تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوساو
«نمفـ. لە: ئاوسان» لەشی ئادەمیزاد یا گیاندارێکی تر «هەمووی یا شوێنێکی» کە ئەستوور بووبێ.: ئەوە چاوت بۆ ئاوساوە؟٭ئاماسیاگ. ئاوساگ. ئاووسیاگ. پەنماو. هەڵمساو.
ئاوساوی
«حمسـ.». ئەنجامی ئەستووربوون.: ئاوساوییەکەی هێشتا نەنیشتۆتەوە.
ئاوساگ
«نمفـ. لە: ئاوسان» تمـ: ئاوساو.
ئایساندن
«مستـ. متـ.» ۱- داگیرساندنی ئاور و چرا و... و نە کووژاندنەوەیان.: تا ڕۆژ سۆبەمان گەرممان نەدەهاتەوە. ۲- سووتاندنی سووتەمەنی: نەوت زۆر دایسێنن. هەڵایساندن [هەڵ «پیبفبـ.» +ئاییساندن]، «مستـ. متـ.» ۱- داگیرساندنی ئاگر، چرا... «دەڵێن فەرموویە یار، بێتە مەتاڵای خەتی ڕێحانی» «بڵێن با شەمعی ڕوخساری هەڵایسێنێ! ئەوا هاتم» «حەریق». ۲- «کنـ.» سازکردنی فیتنە و شەڕ و شۆڕ.: لە سەرەتای ئەم چەرخەوە ئەڵمان دوو شەڕی گەورەی لە دنیادا هەڵایساند.
ئاییسان
«مسـ. لا.»، «مکـ.» سووتانی شتێک بە گڕەوە، چ بۆ ڕووناکیی وەکوو چرا، چ بۆ گەرمایی وەکوو ئاگرێکە بە دار و سووتەمەنی تر بۆ چێشت لێنان و مەبەستی دیکە دەکرێتەوە.: ئاگرت ناییسێ «نەئایسێ»، بزانە ئاگرەکە داییسێ «دە ئایسێ» ؟، تا درەنگ چرایان هەر دایسا «دە ئایسا». _هەڵایسان [هەڵ «بێبفـ.» +ئایسان] «مستـ. لا.» «کنـ.» پەیدابوونی شەڕ و شۆر و هەرا لە نێوان دوو یا چەند کەس، یان دەوڵەتاندا.
ئیحساس کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) هەست کردن بەو کارەساتانە کە لە لاوە روودەدەن و لە دەروونی ئینسانا دەنگ دەدەنەوە و کاری تێدەکەن. قاچی سڕبووە ئیحساسی گەرما و سەرما ناکا، کە لەسەر پشت ڕادەکشێ ئیحساسی ژان دەکا. * هەست پێکردن.
ئیحساسات
[[عا.: احساس]]
(نا.)، (کئێر.) ئەو کەسەی کارەسات و ڕووداوەکان زوو کاری تێدەکەن و هەڵدەچێ، ئەوەی زیاتر بە دەنگی هەستەوە دەچێ تا عەقل. *(کعر.) عاتیفی.
ئیحسان
[[=عا.: احسان]]
(نمس.) ١- چاکە. ٢- خێر و خێراتێ کە لە ڕێگای خودادا دەکرێ. خاڵە لە ڕای خوداداشتێکمان بدەیە ئیحسانە. ٣- (کعر. کتو.) ناوە بۆ نێرینە.
ئیحسان کردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) ١- چاکە کردن. ٢- یارمەتی فەقیر و نەدار و سواڵکەران بە پارە و.... هەقی خۆمانە ئیسانمان پێدەکەن.
ئیعتیساب
[[عا.: ئیعتیساب]]
(نمس.)، (کئێر.) تم: ئیزڕاب.
ئیقتیساد
[[=عا.: ئیقتیساد]]
(نا.) زانستێکی کۆمەڵایەتییە دەربارەی هەموو ئەو چالاکییانە دەدوێ کە پێوەندیان بە داهات و خەرجی ئەفرادەوە هەیە و باسی چۆنێتی پێوەندی ماڵی ئەوان دەکا کە لەناو کۆمەڵدا دەگەڵ یەکتری هەیانە، هەروەها ئەو قانوونانە دەخاتە بەر چاو کە خۆیان بەسەر چالاکییەکانی ماڵی ناو کۆمەڵدا دەسەپێنن و ئەو ڕێگایانەش پێشان دەدا کە پێیدا ڕۆیشتنیان دەبێتە هۆی بەختییاری، پێشکەوتن و خۆشی ژیانی میللەت. لە دنیای ئیمڕۆدا ئەم زانستە دوو لکی گەورەی هەیە: ئیقتیسادی سۆسیالیستی و ئیقتیسادی سەرمایەداری. پێڕەوی کردنی هەریەکی لەم دوانە لە کاروباری شێوەیەکی تایبەتی دەدا بە کۆمەڵ کە دەگەڵ ئەویتریان بە تەواوی جیاوازە.
ئیقتیساد کردن
[[عا. کو.]]
ئیقتیسادی
[[عا. کو.]]
(س.) هەر شتێک یا کارێکی پێوەندی بە ئیقتیسادەوە هەبێ. ٢- (مج.) هەر کارێ یا شتێکی لە کردن یا بەکارهێنانی قازانجی ماددی چاوەڕوان بکرێ. ئوتۆمبیلێکی فۆلکس واگن بکڕە زۆر ئیقتیسادییە هەر بەنزین سەرف ناکا.
ئینحیسار
[[=عا.: ئینحیسار]]
(نمس.) ١- دەورەدران، دە تەنگانە کەوتن. ٢- تەرخان کردنی دروست کردن یا فرۆشتنی شتێک بۆ کەسێک یا داییرەیەکی دەوڵەتی. (کئێر.) ئینحیساری دوخانیات. (کعر.) ئینحیساری تووتن.
ئینساف
[[=عا؛ ئینساف]]
١- (نمس.) بە عەداڵەت جووڵانەوە، حەق بە لای کەسێ دا، دا. ٢- (نا.) عەداڵەت، دادپەروەری. ((بێ قەباحەت لێم زویری چاکە ئینسافت هەبێ)) ((بۆ بەڵا گەردانی باڵات، قۆچی قوربانم وەرە))
ئینسان
[[=عا.: ئینسان]]
(نا.) ١- گیاندارێکە کە لە ئەنجامی گۆڕان و تەکامولی مێشکدا لە گیاندارەکانی تری سەر زەوی جیا بۆتەوە و گیاندارێکە بە هۆی قسە کردن و نووسینەوە توانی دەربڕینی بیری خۆی هەیە و تەنیا گیاندارێکیشە دەستی شت دەگرێ و لە سەر دوو پێ دەڕوا. * ئادەمی، ئادەمیزاد، بنیادەم بەشەر. ٢- (مج.) کەسێکی خاوەنی ڕەوشت و خۆی باش بێ، کەسێکی بەرامبەر خەڵکی تر پیاوەتی و چاکە بکا. ئینسانی وا لە کوێ دەست دەکەوێ، ئینسانی وات هەر نەدیوە، زۆر ئینسانە.
ئینسانەتی
[[ئینسان + ئەتی]، [عا. کو.]]
(حمس.) ١- ڕەوشت و خووی چاک کە ئادەمیزاد لە گیاندارانی تر هەڵداوێرێ (ممیزاتی ئادەمیزاد) ٢- (مج.) پیاوەتی، چاکە. ئینسانەتی دەگەڵ زۆر کەس کردووە.
ئینفیساڵ
[[=عا.: ئینفیسال]]
(نمس.)،(کعر.) ١- جودایی، جیابوونەوە لە...، لێک پچڕان. ٢- جیابوونەوەی پارچەیەکی خاکی وڵاتێک لە دەوڵەتی ئەم وڵاتە.
ئینفیساڵی
[[عا.]]
(س.) ئەو کەسەی لایەنگری جیابوونەوەی پارچەیەک لە خاکی دەوڵەتێک بێ. * جودایی خواز.
ئێساکە
(بنت.)،(سن.) تم: ئێستە.