تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بار چەوتی
(حمس.) ئەنجامی کار و کردەوەی ئینسانی بارچەوت.
بۆ چەک
[[1-بۆ+چه‌ك]]
«نت.»، «مک.» بۆنی دیزەی چێشت لێنان که پاش ماوەیەک دەکارکردن و چەوری تێچوونیان، به بەتاڵی دەیانخەنه ناو تەندووری پاش نان کردن تا چەور و چڵیکییەکه بسووتێ و دەفرەکه تازه بێتەوه «بزرینگێتەوه». بۆنی شیشی کەباب که کەبابچی دەیانخەنه سەر ئاگر بۆ ئەوەی چاک خاوێن ببنەوه.* «سن.» بۆچەکەووڕ.
بە شەرتی چەقۆ
١- ڕستەیێکه شووتی فرۆش بەکاری دێنن، بەو مانایە که ئامادەیه به چەقۆ لەتی بکا و ئەگەر نەگەیشتبوو کڕیار هەڵی نەگرێ. 2- «مج.» به دوای بڕوبیانوودا گەڕان بۆ ئەوەی ڕێگه له جێبەجێ بوونی کار و مەسەلەیەک ببڕێتەوه. دانانی «شروط تعجیزی» لە پێش کارێک.:: ئەوەی تۆ دەڵە ی دۆستایەتی بە شەرتی چەقۆیه و سەر ناگرێ.
بنەچەکه
[[بن/6+3-ئه/2+چه‌ك؟-ئه/1]]
«نت.»، «مک.» ئەسڵێکی خێزانی کەسێکی د ەچێتەوه سەر. پشتاوپشتی کەسێ یا خێزانی.:: به بنەچەکەیدا چووە خوارێ «ناوی چەند پشتی هەڵدا، جوێنی بە چەند پشتی دا.» * بناچه، بنەچە بنیچه، ڕەچەڵەک.* «جن.» بنجینه، ڕچڵەک.
بۆمچەو
«نت.» «سن.»، تم: بۆمچ.
بۆمچەوه
«نت.» «سن.»، تم: بۆمچ.
ئاچەر
[ [تو: ئاچماغ، ئاچمق] ]
«نا.» ١- کلیلی قفڵ. ٢- سپانەی فیتەری * کلیل، هاچەر. «بکـ.» مفتێ «مفتاح».
بارچەوت
[[بار + چەوت]]
(ست. مج.) حاڵی کەسێکی قسەی کەسی بەگوێدا نەچێ، کەسێکی کردەوەی پێچەوانەی باو و نەریتی کۆمەڵ بێ.
بلچەزەرده
[[بلچ+3-ئه/2+زه‌رد+5-ئه/1]]
«نت.»، «سن.» گێوژی سوور.
بەردەچەرخ
[[به‌رد/1+3-ئه‌/2 +چه‌رخ]]
«نت.»، «کعر.» تم: بەردە چەخماخ.
بەردەچەماغ
[[به‌رد/1+3-ئه‌/2 +چەخماغ]]
«نت.»، «مک.» جۆرێک بەردی سەخت و ڕەقه، که ئاسنی لێ بدرێ وەکوو بەرد ستێ پڕیشکی ئاگری لێ دەبێتەوه، له فابریقه دەیتاشن و لێک و لووسی دەکەن و د یکەنە دانەی بچووک بچووک، له چەرخی پووشوو، بەنزین و غازدا بەهۆی لێخشانی تۆپی چەرخەکەوه، ئاگر دەکاتەوه.*«کعر.» بەردەچەرخ.
بەرچەپ
«نت.، ست.» دژ، پێچەوانه، «عا.» منافس. خسم.
بەلەچەک
[[؟]]
«نت.»، «مک.» 1- تاسمه کوولەکەی شیرنه. هاوینان لەبەر هەتاو ئیشکی دەکەنەوه و هەڵیدەگرن بۆ زستان، 2- خواردنێکی کوردەوارییه له «بەلەچەک/1» و نیسک و کشمیش دروست د ەکرێ.
بەچەباز
[[ به‌چه/3+3-باز/1]]
سفا. نفا.» ئەو کەسەی ئاڵوودەی جووت بوون دەگەڵ منداڵی بێ تووک بێ. * منداڵ باز، هەتیو باز.
بەچەبازی
«حمس.» ئەنجامی کاری ئەو کەسەی حەز له لووسکه دەکات.* هەتیو بازی.
بەچەک
ست.» کەسێکی تفەنگ، دەمانچه و... و،... هەڵگرتبێ..:: سوارەکان به چەکن یان نا. هەزار سواری بە چەکیان سازداوه. * چەکدار
بەیچەڵ
[[به‌ی+چه‌ڵ]]
«ست.» حاڵی ئافرەتێکی سک وزا نەکا، نەزۆک بێ، تێبــ.ینی: وەکوو نیشاندراوه، ئەم وشەیه له دوو کەرتی «بەی» و «چەڵ» ساز بووه. کەرتی یەکەمیان «بەی» شێوەیەکی تری ئامرازی نەفی (بێ) یه که لە وشەی «بەیدەس» ی بن لە هجە ی سلێمانیدا دەبیندرێ، کەرتی دووەم «چە ڵ» من وای بۆ دەچم هەر ئەو (چەڵ) ه بێ که له وشەی «ڕەچەڵەک» دایه.
باغچە
[[باغ + چە] ]
(ئم: بچووکی)، (نت.)، (مک.) تم: باخچە /1
ئالووچە
[[ئالوو + چە = ئالووی پچووک]]
«زا.»، «نتـ.» تمـ: هەڵووچە. هەڵووژە. هس.: ئاڵوو.
ئیجارەنامچە
[[ئیجارە+ نامە+چە]، [عا. کو.]]
(کئێر.) تم: ئیجارەنامە.
ئیستیشهاد نامچە
[[عا.: ئیستیشهاد+ کو. فر: نامچە]]
(نت.)، (کئێر.) تم: ئیستیشهادنامە.
ئێستری ماچە
(نت.) ئێستری مێ. ئێستری ماچە ئاووس نابێ.
باخچە
[[باغ + چە (ئم.) بچووکی]]
(نت.) ١- (کئێر.) پارچە ئەرزێکە لەناو حەوشەی ماڵ، بۆ چاندنی گوڵ و شیناوەرد تەرخان دەکرێ. ٢- (کعر.) پارچەیەک زەوییە کە سەوزە و گیاوگۆڵی خواردەمەنی لێ دەچێنرێ. *(کئێر.) سەوزیخانە. تێبــ.- دەنگی (غ) لە جیرانەتی دەنگی (چ) بۆتە (خ).