دەسەڵاتی دەوڵەت و و هەموو ئامرازەکانی دروست کردنی «وسائل الانتاج» به دەستەوەیه. *«کعر.» بۆرجوازی/2.
بەرۆژوو
«ست.» حاڵی ئینسانێکی به پێی ڕێ و شوێنێ که ئیسلامەتی دایناوه له بەره بەیانیەوه تا ڕژاوا هیچ ناخوا و ناخواتەوه.
بەرەژوور
[[1- به‌ر/1+3_ئه‌/2+ژوور]]
«نت.»، «مک.» 1- لای سەرەوەی مەجلیس و دیوەخانان «لەچاو دەرگا» :: فەرموو! فەرموو! بەرەو ژوورتر هەڵکشێ. ٢- لای سەرەوه له چاو هەرشتێکی تر:: زۆرابی له بەرەژوور خۆیەوه دانابوو.
بەڕۆژووبوون
«مست. لا.» گرتنی ڕۆژوو بەو جوورەی ئیسلامەتی ڕێ و شوێنی بۆ دیاری کردووه.