تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



به برینگ هەڵگەڕان
مست. مت.»، «مک.» باش دەبڕینەوه نەهاتنی خوری، ئەوەش لەبەر نەخۆشی یەکه، مەڕ لەوەختی بڕینەوەدا تووشی دێت. * بە برنگ ئەنگووتن، به برینگ کەوتن.
بۆرینه
[[1-بۆر+2-ئینه]]
«ست.» به هۆی «3- ئه/2» بەدوایی هەندێ ناوانەوه دەلکێ و مانای«مەعهوود، هەر ئەوەی جاران، ئەوەی پێشوو» یان لێ دەکا:: کڵاوه بۆرینه «تم: هبێد، ل- 20».
بە لەباریکه
[[به/1+ 3- 3- ئه/2+ باریك /1+ 5-ئه/1]]
«نت.»، «کێر.، کعر.، جن.» 1- ئاد میزادی بەژن درێژی، لاواز وڕەقەڵه. 2- حاڵی مرۆڤێکی ئاوا:: پیاوێکی بەلەباریکەی زەردە ڵەشی لەکن بوو. تێبــ.ینی: ئەم وشەیه ئەگەر د ەگەڵ ناوێک لە حاڵەتی «ئیزافه» دا بوو ئەوا «سفەت» ه ئەگینا «ناو» ه.
بەرازی غەزریو
1- بەرازێکی ڕقی هەڵستابێ و هەرچی بێته پێشی پەلاماری بدا. 2- «کن.» ئادەمیزادی ڕق ئەستوور هەر پیش بخواتەوه.:: تەماشای هەر دەڵێی بەرازی غەزریوه.
بەرگه سەرین
«نت.»، «کئێر.»، کیسەیەکی ئوستوانەیی شکڵه، له چیت یا بلووری دروست دەکرێ و «سەرین» ی دەناو دەندرێ. * «مک.» بەرگەسەنیر. «سیم.» بەرگە پشتی.
بەرینایی
[[ 1_ به‌رین +ئایی/1]]
«حمس.»، «مک»، نێوانی ئەو سەرە و سەری شتێکی پان، نێوانی دوو «حەد» ی که پانی شتێکیان لێ دەبڕێتەوه. «له درێژایی دەردێنێ دەبەرینایی دەکاتەوه» «فۆلکلۆر». تێبــ.ینی: له موکریان ئەم مەتەڵه بەم جوورەیه و له هێندێ مەڵبەندی دیکەی کوردستان له بات وشەی «بەرینایی» پانایی گوتراوه. *پانایی.
مل لە موو باریکتر
(کن) زۆر گوێ لە مست و متیع. (مج.) لاواز، لەغەر. *(بک.) زراف.
2- بۆری
[[؟]]
«نا.»، «کعر.» 1- لووله و «گنج» ی جۆر بەجۆره له مەعدەن یا هەر ماددەیەکی تر دروست دەکرێ و بۆ گواستنەوە ی ئاو، نەوت، غاز... لە شوێنێکەوه بۆ شوێنێک و... کەڵکی لێ وەردەگیرێ و باریک و ئەستووری هەیه:: بۆری «ئیستراتێژی» نەوتی کەرکووک دەباته «فاو». ئەم ماڵه هێشتا بۆڕی ئاویان بۆ ڕانەکێشراوه.
2-بلووری
[[؟]]
«نا.»، «کعر.»، قوماشێکی سپییه له لۆکه دروست دەکرێ و له کوردستان بۆ کراس و دەرپێ و بەرگه لێفه و کفنی مردوو و... بەکاردێت.*«کئێر.» مەڕمەڕشا، هومایی، هوماییل.
بانگدەری گاڕان
«نت.»، «کن.» گوێدرێژ.
برینداری
«حمس.» ئەنجامی بریندار بوون.
1- بلووری
[[ بلوور/1و2 + 3- ئی.]]
«ست.» 1- هەرشتێکی له بلوور دروست کرابێ:: کاسە ی بلووری. 2- هە ر شتێکی و ەکوو بلوور، ورشەدار و ڕوون و بێگەرد وابێ.
1- بۆری
[[1-بۆر+2-ئی]]
«حمس.» حاڵەتی شتێکه که ڕەنگی بۆربێ.
ئابووری
«تتـ.»، «نا.» - چاوەدێری ڕاگرتنی ڕێک و پێکی داهات و خەرجی ماڵ، ئیدارە و دەوڵەت. ئیقتیساد. تێبــ. - نازانم ئەو وشەیە لە کوێڕا هاتووە و چۆن داتاشراوە، بەڵام ئەوەندە بڵاو بۆتەوە، بەم مەعنایە جێگای خۆی کردۆتەوە.
ئاخری و عاقیبەتی
لە ئەنجامدا لە نەتیجەدا، هەر...
ئاری
«نمسـ.»، «بکـ.» کۆمەگ، یاریدە.
ئاری کردن
«مستـ. متـ.» یارمەتی دان، کۆمەگ کردن * ئالی «ژابا/٦، کف٤٤»، هاری «کف ٢٩٨». تێبــ.: ئەم وشەیە و چەندێکی تر کە هەر لەمە وەرگیراون، لە ساڵانی شەڕی دووەمەوە لە نووسینی سیاسیدا بە کارهێنراون.
ئاریباری
«نتـ.»، «کیـ.» هەڵووچە، هەڵووژە. هس.: ئاڵووباڵوو.
ئاریکاری
«نمسـ.» کاری یاریدەدان* هاریکاری. ئاریکاری خواستن «مستـ. لا.» داوای کۆمەگ کردن «ژابا - ٦» .
ئازاری سی
[[ ئازار + سی ]]
«نتـ.»، «سنـ.» تمـ: / ئازاری سیل [ئازار + ١- ئی + سیل = عا.: سل]، «کو. عا.»، «نتـ.»، «مکـ.» ناخۆشییەکە زیاتر لە سیپەلاک دەدا و پیاو زوبوون دەکا و تا دێ باریکتر و بێ هێز تر دەبێ و ئوگەر چارەی نەکا دەیکوژێ. * ئازاری سی، تەبەرکوڵۆز «فرەنسی»، دەردەباریکە، سیل، سیل و دیق. تێبــ. ــ ئەم نەخۆشیە بە هۆی «باسیل» ێکەوە پەیدادەبێ کە لە ئالکۆل و ئاسیدا خۆ رادەگرێ، دەتوانێ لە هەموو ئەندامەکانی لەشا سەر هەڵبدا. بەڵام زیاتر لە ناو «سی» پەیدا دەبێ. باسیلی ئەم نەخۆشییە چونکوو «کۆخ» ی ئەڵمانی دۆزیوێتەوە مەشهوورە بە «باسیلی کۆخ» لە بەڵغەم و تفی نەخۆش و ئەو ئەندامەی کە تووشی هاتووە دەبیندرێ. میکرۆبی سیلی پاتاڵ ــ گا، مانگاــ لە ئینسانیش کار دەکا و خواردنەوەی شیری مانگای سیلاوی پیاو تووشی ئەم نەخۆشییە دەکا. جاران سیل دەردی بێ دەرمان بوو زیاتر بە ڕۆنی ماسی دەرمان دەکرا، بەڵام ئێستا باش چارەی دەکرێ.
ئازیەت باری
«حمسـ.» لە حاڵی تازیەدابوون.
ئاسنگەری
«حمسـ.» ١- پیشە و کاری ئاسنگەر ٢- «کنـ.» تەقە تەقی زۆر.: منداڵینە ئەوە چیە دەڵەی ئاسنگەری دەکەن.
ئامۆژگاری
[[ئا ــ مۆژ «ریـ.. فعـ..» + گار = کار + ٢- ئی، پهـ: ئامۆژاکاریهـ]]
«نتـ.» ١- نەسیحەت «بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی»، ٢- تەعلیمات «بۆ کاری سیاسی، ئیدارە و...» : ئەوەندەی ئامۆژگاری دەکەن هەروەک خۆیەتی، هێند لاسارە ئامۆژگاری کەسی بە گوێدا ناچێ. تێبــ. ــ ئەم وشەیە لە ڕیشەی فیعلێکی کۆنی کوردی «ئا ــ موژ. مۆچ.» وەرگیراوە کە ئێستا خۆی لە بیر چۆتەوە و ڕەگەکەی لە چەند وشەیێکی تریشدا «دەستەمۆ، نامۆیی» دەبیندرێ. ب» لە زمانی فارسیدا سنێ مەسدەری ئامووزانیدەن، ئاموو زیدەن و ئامووختەن هەر لەو کۆنە فیعلە ماوەتەوه، بەرامبەر بەم وشەیەی کوردیش «ئامووزگاری» هەیه، کە «حمسـ.» ە و مەعنای ئێستای «مامۆستای قوتابخانەی ئیبتیدایی» یه، جا وەکوو دەبینین لە کوردیدا مەعنای ئەم وشەیە لە جەوهەرا جۆرە «فێر کردن» ێکی تێدایە بەڵام پێوەندی بە دەرس و خوێندنەوە نیە. * ئامۆژیاری، مۆچ، مووچاری، مۆچیاری، مۆژگاری
ئامۆژگاری کردن
«مستـ. متـ.» نەسیحەت کردن، دەرس دادان قسەوەبەرنان «تەلقین».
ئامۆژیاری
«نتـ.»، «سنـ.» تمـ: ئامۆژگاری.
ئاوخۆری
[[ئاو+خۆر «خواردن» +ئی]]
«نـتـ.»، «کئێر.» ۱_دەفرێکی بلوور یا گڵێنە یا هەر شتێکی ترە کە ئاوی پێ بخورێتەوە. ٭پەرداغ، شەربە/۲، گلاس، لیوان. ۲_ «سنـ.» تمـ: ئاوە خۆرە.
ئاوری بن کا
«نتـ.» تمـ: ئاگر «ئاگری بن کا». تێبــ.: بەو جۆرەی کە لەم قامووسەدا ڕەچاو کراوە، دەبوو ئەم وشەیە لە ژێر سەر وشەی «ئاور» دا بنووسرێ، بەڵام وەک ئاشکرایە ئەو «بوور=ضمه» ەی لە پاش دەنگی «و» لە ئەسڵی وشەکەدا هەیە، لە تەرکیبدا لە ناو دەچێ و شێوەی نووسینیشی دەگۆڕێ. جا بۆیە ئەم وشەیە کەوتۆتە ئێرە و هەر وشەیێکی دیکەش لەم بابەتە ئاوا جێ گۆڕکێ دەکات.