تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



با لیف
[[پە: بالین]]
(نت.)، (هل.)، کیسەیەکی خامە پر دەکرێ لە: لۆکە، پەڕ یا وردە خوری ص دەخرێتە بەرگێکی قوماشی جوانەوە بۆ پاڵ وێدان و ئانیشک لەسەردادان بەکاردێت و لە وەختی نووستنا سەری وێدەکرێ، شکڵی بەپێی داب و دەستووری هەر ناو چەیێک دەگۆڕێ، پان و درێژۆکە، ئۆستوانە یی، پانی چوار گۆشە و گەورەو بچوک، * (مک.)، سەرین، سەنیر. (سن.) پاڵشت.(سیم.)، پشتی. (کک.) سەرەنگیا، سەرینگا.(بک.)، بالیف، بالیفک، باڵگە، بالگی، بالگیف. (جنو.) بالشت. (زا)، بالیشنە.
ئالیک
[[ = عا.: عەلیق]]
«نا.» ژەمەکا و جۆیەکە، ئەکرێتە بەر وڵاغی بەرزە و ئێستر و گوێدرێژ.: وڵاخەکانم ئالیک نەداوە، ئەوە هێشتا ئالیکت نەکردۆتە بەر ئەسپەکە ؟ □ «خاوەنی ئالیکی ناڵێم پێ نەداوە موتڵەقا» «داویەتی ئەمما وەکوو بیستوومە قووتی لایەمووت» «ڕەزا ــ ١٠»
ئالیک دان
«مستـ. متـ.» کاو و جۆ، کردنە بەر وڵاغان.: با ئالیک بدەم جا دێم. خێرا بن ئالیک بدەن تا بڕۆین.
ئیبلیس
[[عا. لە یۆنانی وەرگرتووە: دیابۆلۆس= درۆزن، دووزمان]]
(نا.) ١- شەیتان. ٢- (مج.) آ) ئەو کەسەی بە فێڵ و درۆ و دەلەسە خەڵکی هەڵخەڵەتێنێ. ب) پیاوی زیرەک و زۆرزان کە زیرەکی خۆی زیاتر بۆ خراپە دەکاردەکا.
ئیفلیج
[[عا.]]
(س.) حاڵی کەسێکی هەموو لەشی یا لایەکی یا هەندێ جێگای لە کار کەوتبێ و نەجووڵێ. (( لە خوام تەڵەبە ڕۆڵە گۆج و ئیفلیج بی)).
ئیفلیج بوون
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) لەکار کەوتنی لایەک یا هەموو لەش یا بەعزێ ئەندامی کەسێک. * شەپڵە لێدان.
ئیفلیجی
(نا.)،(کئێر.) نەخۆشی شەپڵە. تێبــ.- کەسێ ئەم نەخۆشییەی گرت ئیرادەی لەسەر دەمارەکانی لەشی کەم دەبێتەوە یا هەر بە جارێک لە دەستی دەردەچێ بە جورێ کە ناتوانی بە ئارەزووی خۆی هەندێک ئەندامی (دەست، لاق،...) خۆی بجووڵێنێ یا ڕایان وەستێنێ و بێ ئەوەی حەزی لێ بێ لە خۆیانەوە دەلەرزن. تووشی ئیفلیجی بووە، تووشی ئیفلیجی هاتووە. * (کعر.) شەلەل.
ئیقلیم
[[یۆنانی: کلیما]]
(نا.) ١- بەشێک لە زەوی کە لە باری ئاووهەوا و چلۆنایەتی تەبیعی دەگەڵ بەشەکانی تر جیاوا هەبێ و ناوێکی تایبەتیشی هەبێ. جوغرافی زانانی کۆن هەموو ڕۆژێ زەویان بە حەوت ئیقلیم داناوە. ٢- وڵات. ٣- مەڵبەند. ئیقلیمی ڕۆم، ئیقلیمی شام، ئیقلیمی کوردستان، ئیقلیمی چوارەم.
ئیمپڕیالیزم
[[فرەنسی: ئیمپڕیالیسم]]
(نا.) سیاسەتی دەوڵەتانی گەورەی گەشە کردووە، ئامانجی داگیر کردنی وڵاتانی پاشکەوتە و پەرەپێدانی هەموو چەشنە دەسەڵاتێکتی خۆیانە لەوان وڵاتانەدا. تێبــ.- ئەم جۆرە وشانە بە پێی جۆری بیر کردنەوە و بیر و باوەڕی سیاسی لە لای خەلکی جووربەجوور مەعنایان کەم و زۆر دەگۆڕێ. مارکسیستەکان لە هەموو کەس زیاتر سەر و کاریان دەگەڵ ئەم چەشنە وشانە هەیە و بەکاریان دێنن، لە هەموو کەسیش زیاتر بە تان و پۆیاندا دەچنە خوار و ڕوونیان دەکەنەوە. (لێنین) لەم بابەتەوە زۆر دوور و درێژ دواوە دەڵێ: ((ئیمڕیالیزم بەرزترین قۆناغی سەرمایەدارییە)) و کتێبــ.ێکیشی هەر بەو ناوە نووسیوە و ئیمپڕیالیزم بەو جۆرە کورت دەکاتەوە: ((... ئیمپریالیزم سەرمایەدارییە وەزتێکی دەگاتە ڕادەیەکی (تەتوور) کە لە سایەدا دەسەڵاتی (ئیحتیکارات) و (سەرمایەی ماڵی) دروست بووە و ناردنە دەرەوەی سەرمایە ئەهمیەتێکی زۆری پەیدا کردووە و دابەش کردنی دنیا لە نێوان (تروست)ەکانی عالەمی دەسی پێکردووە و دابەش کردنی گشت وڵاتانی جیهان لە نێوان دەوڵەتە زلە سەرمایەدارەکان بڕاوەتەوە...))، ( لێنین، هەڵبژاردەکان ((ئیمپڕیالیزم بەرزترین قۆناغەکانی سرمایەداری))، بەرگی ١، بەشی ٢، چاپی مۆسکۆ (عەرەبی) ل- ٣٩٢).
ئیمپڕیالیست
[[فرەنسی]]
(س.) کەسێک یا هەیئەتێ یا دەوڵەتێکی سیاسەتی ئیمپڕیالیستی پەیڕەوی بکا.
ئیمپڕیالیستی
[[ئیمپڕیالیست + ئی]]
(ست.) هەر کارێ یا شتێ پێوەندی بە ئیمپڕیالیزمەوە هەبێ. پیلانێکی ئیمپڕیالیستی لە کارایە.
ئەولیا
[[=عا.: ئەولیا (وەلی)]]
(نا.) ١- پیاوچاک، پیاوی خوا، شێخی دین، شێخی بەرماڵ. ((ئەی لە شەوقی جەننەتی ڕووت، ئەولیا و ئەنبیا)) (( ڕووح لەسەر لێون وەکوو پەروانە بۆ دیداری شەم)) (وەفایی: گم-١٥) ٢- (مج.) هەموو پیاوێکی ڕەوشت چاکی بێ ئازار. جێی لێ نەبێ هەر دەڵەی ئەولیایە.
بالیفە
[[بالیف + ئەك /١]]
(نت.)، (مک.)، دۆشەکەڵەیەکە لە ناو لانکەدا بۆ منداڵ ڕادەخرێ. تێبــ. - دەنگی (ک) ی ( ئەک /) کەوتووە و دوایی ئە م وشەیە وە کوو (٥- ئە/١) دێتە بەرچاوان.
بلیت
«نا.»، «کعر.» تم: بڵیت. تێبــ.- ئەم وشەیه له ڕێگای زمانی ئینگلیسێدا هاتۆته کوردستانی عێڕاق و پەڕیوەته ناو زمانی کوردی.
بلیمەت
«نا.، س.» 1- «سیه.، کعر.» پیاوی زۆر بەکار و لێهاتوو، ئادەمیزادی کارزان و زۆر زان. «عا.» نابغه، داهیه. 2- منداڵێکی لەچاو تەمەنی تێگەیشتن و فامینی زۆر بێ.*«مک.» سۆدره، سەرەسۆدره «تەنیا بۆ کچۆڵان». 3- «سن.» هەر شتێکی سە یر و عاجباتی «تم: مردۆخ، ب1، ل-181». تێبــ.- من وا تێدەگەم که ئەسڵی ئەم وشەیه «بو الهمة» ی عەڕەبییه و به ماناکەیەوه جەڕاوه.
بەردەلینگ
[[3- به‌ر/2+ده‌لینگ]]
«نت.»، «مک.» تێلماسکه قوماشێکه بە دیوی ناو ەوەی دەرەلینگی ڕانک و پانتۆڵی کوردیدا دایدەدروون.
بەرقلیان
«نت.» «مک.» تم: بەرچا.
کلییەی ئاداب
[[ عا. ]]
«نتـ.»، «کعر.» ئەو بەشەی دانیشگا «جامعة» کە بۆ خوێندنی ئەدەبیات تەرخانە.
ئالکۆلی
[[ئالکۆل + ٣- ئی]]
«فرەنسی. کو.». «سـ. نا.»، «کئێر.» ١- کەسێکی زۆر ئارەق و شەراب و ئەو جۆرە شتانە بخواتەوە و لێی بووبێ بە خوو بۆی تەرخ نەکرێ: پیاوی ئالکۆلی دەستی لەرزۆک دەبێ. سۆران هەر بە جارێک بۆتە ئالکۆلی، بەیانیانیش دەخواتەوە. ٢- ئەو شتانەی لە تەرکیبیاندا ئالکۆل هەبێ: ئاوجۆ خواردنەوەیێکی ئالکۆلییە بەڵام پیاو هێندە سەرخۆش ناکا. ٣- ئەو ئامرازانەی بە ئالکۆل ئیش دەکەن: تیڕمۆمەتری ئالکۆلی. پریمۆزێکی ئالکۆلیمان هەبوو گوم بوو. دوکتۆرەکان ئامرازەکانیان بە چرای ئالکۆلی ڕادەدێرن تا میکڕۆبەکەیان لە ناو بچێ.
ئالی
[[ پهـ: ئالەک]]
«نا.»، «بکـ.» لا، لایەک، مەڵبەند، کەرخ، تەڕەف: ئالیدا «لایەنگیر»، ئالیی ماڵێ «لای ماڵەوە، حەڕەم»، ئەز دچم ئالییێ دیاربەکرێ «من دەچمە لای دیاربەکرێ».
ئەزەلی
[[=عا.]]
«سـ.» ۱- سفەتێکە لە سفەتەکانی خودا: بەو خودایەی ئەزەلی و ئەبەدییە. ۲- هەر شتێکی پەیدابوونی سەرەتای نەبێ.
ئەسکەملی
[[؟]]
«نا.»، «کعر.» کورسییە بۆ لەسەر دانیشتن لاجامەیێکی هەیە پشتی وێ دەدرێ. ٭«کعر.» ۲- ئەسکەمل، «کئێر.» سەندەڵی.
ئەللی ڕەم
[[ئەللی (پەنجا)+ ڕەم (درەم)]، [تو. کو.]]
(نت.)، (کعر.) سەنگێکە بۆ کێشانی شت، بەشێکە لە هەشت بەشی حۆقەیەک، بە حۆقەی سلەیمانی دەکاتە ٤٥٠ گرام.
ئەهالی
[[=عا.: ئەهالی (ئەهل)]]
(نا.) ١- هەموو دانیشتوانی ئاوەدانیەک. ئەهالییەکەی لێمان کۆبوونەوە، هەریەکەی سەت پرسیاری لێ دەکردین. ((ئەو شاهی ماهی میسرە ئەهالی لە ڕێی سجوود)) ((قورئان دەڵێ کر بەندە ئەو، ئەم بەندە پەروەرە)) (نالی) ٢- (کعر.) ئەو کەسانەی کاربەدەستی حکومەت نین.
ئەهلی ئیمان
(نت.) خوا پەرست، ئیماندار. خۆمان بە ئەهلی ئیمان ئەناسێنین)) ((کەچی، کەچ ڕەوین بۆیە کەساسین)) (پیرەمێرد-٣٨١)
ئەهلی بازاڕ
(نت.) ئەوانەی لە بازاڕ کاسبی دەکەن، بازرگان و دووکاندار و... ((دەستەیەکی تر ئەویش تجاڕە)) ((سیلکی کاسبی ە ئەهلی بازاڕە)) (پیرەمێرد-٢٦٢).
ئەهلی تەقوا
(نت.) ئەو کەسەی مل کەچی فەرمانی خوایە، ئەوەی لە کار و کردەوەی پێچەوانەی ئامۆژگاری دین جۆی دەپارێزێ. ((لە سایەی تۆ گەلێ کەس بوون بە عارف ڕێی خودایان گرت)) ((دریغا عارفی ڕێگەی خودا و ئەهلی تەقواکەم)) (وەفایی: گم-٣٨)
ئەهلی حاڵ
(نت.) ئەو کەسەی لەبەر خواناسی، جاروبارە دەبوورێتەوە و گۆیا لەو حاڵەدا لەو شتانە ئاگادار دەبێ کە لە بارێکی ئاساییدا نازاندرێن، شێخ، پیر. ((گەر ببینێ لێوی ئاڵ و چاوی کاڵی مەستی تۆ)) (( مەست و بێ پەروایە بیللا پیری کامڵ ئەهلی حاڵ)) (سەلام-٧٥)
ئەهلی خێر
(نت.) ئەو کەسەی لەبەر موسڵمانەتی و پیاوچاکی، پاش مردنی خوا بیبەخشێ و پاداشتی چاکی بداتەوە. ئیشاڵڵا ئەهلی خیرە.
ئەهلی دڵ
(نت.) تم: ئەهلی حاڵ. ((قوللابی موژەت گرتمی ڕووی کردمە ئەبرۆت)) ((یەعنی کە ئەوە قیبلەنومای ئەهلی دڵانە)) (وەفایی: گم-٧٨).
ئەهلی شەڕ
ئەوەی لەم دنیایە گوێ نەداتە فەرمانەکانی دین و لە بەزەیی خوا بێ بەری بێ// ئەهلی خێر.
ئەهلی عەمامە
(نت.) ئەوانەی مێزەر لەسەر دەبەستن، زانای دینی، مەلا و قازی و... ((ساقی وەرە تێکە سوڕاحی بدە ساغەر)) ((بێ موویی دەماغێ لە سەفی ئەهلی عەمامە)) (ئەدەب: گم-٩٦).
ئەهلی قەناعەت
(نت.) ئەو کەسەی ڕازی بێ بەوەی دەستی کەوێ. ((شاهی کە نەبێ ڕادەبوێرین بە فەقیری)) ((بۆ ئەهلی قەناعەت لە پڵاو خۆشترە داندۆک)) (ڕەزا-٢٩)
ئەهلی وەفا
(نت.) ئەو کەسانەی چاکەی خەڵکیان لەبەر چاوە و لە بیریان ناچیتەوە. (( قیبلەی ئەمەلی ئەهلی وەفا تاقی برۆتە)) ((هەر چەندە لە خوێنڕێژیی عاشق نیەتی جووت)) (ئەدەب: گم-٢٧) تێبــ. آ) ئەم جۆرە تەرکیبە دە شیعری شاعیرانی کلاسیکی کوردیدا زۆرن. تەنیا ئەوانە باس کراون کە بەسەر زمانی خەڵکیشەوە هەن. ب) هەموو (ئەهل)ەکان لە بن لەهجەی (سنەیی)دا دەبنە (ئال) ئالی کەیف (ئەهلی کەیف).
ئەهلی کەیف
(نت.) ئەوەی هەمیشە حەزی لە بەزم و خواردنەوە و ڕابواردنی دیکە بێ.
بەغیلی
[[به‌غیل+2- ئی]]
«حمس.» کارێکی مرۆڤی بەغیل دەیکا. حەسادەت. حەسوودی. «عا.»
بەغیلی پێ بردن
«مست. لا.» به ئاواتی حاڵ ناخۆشی، لێ کەوتن و فەقیربوونی کەسێکەوه بوون. داواکاری ڕووداوی ناخۆش «له هەر بابەتێک بێ» بۆ کەسێ بوون.
بەللی
[[محر. عا. ]]
«بن.»، «مک.» بەڵێ. تێبــ.ینی: ئەم وشەیه هەر «بەڵێ» یە و لە جێگایانیشدا دەکار دەکرێ کە پێویست بێ (بەڵێ) بگوترێ، بەڵام د ەکارکردنی هەم بەڕاست نەزانین و ناڕازێتی لەو قسەیه دەگەیێنێ کە یەکێک کردبێیتی و هەم گاڵتە پێ کردنیش. * 9سن.» بەڵمی.