تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاو ـ و ـ ئاو چوون
«کنـ.» تووک و نەفرینە لە کەسێک دەکرێ ● «ڕەببی ئاو ـ و ــ ئاوچێ» تووشی بەڵایەک بێ ڕزگاری لە دوا نەبێ. تێبــ. ــ بەو مانایە: ئا وێک «ڕووبارێک» لە پێشدا بیبا کە خۆی هاته بڕانەوە فڕێی داتە ئاوێکی دیکەوە بۆ ئاوێک.
ئاو لێچوون
[[ئاو+لێ «لە+ی» چوون]]
«مستـ. لا.» بەند نەبوونی ئاو بە دەفرانەوە.: ئافتاوەکە ئاوی لێدەچێ بیبەن لەحیمی کەن. گۆزەکە ئاوی لێدەچوو پنجمان کرد.
ئاو لەدەسکاوونگا کوتان
«کنـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاو لە دینگا کوتان.
ئاوا بوون
[[٣- ئاوا + بوون]]
«مستـ. لا.» ١- ون بوون و چوونەخواری ڕۆژ، مانگ و ئەستێرە لە ئاسۆی ناوچەیەک.: ڕۆژ ئاوابوو، مانگی چاردە درەنگ ئاوا دەبێ □ «تا فەلەک دەورەی نەدا و سەد کەوکەبی ئاوا نەبوو» «کەوکەبەی میهری موبارەک تالعی پەیدا نەبوو» «نالی: گمـ ـ ٤١» // هەڵاتن «هەڵهاتن» ٢- تێ پەڕین، دەربازبوون، لە بەر چاوان ون بوون «شتێ، کەسێ» : سوارەکان هێشتا ئاوا نەبوون. ٣- مردن «لە هەندێ ناوچەی کوردستان، بۆ مردنی ئەوانەی موسوڵمان نین» وەستا شەلەمۆ ئاوابوو، مامیگون زۆر نەخۆشە لەوانەیە ئاوا بێ. * زایە بوون، ون بوون «تەنیا بۆ مانای سێیەم».
ئاوارە بوون
«مستـ. لا.» سەرگەردان بوون، لە ماڵ و حاڵ و نیشتیمان دوور کەوتنەوە. * تار بوون. تەرە بوون، هەڵوەدابوون.
ئاواڵە بوون
[[مست. لا.] ]
1_لەسەر پشت بوون «دەرگا و پەنجەرە». ۲_دەرخۆنە لەسەر نەبوون «دەیزە و مەنجەڵ و...». ۳_لێک نەنران «دەمی ئادەمیزاد» .: لێی گەڕێ با دەرکەکە ئاواڵە بێ. با سەری مەنجەڵەکە ئاواڵە بێ تا سارد دەبێتەوە. «کابرا لەبەر هەتاو دادەنیشیت و دەمی ئاواڵە بوو مێش بە ناو دەمیدا هاتووچۆیان دەکرد». «بیرەوەریی خۆم».
ئاوبڕ بوون
ئاور تێبــ.ەر بوون
«مستـ. لا.» تمـ: ئاگر تێچوون.
ئاوری سوور
«نتـ.»، «مکـ.» ۱-پۆلووی ئاگر کە ئەوەندە گەشابێتەوە هیچ سەرە بزووت یا خەڵووزی تێدا نەمابێتەوە. ۲- «کنـ.» بەڵای گەورە.: ئاوری سوور بێ خۆی تێداوێ.
ئاوس بوون
«مستـ. لا.»، ۱-زگ پڕبوونی مێیینەی ئادەمیزاد و گیاندارانی مەمکدار، گوورانی «نطفه» لە منداڵدانیاندا. ۲-هاتنەسەر پشکووتن و گەڵا دەرکردنیی دار و درەخت. ۳- «کنـ.» تووڕە بوون، ڕق هەڵستان «لە کەسێ، لە شتێ»، بە غیلی بردن «بە کەسێ».
ئاوقە بوون
«مستـ. لا.» پەلاماردانی کەسێ، چنگ لێ قاییم کردنی بە جۆرێکی وەکوو یەک کەس بێنە بەر چاوان.
ئاوودۆ
«نتـ.» دۆیە، کە بۆ ئەوەی سارد ببێ یا ئەگەر خەست بووبێتەوە، ئاوی تێکەڵ دەکەن.
ئاوورگ
[[ئاور+گ «گا» ] ]
«نتـ.»، «مکـ.» ۱_شوێنێکی تایبەتییە لە ماڵان ئاگری تێدا دەکەنەوە چێشتی لەسەر لێدەنێن. تێبــ.ینی: لە سووچێکی ئاشپەزخانە لە سێ لاوە بە خشت یا بەرد بە بەرزایی ۳۰/۲۰سانتیمەتر دیوارۆکەیەک دروست دەکەن، مەنجەڵ یا دیزەی دەخرێتە سەر و لە ژێرەوە بە دار یا هەر سووتەمەنییەکی تر ئاگر دەکەنەوە، دووکەڵەکەشی لەسەربانی خانوو دەردەچێ. ۲_تمـ: ۱_ئاگردان/۱.
ئاووزیاگ
«سفا.»، «سنـ.» ۱-پێگەییشتوو «لە باری لەش و ئەندامەوە» : مناڵەکە ئاووزیاگە. ۲-تێگەییشتوو «عەقڵی بە شت دەشکێ» ۳-بە توانست «توانای کردنی کارێکی هەیە». تێبــ.ینی: ئەم وشەیە تەنیا مردۆخ نووسیویە و هەرچەند لە شکڵی «نمفـ.» دایە وکوو: هەڵگیریاک، کریاگ، ئاووسیاگ... بەڵام ئەو مەعنایانەی مردۆخ بۆی داناوە «تمـ: جـ۱_۳۱/۳۰» وای لێکردم بە «سفا.» بزانم.
ئاوڕوو چوون
«مستـ. لا.» تم: ئابڕوو چوون.
ئاوڕوونکەره
[[ئاو+ڕوون+کەر+ئە]]
«نتـ.» گیاندارێکی بچووکە، لەشی بە ئەندازەی دەنکە جۆیێکە یا تۆزێ گەورەتر، چەند قاچی درێژی هەیە، لە هەندێ کانیاواندا دەبیندرێ، هەمیشە بەسەر ئاوەوەیە و زۆر خێرا دەجووڵێتەوە. گۆیا خڵت و خاڵ و لیتەی ئاو دەخوا و کانیاوێکی ئەو گیاندارەی تێدابێ ئاوەکەی هەمیشە ڕوون دەبێ و لای خەڵک پەسندە. ٭ئاو ڕۆشنکەرە.
ئاوڕێش بوون
«مستـ. متـ.» کتو پڕ پەلاماری کەسێک دان، پڕپێداکردن و چنگ لێ قایم کردنی «بە جۆرێ کە ڕیشیان تێک بئاڵقێ!» : هەر لە دوورەوە ئاوڕێشم بوو «بوو بە هاوڕێشم».
ئاوی ئاموون چێ
«کنـ.» تووک و نەفرینە: بڕوا و نەیەتەوه، چوونی بێ هاتنەوەی نەبێ. تێبــ. ـ ا» ئاموون ناوی چەمێکە لە ئاسیای ناوەندی «تمـ: هبێد، ل ـ ٢». ب» «چەمێکە بە قەراغ شاری «خواڕەزم» دا دەڕوا و لە نێوان تورکستان و خوراسان دایە»، «بوڕهان: عەبباسی، ل ـ ٥٢». ج» دوکتۆر معین لە باتی ئاموون «ئامووی، ئاموویه، ئاموو دەریا» دەڵێ و بە چەمی «جەیحون» ی دادەنێ کە لە باکووری خوراسانەوە بە دەشتی «ئامووی» دا دەڕوا. «معین: فەرهەنگ، جـ ٥، ل ـ ٦١».
ئاوەدان بوونەوە
«مستـ. لا.» سەرلەنوێ کۆبوونەوە و نیشتەجێ بوونی خەڵک لە شوێنی کۆنەدی یا کۆنە شارێک: ئەم دێیە کوێڕا وا زوو ئاوەدان بۆوە. بابل پاش خاپوور بوونی ئیتر ئاوەدان نەبۆتەوە.
ئاوەدز بوون
«مستـ. لا.» ئاو تێچوون و ئاوسانی برینان: دەستت تەڕ نەکەی دەنا برینەکەت ئاوەدز دەبێ. ٭ئاوەدز کردن.