تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەدسەکوت
ست.» تم: بەدچاره.
بەرگەسەعات
«نت.»، «مک.» کیسەیێکی پچووکه له قاییش یا مە خمەر دروست دەکرا یا له «دەزوو» د ەچندرا و ساعاتی سەر قاپداری دەخرایه ناو، بۆ ئەوەی لە گیرفانا ژەنگ نەهێنێ.
بەسەراچوون
«مست.، لا.»، «سیم.» تم: به سەردا چوون.
بەسەربردن
«مست.، مت.»، «مک.» 1- دەربازکردن و ڕابواردنی وەخت و هەرچی پێوەندی به وەختەوه ببێ و مانی وەختی تێدابێ.:: عومرێکمان له بەغدایه بەسەر برد. 2- بە سەهوو بردنی کەسێک له هەر کارێدا بێت:: بزانه بەم قسانه بەسەرمان نابەی. هس.:: سەر کردن.
بەسەردا هێنان
[[به/12+ سه‌ر +دا «=3-ئا» + هێنان]]
«مست.، مت.»، تاوانی کار و کردەوەیێک خستنه ئەستۆی کەسێ::ئاگای له هیچ نەبوو کەچی دزیەکەیان به سەردا هێنا. *به ئەستۆ دا هێنان. بەمل داهێنان، خستنه ئەستۆ.
بەسەردابڕین
[[ به‌/ 12 + سه‌ر + دا «=3- ئا» + بڕین]]
«مست، مت.» به زۆر شتێک بە کەسێ قبووڵ کردن، جا بۆ قازانجی بێ یا تووشی زیانی بکا.:: خۆی بەسەردا بڕی، پاش ئەوەی که لێی قەوما کچەکەیان بە سەردا بڕی لێم وەرنەدەگرت، به زۆر و به خواهیشت بەسەری دا بڕیم.
بەسەرداهاتن
1- «مست.لا.» بیر و هەوە سی کردنی کارێ یا قسەیێک، کەوتنه مێشکی کەسێکەوه:: وام بەسەردا دەهات د ەمگوت هەڵستم و زللەیەکی لێدەم. هەر بەسەریدا هات دۆ و دۆشاوی تێکەڵ دەکا. 2- «مست.مت.» تم: بەسەردا ڕۆیشتن.:: هێندەی بەسەردا هاتین تا وازمان پێ لە سەفەرەکەی هێنا.
بەسەرداچوون
«مست. لا.»، «مک.» گەیشتنه لای کۆمەڵه خەڵکێک که خەریکی کارێک بن.::ئێمه به سەردا چووین نانیان دەخوارد. به سەردا نەچووباین به خەنجە ران یەکتریان پارچه پارچه دەکرد * «سیم.» به سەرا چوون.
بەسەرداڕۆیشتن
«مست، مت.» سەرکۆنه کردن، سەرزەنشت کردن:: زۆری بەسەردا ڕۆیشتین بێ فایده بوو. *بەسەرداڕۆیین. به سەرداهاتن /2.
بەسەرداڕۆیین
«مست، مت.»، «مک.» تم: به سەردا ڕۆیشتن.
بەسەرزمانەوەگرتن
«مست.، لا.»، «مک.» زۆر گوتنەوەی قسەیێک یا باسێک:: ئەوه بۆچی باسی ئەو کابرایەت به سەر زمانەوه گرتووه و هەر دەیڵێی و دەیڵێیەوه.
بەسەرهات
«نت.»، «تت.» 1- هەموو ئەو کار ەساتانەی له ژیانا بۆ کەسێک یا میللەتێک و کۆ مەڵێک ڕووی دابێ. 2- موتڵەقی ڕووداوێکی معین. *«مک.، سن.» سەرگوزەشته. «بک.» .سەربۆری. سەربوهوور.
بەسەرهاتن
«مست. لا.» ڕووداوێکی ناخۆش بۆ کەسێ یا کەسانێ هاتنەپێش.:وەک بەسەر ئێمه هاتووه بەسەر کەس نەیێ.
بەسەرچوون
«مست.لا..» 1- تێپەڕین و ڕابواردنی وەخت، دەم، وەعده و کات. «وەڕ ەق ڕێزان خەزان کە وته ڕەزان، وەزعی چەمەن گۆڕا» بەسەرچوو فەسڵی گوڵگەشت و تەماشای باغ و سەحرام کەم» «کۆڕ: وەفایی، ل-73» 2- سەهوو کردن له قسەو حیساب و....،...دا سەردابڕین...
بەسەرکردنەوه
«مست. مت.»، «مک.»، 1- ئەژماردن یا هەر وا به چاو وردبوونەوە لەو شتانەی له شوێنێک دانراون، به نیازی ئەوەی که بزاندرێ تەواون یا وەک خۆیان ماون.:: ده بڕۆن ئە و مەڕانه بەسەرکەنەوه.
بەسەرەوەنان
«مست. لا.» به یەک بین خواردنەوەی هەرشتێکی تراو «ئاو ماستاو، ئارەق و...و...» که دەقاپێک دابێ:: پەرداغەکەی هەڵگرت و به سەریەوه نا جامی دۆیەکەی به سەرەوەنا و تا چۆری لێ نەبری دای نەنایەوه «پیاڵەکەی نا بە سەریەوه و پێکێکی کەی بۆخۆی دروست کردەوه و وتی:» «بله:ژان، ل-95»
بەسەرەوەگرتن
«مست.، مت.»، گرتنی پیاوێکی بێگانه دەگەڵ ئافرەتێک له کاتی کاری تایبەتی ژن و مێردایەتیدا:: پیاویان به سەرەوه گرتبا نەک درۆی کردبا.
بەسەرەوەگەڕان
«مست.، مت.» 1- سەردان له کۆمەڵێ خەڵک که له چەند شوێنی دوور له یەکترین «بۆ هەر مە بەستێ بێ» .:: دەبڕۆ به سەر منداڵەکانەوه بگەڕێ مەبادا شتێکیان پێ بووبێ. 2- «مج.» مڵ و مۆ کردن، خۆ بەم و بەو بەخێو کردن.
بەسەزمان
«ست،»، «سیم.» تم: بەستەزمان.
بەفر بەسەر
«ست.» حاڵی ڕێگا و بان و دەشت و دەر که بەفر دایپۆشین و لەبەر سەرمای زۆر بەستبێتی و کاتێ پیاو بەسەریدا بڕوا قاچی دانەچێ.* «سن.» بە فرەسەر ڕچه/2.