تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیجازەی مەلایەتی
(نت.) کاغەزێکە مەلایەک دەیدا بەو مەلایەی کە قوتابی خۆی بووە و دەرسی پێ گوتووە، شایەدی بۆ دەدا کە خوێندنی تەواو کردووە و بۆتە مەلا (لێ بۆتەوە).
ئیسمی مەسدەر
[[عا.]]
وشەیەکە لە فیعل دادەتاشرێ و دەلالەت لەسەر مەعنای مەسدەر دەکا (نە مەسدەریشە و نە ڕیشەی فیعل) بڕشت، تابوشت، توانست، خواست، خۆرشت، خارشت، زانست.
ئیسمی مەفعوول
[[عا.]]
ناوێکە، پێشاندەدا کەسێک یا شتێک کاری تێکراوە (فیحلی واقع بۆتە سەر) بڕاو، بڕیاگ، پاڵاوتە، پاڵێوراو، خەوتوو، نوستوو کوژیاگ، مردگ، مردوو.
ئەحمەد و مەحموود کردن
«کنـ.» ۱- لەم لاولا و بە دەردی سەری، بژیوی خۆ پەیدا کردن. «... تا مێردەکەشم نەگیرابوو هەر باشتر بوو، ئەحمەد و مەحموودێکی بۆ ئەکردین...» «_: ژان_۱۹۲» ۲- پەل کوتان بۆ هەموو لایەک، لە هەموو دەرگایەک دان، هەڵپە هەڵپ کردن «بۆ هەر مەبەستێ بێ» ۳- بە فێڵ و درۆ و دەلەسە کاری خۆ مەیسەل کردن.
باسکە مەلە
[[باسك /1+3-ئە / 2+ مەلە]]
(نت)، (کعر) یەکێکە لە جۆرەکانی (مەلە) کە پیاو بەهێزی باسک هاویشتن دە کەوێتە سەر ئاو. *(مک) مەلە باسکە.
بای مەمبارەک
(نت.)، (مک.) تم: بای سوور. مۆری محەممەدی خات بە سێ بای مەمبارەکێتی.
بزنه مەرەز
[[بزن+3-ئه/2مه‌ره‌ز]]
«نت.» چەشنێک بزنه، لەباتی «موو» مەرزەی به لەشەوەیه.
کردن به بنێشتی مەلای مەزبووره
«کن.»، «مک.» ئاگاداری کردن و پاراستنی ماڵی خۆ. تێبــ.- گۆیا مەلای مەزبووره بنێشتی جایوه و کاتێ زاری شل بووە دەریهێناوە و به سەری لووتیەوه نووساندوه، گوتویانه مەلا! ئەوه بۆ وادەکەی ؟ گوتویه دەمەوێ ماڵی خۆم هەمیشە لەبەر چاوم بێ.
بانەمەڕ
[[١-بان/٣+٣-ئه/٢+مه‌ڕ]]
«نت.» «مک.» _ ١- کاتێکه مەڕداران لەکوردستان بۆ لەوەڕاندنی حەیوانەکانیان سەردەکەون بۆ کوێستانان، فەسڵی چوونه هەواران. ٢- مانگی دووهەمی بەهار «لە٢١ ی» نیسانەوه تا ٢١ی مایس» ٣١ ڕۆژه *«کئێر.» ئوردیبەهشت «فر.» .
بۆقەمەله
[[1-بۆق+3-ئه‌/2+مه‌له]]
(سیە.) جۆرێک مەلەوانییە کە بۆ سەرئاو کەوتن دەست و قاچ وەکوو ئی بۆق دەجووڵێندرێ *(مک،) مەلە بۆقە. (جن.) قۆرواق مەلە.
بەددیمەن
ست.» تم: بەدچاره.
ئارەزوومەند
[ [ئارەزوو+ مەند «پبـ..» ' ]
«سـ.» حاڵی کەسێکی ئارەزووی کارێک یا شتێک یا کەسێکی تر بکا. □ مەدیان گوڵاڵان نە پای دەربەندان ئەو یەک تەر وێنەی ئارەزوومەندان «مە لەوی: مکبـ ـ ٤٣١».
ئامەد
«نا.»، «سنـ.» بەخت، ئیقبال، هات، شانس. تێبــ. ــ ئەم وشەیە لە «موکوریان» دوو شیوەی «ئامەت» و «هامەت» ی وەرگرتووە و لە قاڵبی «دەرامەت» و «نەهامەتی» دا دەبیندرێ، بەڵام بە تەنیایی بە کار نەهاتووە.
ئاوی عەینەمەل
«نتـ.»، «ستمـ.» ئاوێکە گۆیا باڵندەی عەینەمەل «خەزایی» حەزی لێدەکا و بە دوایدا دێت. تێبــ. ــ ١» نازانم ئەم تەرکیبە «عین الامل» ی عارەبییە یا تەرکیبێکی کوردی و عارەبییە بە مانای ئاوی «کانی = عەین + مەل = باڵندە» یا خۆ هەر هیچیان نیە و وشەیێکی کوردییە و جەڕاوە. ب» لە هەندێ شوێنی کوردستان کاتێ کوللە زۆر دەبێ و ترسی ئەوە دەکرێ کە زیان بە دەغڵان بگەیێنێ، یەکێک ـ دەنێرن لە کانییەکی کە هیچ کەس نازانێ لە کەنگێوە دەست نیشان کراوە ئاو بێنێ، باوەڕیان وایە کە باڵندەی خەزایی بە دوای ئەم ئاوەدا دێن و کوللەکان دەخۆن.
ئۆمەت
[[=عا.: امە]]
«نا.» ۱- هەموو ئەو خەڵکانەی دینی پێغەمبەرێکیان قبووڵ کردووە. ئۆمەتی مووسا پێغەمبەری، ئۆمەتی عیسای، ئۆمەتی پێغەمبەری. «زێنەبێ وەی زێنەبێ، زێنەب دوو ددانی زێڕە، ئوممەتی محەممەدیم، لە دینم وەرمەگێڕە.» ۲- خەڵک، جەماوەر، گەل. «دەست بە جێ بێحاڵ دەبوو زمانی شکاوە، چاوی هەڵنەهات هۆشی ئۆمەتێی نەماوە» «تحفه: جـ۱- ۲۴۰». تێبــ.ینی: ئەم وشەیە لە عەڕەبیدا چەند مەعنایەکی هەیە، بەڵام لە کوردیدا هەر ئەوانەیە کە باس کران.
ئیرادەتمەند
[[عا. کو.]]
(ست.)، (کئێر.) ئەو کەسەی زۆر دلسۆز بێ بەرامبەر دۆست و ئاشنای خۆی. قوربان پیاوی وا ئیرادەتمەندم کەم دیوە.
ئیسلامەتی
[[ئیسلام + ئەتی]، [عا. کو.]]
ئیقامەت
[[عا.]]
(نمس. نا.))، (کئێر.) تم: ئیقامە.
ئیقامەی دەعوا کردن
شکایەت بردنە بەر دادگا بە شێوەیەکی قانوونی.
ئیمامەت
[[عا.: ئیمامر]]
(نمس.) تم: ئیمامەتی.
ئیمامەتی
[[عا.: ئیمام+ کو: ئەتی]]
(نمس.) ١- پێشەوایی و ڕابەری کاروباری دینی موسوڵمانان. قوربان ئەو ڕەمەزانە تەشریف بێنە ئیمامەتییەکمان بۆ بکە. ٢- یەکێکە لە ئەرکانی ئیمان لە ئایینی شیعەدا *ئیمامەت.
ئێمەمانان
[[ئێمە + مان (ئم: وێچووواندن) + ئان]]
(نت.)، (کعر.) خەڵکی وەک (ئێمەئەوانەی وە ئێمە دەچن، ئەو کەسانەی حاڵیان وەک حاڵی مەیە. *(مک.) مەمانان. ئێمەومانان. (سن.) ئێمەگەل.
ئێمەومانان
(نت.)، (کعر.) تم: ئێمەمانان.
ئەحمەد و مەحموود کردن
«کنـ.» ۱- لەم لاولا و بە دەردی سەری، بژیوی خۆ پەیدا کردن. «... تا مێردەکەشم نەگیرابوو هەر باشتر بوو، ئەحمەد و مەحموودێکی بۆ ئەکردین...» «_: ژان_۱۹۲» ۲- پەل کوتان بۆ هەموو لایەک، لە هەموو دەرگایەک دان، هەڵپە هەڵپ کردن «بۆ هەر مەبەستێ بێ» ۳- بە فێڵ و درۆ و دەلەسە کاری خۆ مەیسەل کردن.
ئەحمەق
[[=عا.: احمق]]
«سـ.» تێ نەگەییشتوو، گێل و نەفام. «وەکوو یەک دێتە بەر گوێ پیاوی ئەحمەق» «سەفیری بولبول و ئاوازی لەق لەق» «؟».
ئەحمەقانە
[[عا. کو.]، [ئەحمەق+ئانە] ]
«بنتـ.» وەکوو نەزان، بەشێوەی گێل و نەفام.: ئەحمەقانە دەجووڵێتەوە، هێندە ئەحمەقانە قسە دەکا پیاو بە خۆیدا دەشکێتەوە. «ستـ.» کارێکی لە پیاوی ئەحمەق بوەشێتەوە.: ئەم کارە ئەحمەقانەیە چ بوو کردی، کردەوەکانی هەموو ئەحمەقانەیە گوێی مەدەیە.
ئەحمەقیی
[[ئەحمەق+ئی]، [عا. کو.]]
«حمسـ.» حاڵەتێ کە پیاوی ئەحمەق هەیەتی، نەزانی و تێ نەگەییشتوویی.: بە ئەحمەقیی خۆی ببەخشن.
ئەرامەندە
[[ئەرام+ئەندە «ئندە» ]]
«ستـ.»، «هو.» حاڵی کەسێکی تووشی گیروگرفتێ بووبێ و سەری لێ شێوابێ، موتەحەییر بێ. «جەواتەی شێرۆ سەرەفگەندە بین» «جە سەودای گەردوون ئەرامەندە بین» «خانا_٦٧٩» تێبــ.ینی: ئەم وشەیە لە «ئەرام» و پاشبەندی «ئندە» یە و زیاتر فارسییە تا کوردی- پێکهاتووە. «ئەرام» خۆی وشەیەکی پەهلەوییە و مەسدەرەکەی «ئەرامیتەن» و «نمسـ.» یشی «ئەرامیشن» ە کە مانایان: «نائاسوودەیی و ئۆقرە نەگرتن» ە و تەواو پێچەوانەی «ئارام» ە کە بە مانای «دامەزران و ئۆقرە گرتن» هاتووە. «ئەرام» ی پەهلەوی تەرکیبێکە لە ئامرازی نەفی «ئە=نا» و «رەم» ی ئاوێستایی بە مەعنای ئیسڕاحەت کردن و ڕۆکەوتن. بە تێکڕایی ئەرامەندە[ئە+رام+ئەندە]دەبێتە ئەو کەسەی ئیسڕاحەتی لێ هەڵگیرابێ.