تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەندیخانه
[[به‌ندی/1+خانه]]
«نت.» 1- جێگایەکە ئەو کەسانەی تێدا ڕادەگرن کە لەسەر تاوانێک حوکم دەدرێن و بۆ ماوەیەک ئازادیان لێ زەوت دەکرێ، ئا ئەو کەسانەی پێویست دەکا تا ڕۆژی موحاکمه له دەرەوە نەبن:: بەندیخانەی نوگرە سەلمان له عێڕاق. بەندیخانەی قەسری قەجەر له تاران. 2- «مج.» هەرشوێنێکی ناخۆش و تاریک و تنۆک.
ئەفەندی
(نا.)، (کعر.) ١- لەقەبێکە بۆ ڕێزلێنان بە پیاوە گەورەکانی عوسمانی کوتراوە. ٢- بۆ ڕێزگرتن دەخرێتە دوای ناوی پیاوانەوە. ((... لە حەواشەوە عبدالقادر ئەفەندی سنووری مڵکی خۆی دیاری کردووە، تەنانەت هەتاویش بەخۆڕایی ناتوانێ ڕێی بکەوێتە ئەوێ)) (قزڵجی: پێکەنین-٢٥). ٣- هەر کەسێکی چاکەت و پانتۆڵی دەبەردابێ. ٤- بۆ تەوس و پلار بە ڕاوێژێکی تایبەتی دەکوترێ. ئەفەندی! ئەوە لەکوێ بووی. هۆی ئەفەندی فەردە ئەوە بۆ واز لەم قسە زلانەت ناهێنی. تێبــ.- دوکتۆر معین دەڵێ: ئەم وشەیە لە (ئۆتانتیکۆس)ی یۆنانی وەرگیراوە و ئاوای مەعنا لێداوەتەوە (ئەو کەسەی بۆخۆی ئیش دەکا، مووستەقیل بە زاتە)، (تم؛ فەرهەنگ. ج١-٣١٩).
بڵندی
[[بلیند+2-ئی]]
«نت.» «حمس.» تم: بڵندایی.
بەندی
[[2- به‌ند/2 +2- ئی]]
«ست.» 1- حاڵی ئەو کەسەی خرابێته زیندانەوه. ئەوەی له ئازادی بێ بەش کرابێ.2- «مج.» تم: بەن/1 تێبــ.ینی: له لەهجەی باکووری زمانی کوردیدا دەنگی «د» لەم وشەیه فڕێ دراوه یا خۆی سواوه و «بەنی» ماوەتەوه که له وشەی «ئەزبەنی» دا دەیبیسین.
بەندی جگەر
«نت.» تم:بەندی جەرگ و دڵ.
بەندی جەرگ ودڵ
[[5- به‌ند _ 1- ئی/1+ جه‌رگ و دڵ» ]
(نت.) 1- هەر شتێکی ماددی که جەرگ و دڵی مرۆڤ دەگەڵ لەشی پێکەوه دەبەستێتەوه. 2- «کن.» خۆشەویستی زۆر. تێبــ.ینی: آ» مەبەست لە مانای یەکەم ئەوەیه ژیانی مرۆڤ بەنده به دوو ئەندامه، واش زانراوه که ئەوانه بەهۆی هەودایەکەیەوه بە لەشەوه بەندکراون. ب» ئاشکرایه ژیان خۆشەویسته و هەر شتێکیش مایەی ژیان بێ خۆشە ویست دەبێ، جا بەندی جەرگ و دڵ کە به مایەی ژیان ناسراوه مانای دووەمی بە کینایەی خۆشەویستی زۆر دایکان بە منداڵی خۆیانی دە ڵێن.
بەندی دڵ
«نت.» تم: بەندی جەر گ و دڵ.