تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئانە
[[٢- ئان/١ + ه‌ ــ ئه‌/١]]
«پبـ.» ١- بە دوای «ناو» و «سفەت» ەوە دەنووسێ و دەیانکا بە «قەید» و مانای «جۆری، بە شێوەی، وەکوو، وێنه، لە کاتی و لە وەختی» یان لێ زیاد دەکا.: ئازایانه، پاڵەوانانه، پیاوانه، مەردانه، مەستانە. ٢- بە دوای ناوەوە دەنووسێ و ناوێکی تازەی لێ دروست دەکا، بۆ «کرێ» و هەقی ئیش و... کە بدرێ بە کەسێ.: جێژنانه، ڕۆژانە «هەقی کاری ڕۆژێکی کرێکار»، سەرقەڵەمانە، مانگانە «مەعاشی مانگێکی کەسێ»، کاڵەدڕانە. ٣- بە دوای «ناو» ەوە دەلکێ و دەیکا بە ناوێکی تازە بۆ کۆمەڵێ لەو باج و پیتاکانەی دەربەگەکانی کوردستان لە جووت بەندە و مسکێنانی دەستێنن.: پووشانه، ڕۆنانه، سوورانه، فڕووجانه، مڵکانە. ٤- بە دوای «ناو» ەوە دەلکێ و دەیکا بە «سفەت» .: ئازایەنه، پیاوانە. تێبــ. ــ فەرقی «قەید» و «سفەت» کە بەم پاشبەندە دروست دەبن بەندە بە جێگا ی دە کارکردنی وشە تازەکەوە.
ئاوخانە
«نتـ.» تمـ: ئابخانە.
ئاودەستخانە
«نتـ.»، تمـ: ئابخانە.
ئاورخانە
«نتـ.»، «مکـ.» ۱-تمـ: ئاتەشخانە/۲، ۲-تمـ: ئاتەشخان، ۳-تمـ: ئاگرخانە/۱.
ئاونە
[[ئاو+نه «=نەی- قامیش» ] ]
«نتـ.»، «سنـ.» ئامرازێکە وەکوو دارجگەرە وایە سەرێکی دەخرێتە کونی «داری نێرگەلە» و سەرەکەی تریشی دەچێتە ناو شووشەی ئاوەکە، دووکەڵی تەماکۆ دەکێشێتە ناو ئاو لەوێشڕا دەچێ بۆ دەمی نێرگەلەکێش. ٭ «مکـ.» میلاو.
ئاوێنە
[[پهـ: ئاپگینەک، ئاپکێنەک، ئایێنەک]]
«نتـ.» تەبەقە شووشە یان معدەنە کە ڕوویەکی مشت وماڵ کراوە یان دەرمانی تایبەتی تێدراوە، وێنەی ئینسان و شتی تر دەخۆیدا دەنوێنێ. «یەک زەڕڕە عەکسی پڕتەو دەرکەوت و «توور» ی سووتاند» «ئاوێنە سەخت ڕووبوو، لەم عەکسە تابی هێنا» «سالم: گمـ_۳۵» ٭نەینێ «زا». جام. نەینک، قۆدیک «بکـ.». هاوێنە «مکـ.». تێبــ.ینی: لە زەمانانی کۆندا، تەبەقە مەعدەنێکیان «زیاتر زێو» دەهێنا و ڕوویەکیان لێک و لووس دەکرد و مشت و ماڵیان دەدا، تا وێنەی دەخۆیدا دەنواند، بۆ گەلێ مەبەست کە یەکیان خۆئاڕاییش دان «بە تایبەتی ژنان» بوو. بەڵام ئێستا شووشە یان بلوور جێگەی «مەعدەن» ی گرتۆتەوە کە ڕوویەکی «نیترانی زێو» یا «قەڵایی» و جیوەی بەسەردا دەکرێ و بۆ ئەوەش کە «هەوا» خراپی نەکا ڕەنگی دەکەن. ڕەنگە کۆنترین جۆری «ئاوێنە» کە ئادەمیزاد وێنەی خۆی تێدا دیتبێ «ئاو» بێ و پاشان هەوڵی داوە شتێک لە وێنەی ئاو دروست کا و لەوە دەچێ کە ناوەکەشی لە «ئاو» و «وێنە» تەرکیب بووبێ، ئەوەش مەعلوومە کە هەردوک وشە گۆڕانێکی زۆریان بەسەردا هاتووە تا گەیشتوونە شێوەی ئێستایان. ئاوێنەی ئاسایی لە شووشەی تەخت دەکرێ، بەڵام بۆ هەندێ کاروبار و پێویستیی عیلمی جوورە ئاوێنەیەک لە شووشەی «کووڕ» دەکەن، کە ئەگەر دەرمانەکە لە دیوی زەقایی شووشەکە بدەن وێنەی شت بچووک دەکاتەوە و ئەگەر لە دیوی قووڵەکەشی بدەن ئەوا گەورەی دەکا، لە فیزیادا دوور و درێژ باسی ئەم جۆرە ئاوێنانە دەکرێ. ئاوێنەی باڵابەژن_ «نتـ.» پارچە ئاوێنەیەکی گەورە و چوارگۆشەی درێژووکەیە کە دە چوارچێوە گیرابێ. ٭ئاوێنەی باڵاڕوان، ئاوێنەی باڵانوان، ئاوێنەی باڵانوێن. تێبــ.ینی: جاران لە کوردستان، کە بووکیان بە سواری ئەسپ، یا بە پێیان دەگوێزتەوە، ئاوێنەیەکی ئاوایان ڕووبەڕووی ڕادەگرت تا دەیان گەیاندە ماڵی زاوای. ئاوێنەی باڵاڕوان_ «نتـ.» تمـ: ئاوێنەی باڵابەژن. ئاوێنەی باڵانوان_ «نتـ.» تمـ: ئاوێنەی باڵابەژن. «وەی وەی چەند جوانە، ئاوێنەی باڵانوانە» «فولکلۆر». ئاوێنەی باڵانوێن_ «نتـ.» تمـ: ئاوێنەی باڵابەژن.
ئاوێنە بەند
«ستـ.» تالار یا وەتاغێکی دارودیواری پارچە ئاوێنەی تێ گیرابێ: کۆشکی میرزێندینی هەمووی ئاوێنەبەند بوو. تێبــ.ینی: جاری وا هەیە کە ئەم وشەیە لە باتی «ستـ.» دەبێتە «نتـ.» ئەویش وەختێکە ئەو شوێنەی مەبەستە، زۆر مەشهوور بووبێ و ناوبانگی بڵاو بووبێتەوە.: ئاوێنەبەندەکەی شێخ حەمە سەددیقی نەهرێ جێگەی سەت کەسی زیاتر تێدا دەبێتەوە.
ئاوەخانە
[[ئاو+ئە+خانە]]
«نتـ.»، «مکـ.» قوتویەکی تەنەکەیە بە ژێر بێشکەی منداڵەوە هەڵداوەسرێ و بلوێری دێتە ناو، کە مناڵەکە میزی کرد بە بلوێردا دێتە ناو ئەو قوتوە.
ئاوەشکێنە
[[ئاو+ئە+شکێن «شکاندن» +ئە]]
«نتـ.» ۱-کەلەبەرێکە، کاتێ کە ئاش دەخەوێنن دەیکەنە جۆگەی ئاشەوە، تا ئاوەکە نەچێتە سەر دۆڵاش و بە لایەکی دیکە دا بڕوا. ۲-بەرهەڵستێکی بچووکە. لەبەردەمی جۆگە و بەندان بە خۆڵ دەیکەن تا ئاوەکە ڕوو بکاتە ئەو لایەی مەبەستە. ٭ئاوبڕ/۲. ئاوژەنە.
ئاوەژەنە
[[ئاو+ئەژەن «ئاژنین» +ئە]]
«نتـ.»، «هو.». تمـ: ئاوەشکێنە.
ئاوەڵانە
[[؟]]
«نا.»، «سیمـ.» خەڵاتێکی خاوەن مەڕان، دەیدەن بە شوان، کاتی کە یەکەم بێچووی کە لە دەشت بووبێ، بیهێنێتەوە بۆ ماڵ. «تمـ: هبێد_۴، خا_6۷، معر_۱۹».
ئاژانخانە
[[ ئاژان + خانە]، [فرەنسی. کو.] ]
«نتـ.» داییرەی پۆلیسی شارێک * پۆلیسخانە، شارەوانی، شورتە «عا.».
ئاکابرانە
[[ ئاکابر +ئانه‌/١]]
«عا. کو.»، «بنتـ.» ١- ئەوەی لە پیاو ئاکابر دەوەشێتەوه، کارێکی پیاوی ئاکابر بیکا. ئەم کوڕە بەم مناڵی خۆیەوە کارێکی هێندە ئاکابرانەی کردووه، پیاو سەری سووڕ دەمێنێ. ٢- بە شێوەی پیاوی ئاکابر، وەکوو ئاکابران.: کوڕم تۆزێ ئاکابرانە دانیشە ئەم جوڵە جوڵەت لە چیە ؟
ئاگر خانە
«نتـ.»، «سیمـ.» ١- کوورەی ئاسنگەران کە ئاسنی تێدا سوور دەکەنەوە. ٢- تمـ: ئاتەشخان. ٣- تمـ: ئاتەشخانە * ئاوورخانە، توونخانە، تونگخانە.
ئاگر کەوتنە گیان
«مستـ. لا.» ١- ئاگر دە لەشی کەسێک بەربوون. ٢- «کنـ.» ا» ئاگر گرتن/ ٢. ب» کەوتنە تاڵووکە و جێگە بەخۆ نەگرتن. ئارام لێ هەڵگیران.
ئاگربارانە
[[ ئاگرباران + ە ــ ئە/ ]١ ]
«نتـ.» هەوایەکی گۆرانی کوردییە. □ «ئەی خودا لەم ئاگربارانە، ئەی خودا لەو ڕێزە خاڵانە، یار بەبێ تۆ مالم وێرانە». «فۆلکلۆر».
ئاڵفانە
[[ئاڵف + ئانە/٣]]
«نتـ.» یەکێکە لە باجەکانی دەرەبەگایەتی، کە لە باتی هەقی ئەو ئاڵفەی لادێیێکان بۆ زستانان دایدەخەن لێیان دەستێندرێ.
ئاڵقەزوونە
[[ئاڵقە+زوونە = زوانە، زمانە] ]
«عا. کو.»، «نتـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاغزوونە.
ئایینە
«نا.» تمـ: ئاوێنە. ««نەزمی نالی ئیسلی ئاو و ئایینە ڕەنگی نییە» «دوو ڕووە بۆ سەیری خاتر: یەک خەفی، یەک ئاشکار» «نالی: مقبل_۱۵»
ئیحیانە
[[محر، عا.: احیانا]]