تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەڵەدبوون
[[عا، كو]]
«مست، لا» 1- شاڕەزابوونی کەسێ لە ڕێگا و بان و... 2-فێربوون و شارەزا بوون لە ڕێگاوبان و... تێبــ.ینی: لەم دوو مانایانه یەکەمیان بۆ ئەو کەسانەیه کە له وەختی قسەکردنا شارەزابێ و به ڕێگا و بان بزانێ، دووەمیشیان بۆ ئەوانه که له کاتی باسکردنا شارەزانین.:: دوو سێ جار هاتووچۆ بکەی بەڵەد دەبی.
تێ هەڵەنگووتن
[[تێ (دە+ی) + هەڵەنگووتن]]
(مست. لا.)، (مک.) ١- تووشی کەسێک بوون. لەسەری کووچەی خۆیان دە بارام هەڵەنگووتم. ٢- دە شتێک هەڵەنگووتن (تم: هەڵەنگووتن). لاقی دە بەردیک هەڵەنگووت هەر چابوو ملی نەشکا، ئەوە دەچی هەڵەنگووتووی؟، دارێک لەوێ بوو تێی هەڵەنگووتم.
تێبــ.ەربوون
«مست. مت» کەوتنه گیانی یەکتری گیانداران کەوتنە گیانی شتێ له لایەن گیندارێکەوه یا زیاتر.:: گوێلکەکه تێپەڕ بوو بڕۆ بیگرەوه «کەوتنه گیانی دایکی بۆ شیر خواردن»
تێک بەر بوون
[[تێك «ده+یه‌ك» + بەربوون]]
«مست.، مت.» چڕژانه ناو یەکتری دوو دەسته گیاندار بە نیازی شەڕ و دوژمنایەتی.:: چوومەوە ماڵێ منداڵەکان تێک بەرببوون. لەشکەری «مامەش» و «دێبوکری» یان له دەشتی «مەحمەشه» ی تێک بەربوون. تێبــ.ینی: ئەم وشە یه وەختێک دەکار دەکرێ کە ئەو کەسەی قسە دەکا، لەکارە که ناڕازی بێ و به چاوی سووک تەماشای بکا.
تێک هەڵەنگووتن
[[تێ (دە+یەک) + هەڵەنگووتن]]
(مست. لا.)،(مک.) ١- تووشی یەکتر هاتنی دوو یا چەند کەس و دەستە و لەشکر.
خڕ ئیمچوون
ناڵی هەر چوار پەل. ماینەکە بەرەڵای وەستا کەریم خڕ ئیمچوون ناڵی کە.
خۆ له بووسەدان
دەڵەی بووکی بۆ دابەزیوه
«کن.» زۆر بە پەلەیه، ئۆقرە ناگرێ. تێبــ.ینی: بە کەسێک دەگوترێ که له شوێنێک بێ و پەله بکا بۆ ڕۆیشتن.
له خۆ بووردن
«مست. لا.» فیداکاری له پێناو دین، بیر و باوەڕ، نەتەوه و نیشتمان- یا هەر شتێکی تر.
له... بوون
وجوودی گیاندارێ یا شتێ لە شوێنێ:: له بەغدا بووم، ئەو ساڵەی له تەورێزێ بووین. ئوتۆمبیلەکە ی له بەر دەرکێ بوو، ئیمڕۆ خەڵکێکی زۆر له سەرا بوون، کتێبــ.ەکەی لەسەر مێزەکه بوو چی لێهات. تێبــ.ینی: بەقسەی دوکتۆر معین. «تم: بورهان، ج1، ل-314» ئەم مەسدەره له «بهە ڤ، بهوو» ی ئاریایی و «بەڤەئیتی» ئاوێستایی و «بهەڤهتی= بوو» ی سانسکرێتی کەوتۆ تەوه.
لێ بڵندبوون
«مست. مت.»، «کن.» تووڕە بوون ل ە کەسێ و له شوێنی دانیشتنی خۆ کەوتنه جموجۆڵ و هەڕەشه و قسە به تووند کردن. *لێ دەر پەڕین، لێ دەر هەڵبوون، لێ ڕاست بوونەوه.
لێ بەربوون
«مست.، لا.» تڕکەندنی کەسێ.:: مەحموود ئاغا یەکێکی لێ بەربوو خۆی کرد به نووستوو. ئاگای له خۆ نەبوو هەر دەڕۆی و لێی بە ردەبوو.
لێ بەربوونەوه
«مست. لا.» ک وتنە خواری شتێک لە شتێکی تر.:: پە رداغەکەی لەدەست بەربۆوه و شکا، دەرپێی لێ بەربۆوه، توندی بگره تا لێت بەر نەبێتەوه.*لێ بەرەوەبوون.
لێ بەربوونەوه
«مست.لا.» تم: بەربوونەوه «لێ بەربوونەوه» .
لێ بەند بوون
[[لی «له+ی» +به‌ندبوون» ] ]
«مست.، مت» نیوه زۆر و نیوه خواهیشت، شتێ له کەسێ سەندن.:: ئەو قەڵەمه له خوسرەو بەند بووم. وازی نەهێنا هەتا پێنج دیناری لێ بەندبوو. خۆت ماندوو که شێرکۆ لەوانه نییە بتوانین هیچی لێ بەندبین.
لێبووردن
«مست. مت.» خۆش بون لەکەسێ که خراپەیەکی کردبێ. دەست هەڵگرتن لە شتێ:: لێمان ببووره خۆ من له ساعەتەکه بوردوم دەترسم شتی تریشم لێ داوا بکا..* عەفوو کردن. خۆش بوون.
لێک ئاشکرا بوون
[ [لەیەک + ئاشکرابوون] ]
«مستـ. لا.» ١- دەرکەوتنی حەقیقەتی دوو کەس، دوو دەستە یا زیاتر بۆ یەکتر.: هەر شەبەقی دا، دۆست و دوژمن لێک ئاشکرا دەبن. ٢- یەکتر ناسینەوەی دو یا چەند کەسێ.: پاش ئەوەی تێک خوڕین لێک ئاشکرا بوون.
لە ئیمان دەرچوون
١- بە باشی وەڵامی پرسیار دانەوەی قوتابیان و سەرکەوتنیان لە کلاسێکەوە بۆ کلاسێکی باڵاتر. ٢- چاک هاتنە بەر چاو لە تاقی کردنەوەدا (بۆ هەر مەبەستێ بێ).
نیو ئیمچوون
(نت.) ناڵی دووپەل.